ئه‌نفلۆزای گه‌نده‌ڵی
ره‌شاد حسێن
ئه‌م ڤایرۆسه ترسناكترینیانه، له‌وانه‌ی كه له‌ناو كومه‌ڵدا بلاَو ده‌بنه‌وه، چونكه گه‌ر جۆرێك ڤایرۆس به‌نمونه وه‌كو توش بونی باڵنده یان به‌راز به‌و ڤایرۆسه، روی كرده هه‌ر بسته زه‌مینێ… تاكه تاكه كه‌سانێك گرفتار ده‌كات ولایه‌نی به‌رپرسیش به‌په‌له ده‌كه‌وێته دژایتی و كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی، به‌لاَم گه‌لۆ گه‌ر ده‌سته‌لاَتێك خۆی توشبوبێ به و ڤایرۆسه‌و هه‌رخۆشی له‌گه‌ل َموچه‌و نان و ئاودا بیدات به گه‌له‌كه‌ی چما ده‌بێت چ گۆبه‌ندێك روبدات، هه‌ر ئه‌م گرفته‌شه كه هه‌رێمه‌كه‌مانی دوچاری ئه‌و ده‌رده گرانه كردوه.
گه‌نده‌ڵی و سته‌م كاری رێك پێچه‌وانه‌ی رۆشنگه‌ری وگۆڕانن، ناكرێت ده‌سته‌لاَت بڵێ من دیموكراسم و له‌بڕیاردا دادپه‌روه‌رم و له‌داهات و سه‌رفدا شه‌فافم و یاسا له‌سه‌رو ده‌سته‌لاَتی ره‌هاوه ده‌بینم و باوه‌ڕم به پاوانخوازی ده‌سته‌لاَت نیه‌و بیر‌و رای جیاوازم لا په‌سه‌نده‌و ده‌وڵه‌تی قانون و مۆدێرنم ده‌وێ و پێویسته ده‌سته‌لاَته‌كانی (ته‌نفیزی و ته‌شریعی و قه‌زائی) ئازاد‌و سه‌روه‌ر بن و… هتد (ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌م پێدا وه‌ك دروشم) به‌كار بهێنی و كه‌چی له راستیدا:
-له‌سه‌ر بیر‌و رای جیاواز نان و قوتی میلله‌ته‌كه‌ت بڕی.
-خۆت له‌سه‌رو یاساوه ببینی.
پۆست و پله تا مردن تاپۆبكه‌یت له‌سه‌ر خۆت.
-ده‌سته‌لاَتت له‌سه‌رو هه‌مو بڕیار‌و دامه‌زراوه و حیزب و حكومه‌ت (به‌وێنه‌ی پاشاكانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی خوا بكه‌یت و تاكێكی هێند پیرۆز و ره‌هاو پاوانخوازبی).
-خۆت كلیلی چاره‌سازی هه‌مو روداو و پڕۆسه‌و په‌یوه‌ندی داشه‌هاره‌ی دیبلۆماسی وبڕیارده‌ری یه‌كه‌م و ئه‌خیربیت و كه‌چی ده‌ره‌نجامی هه‌ر روداوێك كه نا ئه‌كتیف بێت و به دڵت نه‌بێ، بده‌یت به‌سه‌ر خوار خۆت و بێده‌سته‌لاَته‌كاندا.
-خۆت ناشه‌فاف و پاوانخواز و خێڵ پارێز‌و بنه‌ماڵه چی و خاوه‌ن هه‌یمه‌نه‌ی كارێزمایی بیت و خه‌ڵك به نه‌رجسی و تۆباوی و مناڵ و نه‌فام و نه‌دیده پێناس بكه‌یت.
