یه‌کێتی و پارتی گوێبیستی زه‌نگی دیموکراسی نه‌بون
نزیکه‌ی ده‌یه‌یه‌ک تێپه‌ڕی به‌سه‌ر سه‌ده‌ی 21 دا به‌ڵام هێشتا یه‌کێتی و پارتی گوێبیستی زه‌نگی دیموکراسی نه‌بون.
هه‌رێم که‌ریم
دوا به دوای دا ڕمانی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی عوسمانیه‌کان له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م وه به‌تایبه‌تی کاتێک که شێخ مه‌حمود به‌رزنجی به‌ره‌نگاری به‌ڕیتانیه‌کان بووه‌وه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابو که سه‌ربه‌خۆی بۆ کورد به‌ده‌ست بهێنێت پێشمه‌رگه سه‌ری هه‌ڵدا. له سه‌ره‌تادا پێشمه‌رگه له بری چه‌کو زرێ پۆشو فڕۆکه، بڕنه‌وو ئه‌سپیان به‌کار ده‌هێنا. سه‌ره‌ڕای چه‌ند شکستێک له‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی خه‌باتیان بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ پێشمه‌رگه هه‌موکات به‌رز نرخێنراوه له لایه‌ن کورده‌وه و وه جێگایه‌کی تایبه‌تیان بۆ خۆیان کردۆته‌وه له دڵی هه‌مو تاکێکی کوردا. پاش تێپه‌ڕبونیان به چه‌ند قۆناغێکداپێشمه‌رگه ئێستا یه‌کێکه له باشترین هێزه‌کانی ناوچه‌که که خاوه‌نی نزیکه‌ی دوسه‌د هه‌زار سه‌ربازی ئازایه و وه یه‌کێکه له و ته‌نها سێ هێزه‌ی که له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕه‌گه‌زی مێ به‌شداره له‌گه‌ڵیاندا. به‌م نزیکانه بواری بۆ ڕه‌خساوه که خۆی فراوانتر بکات و چه‌کو ته‌قه‌مه‌نی تازه ده‌سته‌به‌رکات.
پاش جیا بونه‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی له پارتی دیموکراتی کوردستان له ساڵی 1966 و دروست بونی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ساڵی 1975 ده‌رکه‌وتنی وه یاخود بونی پێشمه‌رگه زیاتر په‌یوه‌ست بو به قه‌واره‌یه‌کی رامیاری تایبه‌ته‌وه هه‌تا هێزێکی یه‌کگرتوی کوردستان، سه‌ره‌ڕای بیر‌و بۆچونی ڕامیاری جیاواز، ئامانجی سه‌ره‌کی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌کی گشتی کارکردن بو بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی چاره‌ی خۆ نوسین، دیموکراسی، مافی مرۆڤ، وه ناساندنی نه‌ته‌وه‌و که‌لتوری کوردی.
شانبه‌شانی هێزه‌هاوپه‌یمانییه‌کان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه جه‌نگان له کاتی پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق دا‌و پاشان به‌ر پرسیارێتی ته‌واویان خسته سه‌رشان بۆ پاراستنی ئاسایشی کوردستانی باشور ئه‌و کوردستانه‌ی که پێشه‌نگی عێراقه له به‌ره‌و پێش چون و گه‌شه‌کردنو سه‌قامگیریدا.
نزیکه‌ی ده‌یه‌یه‌ک تێپه‌ڕی به‌سه‌ر سه‌ده‌ی 21 دا به‌ڵام هێشتا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆیان هه‌یه به‌سه‌ر هێزی پیشمه‌رگه‌ی خۆیاندا و هێشتا گوێ بیستی زه‌نگی دیموکراسی نه‌بون. له ساڵی 2003 به دواوه چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی دێرین کار‌و باری رامیاری پێ سپێردراوه له کاتێکدا که هه‌زاران لاوی خاوه‌ن بڕوانامه هه‌ن که شایسته‌ی ئه‌م جۆره پله‌و پایانه‌ن.هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵگای کوردی ناڕه‌زاییه‌کی به‌رچاوی پێوه دیاره چونکه بڕوایان وایه که پێشمه‌رگه‌ی دێرین توانای ڕاپه‌ڕاندنی کاری رامیاریان نیه به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر.
هه‌تا یه‌کێتی و پارتی قۆرخی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن له باشوری کوردستاندا زیاتر ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه ده‌بنه‌وه و گومانیشی تیادا نییه که ئه‌م جاره ڕوبه‌ڕوی سزایه‌کی توندتر ئه‌بنه‌وه له‌وه‌ی که شاری سلێمانی سزای دان و ده‌نگیان بۆ لیستی گۆڕان دا له هه‌ڵبژاردنی 25/07 دا. له کاتێکی هه‌ستیاری وه‌کو ئێستادا که گه‌شه‌کردنی ئابوری و ڕامیاریی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رنجی دوژمنانی کوردی ڕاکێشاوه ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێویسته له هه‌مو کات زیاتر هه‌وڵی هێنانه پێشه‌وه‌ی چین‌و توێژی رۆشنبیر و پسپۆران بدات بۆ به‌ڕێوه بردنی حوکمه‌تی نوێ.
شایه‌نی باس کردنه که یه‌کێتی و پارتی ماوه‌یه‌که هه‌ستاون به هه‌ڵمه‌تێکی نامرۆڤانه به ده‌رکردن وگواستنه‌وه و نان بڕینی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و پۆلیسانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا ده‌نگیان بۆ ئه‌وان نه‌داوه، به‌گوێره‌ی د. که‌مال میراوده‌لی ده‌یان پێشمه‌رگه‌و پۆلیس ده‌رکراون و گوێزراونه‌ته‌وه به‌هۆی ده‌نگ دانیانه‌وه بۆ ئه‌و. ئاشکرایه که ئه‌م جۆره کردارا نامرۆڤانه‌یه کاریگه‌ریه‌کی ئه و‌تۆی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی کوردستان ئه‌بێت وه دور نیه که توند‌و تیژی لێ بکه‌وێتوه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

