نا و هه‌زار نا بۆ خۆ سه‌پاندن نا و هه‌زار نا بۆ فه‌ریکه دیکتاتۆر
له گه‌ڵ داگیرسانی مۆمی گۆڕان له تاریکستانی ده‌سه‌ڵاتی پاوانکراودا ئومێدی جه‌ماوه‌ریش به هاتنه کایه‌ی ئازادی له دنیای دیموکراسیدا به‌وه‌ی که ئه‌وه کاری سیاسه‌ته داگیرسا،پردی نێوان جه‌ماوه‌ر و سیاسه‌ت درووست بوویه‌وه، ئه‌و پرده‌ی که له‌سایه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مابوو..
تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات له‌و ئومێده‌ی جه‌ماوه‌ر ترسێکی وای لا درووست کرد و کردووه، تا له سایه‌ی دیموکراسیدا نادیمو‌کراسی ترین شێواز بگرێته به‌ر،ئه‌وه‌تا هێشتا مه‌ره‌که‌بی گزی و فزیان کاڵ نه‌بۆته‌وه که‌وتونه خه‌ڵک سزادان، لێپێچینه‌وه، ئاواره کردن و نان بڕین .
په‌لاماردانی بنکه‌کانی لیستی گۆڕان و چوونه سه‌ر باره‌گای ئیسلامییه‌کان و چاو سوور کرده‌وه و سووکایه‌تی کردن به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان، گۆڕانه به‌ره‌و خراپتر بوون، گۆڕانه بۆ زیاتر ڕق ئه‌ستوور کردنی ڕقی جه‌ماوه‌ر، گۆڕانه بۆ کۆکرنه‌وه‌ی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر، گۆڕانه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه که ئۆباڵه‌که‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات خۆیدایه.
ئه‌و کاره قێزه‌وونه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر ئازادی ، ئازادی خنکاندنه، به‌رانبه‌ر ده‌نگی جه‌ماوه‌ر، ده‌نگ کپ کردنه، به‌رانبه‌ر دیموکراسی، دیموکراسی به دیکتاتۆریه‌ت کردنه، به‌رانبه‌ر به گۆڕان، خۆ له گؤڕنانه.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتگیری و هاوکاری کردنی لیستی گۆڕان له به‌رلین دژی ئه‌و کاره و هه‌ر کارێکی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ین له داهاتوودا، که نه‌ک هه‌ر به‌رانبه‌ر به ئه‌ندام و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان بکرێت، به‌ڵکه دژی هه‌ر تاکێکی تر له هه‌رێمدا. هاوکات داواکارین که گرتنه به‌ری ڕێگه‌ی یاسایی ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م پیاده کردنی ئه‌و سیاسه‌ته نا به جێیه‌دا،نه‌ک کار ب‌گات به‌وه‌ی که تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر قووڵپ بدات و بته‌قێته‌وه به سه‌ریاندا. گه‌ر خۆیان به کورد ده‌زانن، ئه‌وا نابێت بیریان بچێت که جام پڕبوو، لێی ده‌ڕژێت.
هاوکات داواکارین که سه‌رکردایه‌تی لیستی گۆڕان هه‌موو ڕێگه‌کانی به‌رگری کردن له ئه‌ندام و لایانگرانی بگرێته به‌ر، تاوه‌کو ئه‌و مۆدێلی مامه‌ڵه کردنه‌ی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیستی گۆڕاندا نه‌بێته مۆدێلێکی به‌به‌رنامه کار بۆکراو بۆ پیاده کردنی له ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمدا.
سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه، بۆیه هه‌موو کارێک که هێزی پێشمه‌رگه پێی هه‌ڵده‌ستێت له دژی هاووڵاتیان، ئۆباڵه‌که‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه. خۆزگه سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی له به‌رانبه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی سووپای ئێراق بۆ ناوچه‌کانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په دوا جار بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی تیپی 12 بۆ شاری که‌رکوک به‌کاربهێنایه.سه‌رۆکی هه‌رێم بیری چۆته‌وه که له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا گفتی ئه‌وه‌ی دا که تا ئه‌و له ژیاندا مابێت ناهێڵێت خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد بڕژێت، ئه‌ی که‌واته گه‌ره‌نتی چییه، تا چه‌وگانی خیلافی پشتی سه‌د گفت نه‌شکێنێت!گه‌ره‌نتی چییه که ئه‌و هه‌ڵکووتانه سه‌رانه بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان خوێنی تێدا ناڕژێت!، یان سه‌رۆک ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان به کورد داناێت و خوێن ڕشتینیشیان به خوێن ڕشتن نازانێت، ئه‌گینا گه‌ر وا نه‌بێت، ئه‌وا نه ده‌بوایه هێزه‌کانی ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌و به‌به‌رچاوی ئاسایش و پۆلیسه‌وه ئه‌و کاره نایاسایی و نامرۆییانه بکه‌ن.
داواکارین که کوردانی تاراوگه ئه‌و کارانه ڕیسوا بکه‌ن و خۆپیشاندان،نامه‌ی ناڕه‌زایی گه‌یاندنه شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌کان،که‌مپین سازکردن و سازش نه‌کردن له‌سه‌ر ده‌نگی ده‌نگه‌دران بگرنه به‌ر تا فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به گزی وه‌رگیراو ، زیاد بکه‌ن و سنوور به‌ندی بکه‌ن.
نا بۆ خۆسه‌پاندن
نا بۆ ته‌زویر کردن
نا بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر و سووکایه‌تی پێکردن
نا بۆ دژایه‌تی گۆڕان کردن
به‌ڵێ بۆ وویستی جه‌ماوه‌ر
به‌ڵێ بۆ مۆمی ئازادی
به‌ڵی بۆ ئاودانی داری ئازادی
نا و هه‌زار نا بۆ فه‌ریکه دیکتاتۆر
کۆمیته‌ی پشتگیری و هاوکاریکردنی لیستی گۆڕان له به‌رلین
به‌رلین 28.07.2009
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