- ئازادی به‌خۆت ره‌واببینی و چه‌ندین میدیای بینرا و بیسترا و خوێنراو + لافیته‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی رۆژانه‌ی لاینگیرو هه‌وادار و جۆره‌ها ده‌زگای تایبه‌ت به خۆت له كاردابن بۆ دژایه‌تی نه‌یار و ركابه‌ره‌كه‌ت بخه‌یته ژێر ره‌حمه‌تی لێزمه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ر و شكاندن و بێویژدانی… ئاخر چۆن ده‌بێت تروسكه‌ی دیمه‌كراسی و په‌سه‌ندكردنی بیروڕای جیاواز سه‌ر ده‌ركات؟ كه‌نگێ گورزه تیشكێ ده‌كه‌وێته نێو ئه‌و تاریكستانه ده‌یجوره‌ی ده‌یان قه‌ڵه‌می ده‌رباری ناڕاستگۆ موچه‌و پله‌و ئیمتیازی له‌سه‌ر مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
ئیستیبدادی سیاسی، لادانی ئه‌خلاقی به‌رهه‌م دێنێ و ته‌شجیع كه‌ری شكستی ئیداری و پاشا گه‌ردانیه دژ به هه‌مو نه‌ریتێكی شارستانی و به ها به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵ و نائارامی و جێگیر نه‌بونی دامه‌زراوه‌ییه ئاخر چۆن ده‌توانی دروشمی چاكسازی رابگه‌یه‌نی له‌كاتێكدا تا بینه قاقات نوقمی گه‌نده‌ڵی سیاسی بوه، تۆ گه‌ر نه‌توانی ده‌ورو به‌ره‌كه‌ت له و هه‌مو ڤایرۆسه پاكژكه‌یته‌وه، چۆن ده‌توانی باسی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بكه‌یت؟ تۆ كه سه‌رچاوه‌ی به‌فیڕۆدانی پاره‌و پول و توانا مادی و مرۆێكان بیت، رێزی دادگا نه‌گریت و ده‌ست والاَ بیت له ئازادكردنی گه‌نده‌ل َو تاوانباران چۆن ده‌توانیت بڵێیت (من اين لك هذا) و ئه‌وه چ دادگایه‌كه نیوه‌ی كێشه‌كان به‌جێبهێڵێ، له‌وه‌وه ده‌ست پێبكات كه مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
كه‌واته به كورتی چه‌مكی ئیستیبدادی سیاسی و گه‌نده‌ڵ دوڕوی یه‌ك دراوه و ناتوانرێ هه‌ست به بونی یه‌كێكیا به‌بێ ئه‌وی تریان بكه‌یت.
فۆبیای 25-7 و وێستگه‌یه‌ك له تێڕامان
هه‌ڵبژاردنی 25-7 -2009 لای یار و نه‌یار ته‌فسیری جیای بۆ ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوێندنه‌وه‌ی واقیع و سه‌ر ده‌مه‌كه نیه و له نێو جوغزی بازنه یه‌كی بۆشدا ده‌سوڕێنه‌وه و سه‌رگه‌رمی یوتوبیای لوت به‌رزی و خه‌ونی خۆشی خۆیان وته‌نی سه‌ر چه‌پكه گوڵی سه‌روه‌ری بون، بێمنه‌ت له تێكۆشانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و بیرچونه‌وه‌ی شه‌هیده سه‌روه‌ره‌كان و پشتكردنه جه‌ماوه‌ر و په‌له‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پێشبڕكێی زیادكردن و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌ی بێ‌شومار بون، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ ئه‌و بزوتنه جه‌ماوه‌ری یه به‌جۆش و خرۆشه له‌نێو ره‌هه‌نده‌كانی خه‌یاڵپلاَویدا وه‌ك په‌شمه‌ك له نێو چنگه‌كانیان هه‌پڕون هه‌پڕون كه‌ن و وای پیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن، ئه‌مه جۆرێكه له هه‌ڵچون و كه‌فوكوڵی كاتی و بێخاوه‌ن و هه‌تیو، كه هه‌ر ده‌سه‌لاَت فریادڕه‌س و مشورخۆریانه، دیاره جارێكی تریش وه‌كو هه‌مو جاره‌كانی تر ده‌سه‌لاَت به‌بێ نرخ كردنی هه‌ست و نه‌ستی جه‌ماوه‌ر و بێڕێزی داوا و ماف و داخوازیه‌كانیان، هه‌م دڵخۆشی خۆی ئه‌داته‌وه و هه‌م خۆشی به هه‌ڵه‌یكی وا ترسناكدا ده‌بات، كه له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئاینده ده‌یبینین و بیریشیان ده‌خه‌ینه‌وه چۆن له بورجی عاجه‌وه سه‌یری لیستی گۆڕانیان ده‌كردو به كۆمیدیای هه‌ڵبژاردن وه‌سفیان ده‌كرد و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بو تا هه‌نوكه تاساون.
