ئاسكه‌ی خه‌لفه عه‌لی: رازی نیم وێنه‌كه‌م بكرێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كوردستانی
ئاسكه‌ی خه‌لفه عه‌لی: رازی نیم وێنه‌كه‌م بكرێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كوردستانی
ئاسكه‌ی خه‌لفه عه‌لی كه 48كه‌سی ئه‌نفالكراوه‌و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت (له‌ساڵی1977 په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه كردوه تا گه‌یشتوه‌ته پله‌ی كارگێڕ كۆمیته)، داواده‌كات وێنه‌كه‌ی كه‌تیایدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌ستی ماچ ده‌كات نه‌كرێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی كوردستانی.
خاتو ئاسكه به كه‌ناڵی KNNی وت: “خۆم‌و منداڵه‌كانم په‌یوه‌ندیمان به‌لیستی گۆڕانه‌وه كردوه بۆئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م رزگاربكه‌م له‌ده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، چیتر نامانه‌وێت جیاوازی له‌نێوان میله‌تدا بكرێت. منداڵه‌كانی ئێمه تاكه‌ی به ره‌شوروتی پێبگه‌یه‌ن‌و دایانمه‌زرێنم”.
داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌پاره‌و ئیغرائاتی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌خه‌ڵه‌تێن‌و ده‌ڵێت: “داوا له‌و خه‌لًَكه ده‌كه‌م به خانویه‌كی 20هه‌زار دۆلاری نه‌خه‌ڵه‌تێن له‌كاتێكدا هه‌ر لێپرسراوێك خانوی ده‌یان قاتی بۆ دروستكراوه. با میله‌ت به‌به‌ڵێنه‌كانی لێپرسراوان خه‌ڵه‌تێن”.
خاتو ئاسكه كه‌جگه له‌وه‌ی مێرد‌و كوڕی ئه‌نفالكراوه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیشه له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، رونیكرده‌وه ئه‌و پاره‌یه وائێستا خه‌رجی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن با پێشتر خه‌رجیان بكردایه‌و ده‌ڵێت: “له‌كاتێكدا موچه‌یه‌كی كه‌ممان ده‌ده‌نێ، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێنه‌ده‌ین موچه‌كانمان ده‌بڕن”.
ئاشكراشیكردوه كه مه‌سعود بارزانی له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ته‌رمی خۆشه‌ویسته‌كانی بوه هاتوه ده‌ستی ماچكردوه‌و رازی نییه بیكه‌نه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود رێزی لێگرتوم تا ماوم رێزی لێده‌گرم به‌ڵام نه‌ك بیكه‌نه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شده‌كات دوای ئه‌و ده‌ست ماچكردنه‌ی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌ی رزگاری، له‌لایه‌ن لێپرسراوانی یه‌كێتییه‌وه لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌و پێیانوتوه بۆچی ده‌ستی بارزانیت ماچكردوه‌و ته‌نازولت بۆ كردوه‌و ده‌ڵێت: “پێموتون ئه‌و ده‌ستی منی ماچكردوه، سه‌ركرده‌یه‌ك به‌گریانه‌وه ده‌ستی من ماچ ده‌كات، من چی بكه‌م‌و وه‌كو كوڕه‌شه‌هیدێك خۆی نیشانداوه‌و پێی وتوم: دایه‌گیان منیش كوڕی شه‌هیدم”.
هه‌ر له‌لێدوانه‌كه‌یدا، خاتو ئاسكه‌ی خه‌لفه‌ی عه‌لی داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتودا ده‌نگ به‌حه‌ق بده‌ن، ده‌نگی به‌لیستی گۆڕان بده‌ن‌و گیانی شه‌هیدان ئاسوده بكه‌ن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

