به‌هۆی سه‌ردانی تاڵه‌بانیه‌وه، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی رانیه و پشده‌ر راگیرا
“پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه”
به‌هۆی سه‌ردانی تاڵه‌بانیه‌وه، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی رانیه و پشده‌ر راگیرا
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی كوردستانی (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) سه‌ردانی قه‌زای رانیه‌ی كرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ناوچه‌كه راگیرا و فه‌رمانبه‌ران گواسترانه‌وه بۆ كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له یاریگای ئازاده ره‌ش.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماده‌بو له كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی به سبه‌ی راگه‌یاند: “سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ قه‌زای رانیه بو، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م ناحیه‌كان و قه‌زای پشده‌ریش خه‌ڵكیان بۆ كۆكردبوه‌وه”.
وتیشی:”به‌هۆی سه‌ردانی تاڵه‌بانییه‌وه ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت راگیرا و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانیان گواسته‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی”.
شایه‌نی باسه به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌كارهێنانی داموده‌زگا حكومییه‌كان و راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان پێشێلكارییه و سزای له‌سه‌ره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت:”له كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا تاڵه‌بانی به ئاماده‌بوانی وتوه ده‌نگدان به مه‌سعود بارزانی ده‌نگدانه به‌من، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌ی ئاماده‌بوان كۆبونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتوه و رۆیشتون”.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه بۆ لیستی كوردستانی، هاوكات هه‌ندێك له‌لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عێراق پێیانوایه ئه‌وه پێشێلكارییه، چونكه نابێت سه‌رۆك كۆمار به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمێك بكات و پۆسته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنێت.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