گۆڕان زه‌نگێك بۆ ئاینده
تاقیكردنه‌وه‌كانی سیاسه‌تی نوێی دنیای پاش كۆتایهاتنی ململانێی رۆژهه‌لاَت و رۆژئاوا واقیعێكی به‌ر جه‌سته‌كراوی لای گه‌لان دروستكرد، كه چیتر رژێمه تۆتالیتاره‌كان نه‌توانن مافی گه‌لان به بڕو بیانوی جۆراوجۆر پێشێل بكه‌ن، پڕۆژه‌ی رۆژهه‌لاَتی گه‌وره زه‌نگێكی هوَشیاركه‌ره‌وه‌ی ئه‌و جۆره ده‌سه‌لاَتانه‌یه، كه‌پایه به‌هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بریتییه له سیاسه‌تی خۆكردنه‌وه و دامه‌زرادنی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی مافه‌كانی تاك و شه‌فافیه‌ت و فره‌ی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لاَت له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و گه‌لێك ئه‌رك و پرسی تر.
روداوه‌كانی پاش جه‌نگی سارد ئاماژه‌دانێكی عه‌قلاَنیه بۆ سه‌رجه‌م رژێمه پاوانخوازه‌كان – یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمان و سه‌ربه‌خۆی كۆماره‌كانی سۆڤیه‌تی جاران و پرسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر كوره ئه‌تۆمیه‌كانی كۆریاو لیبیا و ئێران و هه‌ڵبژاردنه جۆبه‌جۆره‌كانی په‌رله‌مان و شاره‌كانی ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان و زۆرێكی تر له‌م روداوانه‌ی دوایی، پشتگیریه‌كی ره‌وای دنیایه له پرسی گۆڕان و چه‌مكی هاولاَتی بون و به‌ركه‌ماڵ بونی ئازادیه‌كان و دژایتی كردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و ره‌گه‌ز په‌رستی و 00هتد له دنیادا.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 25-7 ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌هێزی ئیراده‌ی مرۆڤی كورده به روی سته‌م و ناعه‌داله‌تی، دیدگای هزری تاكی به‌شخوراوی ئه‌م هه‌رێمه‌یه به‌ڕوی كرانه‌وه و به‌جێنه‌مان له كاروانی شارستانیه‌ت، وه‌رچه‌رخانێكی مۆدیرنانه‌ی رۆشنبیر‌و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه و تێكۆشه‌رانه بۆ ئاستی به‌رزی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌و بژێوی باش و چونیه‌كی له ئه‌رك و مافه‌كاندا و درككردنی هوشیارانه‌ی تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه له به‌رامبه‌ر قبوڵ نه‌كردنی ئیهانه‌و پێشێل نه‌كردنی داواڕه‌واكانیان و داهێنانی مۆدێلێك له نه‌فس به‌رزی و خۆقوتاركردن له مشه‌خۆری و بێبه‌رهه‌می و زه‌لیلی ده‌ستی حیزب و پاوانكردنی ئیراده.
رۆژی 25-7 كه‌رنه‌ڤاڵی (نه‌ئه‌كانه) به‌ڕوی ده‌سه‌لاَتی ره‌هاو ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ئازادانه‌ی مرۆڤی شكست خواردوی كورده به‌ره‌و لوتكه‌ی چیژ وه‌رگرتن له مرۆڤ بونی خۆی، هه‌مئاهه‌نگی ریفۆرمیسته‌كانیش بو، ئه‌وانه‌ی سالاَنێكه د‌رك به‌ڕاستی چاكسازی ده‌كه‌ن و خاوه‌نی سه‌دان راپۆرتی ره‌خنه ئامێز‌و پڕۆژه‌ی گرنگ و به‌رنامه‌ی ئاكتیف بون بۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی حیزبی كوردی و ئاوه‌دانكردنه‌وی كوردستان و داڕشتنی به‌رنامه‌ی ژیاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و خۆراكی و كۆمه‌لاَیه‌تی و كلتوری و رۆشنبیری و مخابن ده‌سه‌لاَت حسابی سفریشی بۆ نه‌كردن.
كه‌واته تا هه‌نوكه ده‌سه‌لاَت له‌سه‌ر گێل و نه‌فام كردن و چه‌واشه‌كاری له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه زۆر‌و كرچ و كاڵه‌كانیانه‌وه به‌دوای سایكۆ لۆژیه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن و واته‌مایانه هه‌ڵچونی شه‌پۆلی توڕه‌ی و داخوازیه‌كانیان، به به‌ڵێنی بێبنه‌ماو دروشمی خۆ دورگرتن له گه‌نده‌ڵی و هه‌ندێ ئینشای قه‌ڵه‌مه گۆجه‌كان خه‌فه و بێماناو كپ بكاته‌وه، به‌لاَم راستی ئه‌م بزوتنه‌وه میللییه له‌نێو هه‌ناوی گۆڕاندا تابێ تاوتینی گه‌رمتر و به‌جۆشتر ده‌بێت و جومگه‌كانی ئۆپۆزیسیونێكی كارای به‌هێزتر و گاریگه‌رتر له ئاینده‌دا ده‌خه‌مڵێێ.
