چه‌ند كادیرێكی راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌و چوونه پاڵ لیستی گۆڕان
چه‌ند كادیرێكی راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌و چوونه پاڵ لیستی گۆڕان
ئارا ئیبراهیم سه‌رچاوه هاوڵاتی
سێ كارمه‌ندی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ 19/7، ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌و پاڵ لیستی گۆڕان، راشیانگه‌یاند ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كاریان تێدا كردووه، چه‌واشه‌كاری زۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/7، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ریه‌كه له‌مونیر سه‌لیم‌و هه‌ردی ئه‌حمه‌د‌و كارمه‌ندێكی تری كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند‌و چوونه كۆمپانیای وشه.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مونیر سه‌لیم په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، وتی”كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه‌و به‌خواستی خۆم له‌مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی وازمهێناوه”.
ناوبراو هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه، كه بوونی نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریی له‌كوردستاندا، وایلێكردووه واز بهێنێت‌و بچێته پاڵ لیستی گۆڕان.
وتیشی”كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، زۆر شت كه‌بڵاویان ده‌كرده‌وه چه‌واشه‌كاری پێوه دیار بوو، راستی‌و حه‌قیقه‌ته‌كانی وه‌ك خۆی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆریشمان ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه”.
مونیر سه‌لیم جه‌ختی له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان حه‌ز ده‌كه‌ن بچنه ناو گۆڕانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رهه‌ندێك هۆكار تائێستا نه‌یانتوانیوه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
مونیر سه‌لیم ماوه‌ی 11ساڵه له‌راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتیدا كاری كردووه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

