فەلسەفەى تەقە

فەلسەفەى تەقە
ئێمە لە ڕۆژى نەورۆزدا ، كە جەژنێكى میلى نەتەوەكەمانە . لە خۆشیانا تەقە دەكەین .!!
كە تیمى فوتباڵى وڵاتێكى بێگانەى هەزار منەتیش لە مۆندیالدا هەڵدەكشێت هەر تەقە دەكەین .!!
كە ژن بۆ كوڕێكمان دێنین هەر تەقە دەكەین …… كە كارەباش دێتەوە هەر تەقە دەكەین .!!
ئێمە لە باو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە ، لەگەڵ گشت خۆشییەكانماندا تەقەدەكەین .!!
سەرۆك كۆماریمان دەدرێتێ هەر تەقە دەكەین . سەرۆكى هەرێم دەستنیشان دەكرێت هەر تەقە دەكەین !!
سلێمانى و هەولێر لە یەك دادەبڕین ، كەیەكیان پێدەگرینەوە ، لە خۆشیانا تەقە دەكەین .!!
بەڵام كاتێك ( عەمر موسى) بەبێ گوێ دانە هیچ جۆرە نەزەرگایەك لەم ووڵاتە ..
دێتە بەردەم ئەو پەرلەمانە یەكگرتوەو دەڵێت :-
ووڵاتەكەى ئێوە گۆشەیەكى دانەبڕاوە لە نیشتیمانى بەرینى عەرەب ،
ئێمە هەموو سەرى شەرمەزارى دادەخەین و نقە ناكەین .!!!
وەستا ئەشرەف


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