ده‌سه‌لاَت به‌لایه‌وه سته‌مه جگه له خۆی نه‌وه‌كانی تری ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌نێو هاوكێشه‌كانی ململانێی ده‌سته‌لاَت ده‌ركه‌ون، دیاره ئۆپۆزیسیونی كارا بناغه‌ی به‌هێزی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی نوێیه، بۆیه ئۆپۆزیسیونی كوردی كه له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی وه‌ستاوه باوه‌ری وایه چیتر چه‌ك حاكم و سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگه خوێناویه‌كان جێگه‌ی مێزی دیلۆگ نه‌بێت.
ده‌سه‌لاَت ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به نه‌رمه گله‌یی و تۆزه تۆزه كه‌موكوڕی و هه‌ندێ ئیهمالی تاكه نادڵسۆزه‌كان پیشانی جه‌ماوه‌ر بدات، وه‌ك پیشه‌ی زۆرجار به هه‌ندێ به‌ڵێنی كه‌م بڕست ئاشتیان بكاته‌وه و كه‌سیش له سه‌ره‌كان خۆیان ناكه‌ن به خاوه‌نی گه‌نده‌ڵی و شكسته‌كان، له هه‌موشی كۆمید‌یتر ئه‌وه‌یه هیچ ده‌سته‌لاَتێ نیه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی شكسته‌كه بپرسێته‌وه و بیخاته گۆشه‌ی لێپرسینه‌وه و سزادانه‌وه.
دیاره فریودانی ئه‌ندام و لایه‌نگیر و خه‌ڵكی به‌و جۆره راگه‌یاندنه چه‌واشه‌كارانه‌یه ترسناكترین رۆژگار روبه‌ڕوی ده‌سه‌لاَتی حكومی و حیزبی ده‌كاته‌وه له رۆژگاری سبه‌ینێدا و ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه نا مه‌نتیقی و نا واقیعییه‌ی ده‌سه‌لاَت رایده‌گه‌یه‌نێ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شكست و خوێندنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌یامه‌كانی ئاینده‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، رێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ربڕینه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌لاَت و ئه‌وانه‌شه پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاستی بۆ ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش به دوایی خۆش خه‌یاڵی ده‌سه‌لاَته‌وه بڵێین به‌ڕاستی ئه‌م شكسته تاوانی دۆست و لایه‌نگیران بون، چونكه نه‌یانتوانیوه وه‌ك چۆن خۆیان فریوده‌ری ده‌ستی ده‌سه‌لاَتدارانن، ئه‌و فریو دانه‌ش به باشی كاری له جه‌ماوه‌ر نه‌كردوه له رێگه‌ی ئه‌مانه‌وه.
دوا وته‌شم ئه‌وه‌یه كه جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن ئیراده‌ی كوردوستان گه‌لێك رێگای خۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی بارگه گرژه ئاگرینه‌كانی له‌به‌ر ده‌ستا بوه، كه زۆرجار له نێو تاقیكردنه‌وه‌كانی میلله‌تان ده‌بێته جێگه‌ی ناسۆرو تراژیدیا، به‌لاَم كارامه‌یی رموزه‌كانی لیستی گۆڕ و بیری وردی ئه‌ندازیاریان توانی ئاڕاسته‌یه‌كی شارستانیانه ده‌ستنیشان بكات بۆ ده‌ربڕینی هه‌مو داوا‌و ماف و ناڕه‌زاییه‌كان و شه‌پۆلی توڕه‌بونی گشت لایه‌كی گه‌یانده كه‌ناری سندوقه‌كانی ده‌نگدان و گه‌وره‌ترین متمانه‌و بڕوای بۆخۆی لای جه‌ماوه‌ره دڵۆزه‌كه‌ی تۆماركرد و با ئاینده‌ش دادوه‌ری گشت لایه‌ك بێت، به‌لاَم به‌بێ گزی و ته‌زویر.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

