له‌كه‌لار، كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌سووتێنرێن
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
به‌هۆی ئه‌و پشتگریكردنه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له‌بارزانی‌و لیستی كوردستانی، كه چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ژماره‌یه‌ك خوێنه‌ری كتێبه‌كانی ناوبراو، دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی دژایه‌تیكردنی، ژماره‌یه‌ك له‌كتێبه‌كانیان سووتاند.
ئارام محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی كه كتێبه‌كانی پیرباڵی سووتاندووه‌و به‌یاننامه‌ی له‌دژی ده‌ركردووه، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »فه‌رهاد پیرباڵ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌رێگه‌ی كتێب‌و وتار‌و نووسینه‌كانییه‌وه، ئێمه له‌دژی ده‌سه‌ڵات هانده‌دات‌و داوامان لێده‌كات یاخی بین، كه‌چی خۆی پشتگیری له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كات».
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و گه‌نجانه‌ی خوێنه‌ری كتێبه‌كانی پیرباڵ بوون، به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژی هه‌ڵوێسته »ئیزدیواجیه‌ته‌كانی» پیرباڵ ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵك به‌قسه‌كانی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت‌و باش بیناسن.
وتیشی »ئێواره‌ی رۆژی 27/7، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵمان كۆكرده‌وه‌و له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه سووتاندمان».
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


hawar
harchanda hiwai mrov hargiz namret balam handejar be hiwa dabet.
backgroundi computerakam rasme farhad bo bo mawayak katek ka dabistit la kasanek ka trwskai azadi w dimokrasy le chaware dakait lanakaw xoe kashf dakat ka ama saga la pesti mara bwa
dawashinw sarshore bo to farhad gobal bo mawayak gwegrtn la honarawakani katem kusht brya aw mawaya la zindan bwmaya nak lagal honrawakani aw jasha