“نامانه‌وێت كۆمپانیاكانی حیزب یاری به‌چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مان بكات”
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مانێكمان هه‌بێت داكۆكی له‌هاوڵاتیان بكات
(سبه‌ی):
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گۆڕان رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مانێكمان هه‌بێت كه داكۆكی له‌هاوڵاتیان بكات‌و بتوانێت له‌لێپرسراوان بپێچێته‌وه.
وتیشی: “ناكرێت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، هاوڵاتیان بێده‌نگ بكرێن”.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندازیارانی كوردستان، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان رۆڵی ئه‌ندازیارانی به‌رز نرخاند له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی‌و داوای لێ‌كردن كه رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕن له زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و وتی:” له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا نه‌مانتوانیوه ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز بۆ كوردستان بنیات بنێین، هه‌ر بۆیه ئومێدمان وایه كه له قۆناغی داهاتودا كاربكه‌ین بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز”.
وتیشی: “له ئێستادا زۆرێك له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ره‌ویونه‌ته‌وه، ئێمه ناڵێین هیچ مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ترساندنی میله‌تی كورد به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ره، كارێكی نادروسته”.
رونیكرده‌وه كه له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بوه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئیداره‌ی ئه‌و حكومه‌ته خراپه.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: “كه باسی گۆڕان ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان گۆڕانه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مانێك دروست بكه‌ین كه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ده‌مانه‌وێت دادگایه‌كمان هه‌بێت كه سه‌ربه‌خۆ بێت‌و بتوانێت لێپێچینه‌وه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتدا بكات، زانكۆیه‌كمان هه‌بێت دور بێت له ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی، بازاڕێكمان هه‌بێت كه تێیدا كۆمپانیاكانی حیزب نه‌توانن یاری به چاره‌نوسی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن‌و پرۆژه گه‌وره‌كان داگیر بكه‌ن‌و له‌دواییشدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت‌و پاره‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ر بڕوات، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئێمه ده‌مانه‌وێت گۆڕان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ین‌و كاتی ئه‌وه هاتوه كه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێستا له په‌رله‌مانی داهاتودا ببن به ئۆپۆزسیۆن‌و هێزی سێیه‌م بێته كایه‌وه”.
رونیشیكرده‌وه، كه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان به‌شی زۆری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی چینی ئه‌ندازیاران‌و كرێكاران به تایبه‌تی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، لیستی گۆڕان كه به‌ڕای چاودێران ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه، به ژماره 57 به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌كات.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

