سه‌باره‌ت به یاسای فره‌ژنی په‌رله‌مانی کوردستان
کۆڕ و که‌مپین له سوید ده‌ستی پێ‌کرد
رۆژی 31/10/2008 له شاری ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوید هه‌ر دوو رێکخراوی (کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له سوید) و (ڕێکخراوی وێمن ئه‌ید) WomenAid کۆڕێکی کراوه‌یان سازکرد بۆ چه‌ند که‌سایه‌تێکی رۆشنبیر و چالاکی بواری ژنان که پێکهاتبوون له نه‌جیبه مه‌حمود، تارا توانا، ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، چرۆ عوسمان هه‌ورامی.
سه‌ره‌تا کۆرگێر به‌یان ناسیح ئامانجی کۆڕه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بووان باسکرد که ئامانج دروستکردنی فشارێکه له لایه‌ن کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دژی دواین یاسای په‌رله‌مانی کوردستان که رێگه‌ده‌دات به فره‌ژنی.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و چالاکی بواری مه‌سه‌له‌ی ژنان له ده‌ستپێکی قسه‌کانی سه‌رسوڕمان و شۆك بوونی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و گوتی: جێگای داخه ده‌بووایه په‌رله‌مانی کوردستان بووبایه به نموونه‌یه‌کی باش بۆ ناوچه‌که به‌ڵام به‌م یاسایه هه‌موومانی بێ ئومێد کرد، هه‌روه‌ها باسی چه‌ند نموونه‌یه‌کی جۆره‌کانی فره ژنی کرد له وڵاتانی جیهاندا و له ناو ئاینه‌کاندا. دواتر گوتی: ئه‌م یاسایه یاسایه‌کی ڕه‌شه بۆیه ده‌بێت فشارێکی زۆر بکرێت بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان تا له‌م یاسایه پاشگه‌زببێته‌وه.
نه‌جیبه مه‌حموود وه‌ك که‌سایه‌تیه‌کی چالاکی ژنان، باسی یاسای ساڵی 1959ی ئێراقی باری که‌سایه‌تی کرد و گۆڕانکارییه‌کانی له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌که‌کانی ئێراق که به تایبه‌تی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قۆناعه‌ی ده‌سه‌ڵات دابووه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی گشتی باسکرد، هه‌روه‌ها هه‌وڵی رێکخراوه‌کانی ژنانی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و یاسایه و جێگرتنه‌وه‌ی به یاسایه‌کی ئینسانی که تێدا مافی ژنان وه‌ک مرۆڤ راچاوبکرێت، گوتی: کاتی خۆی تونرا چه‌ند یاسایه‌ك به خزمه‌تی ژنان ده‌ربچن هه‌رچه‌نده به داخه‌وه کاریان پێنه‌کرا و مانه‌وه تا یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که، جێگه‌ی داخه زۆر جار به‌رپرسان بۆ ده‌رباز بوون و پاساو هێناوه په‌نا بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌به‌ن له کاتێك دا بۆخۆیان چاندان ڤیلایان دروست کردووه بۆ ڕابواردنی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شه‌رع بکه‌ن . یان باسی ژنانی ئه‌نفال ده‌که‌ن ئایا تا ئێستا کێ ژنێکی ئه‌نفالی هێناوه؟ کێ ئاماده‌یه بیهێنێ دوای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا، هه‌روه‌ها له به‌شێکی‌تری قسه‌کانیدا وتی: ئه‌و یاسایه ناکۆکه له‌گه‌ڵ به‌ندێکی ده‌ستوری که ده‌ڵێ ژن و پیاو یه‌کسانن، جگه له‌و یاسایه‌ی که که په‌رله‌مانی خۆی دایناوه له دژی تووند و تیژی
چرۆ عوسمان چالاکی رێکخراوی مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و دیتنی پیاوی کورد به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی ژنان گوتی: به داخه‌وه پیاوانی کورد دیتنێکی پێشکه‌وتنخوازانه‌یان نیه بۆ مافه‌کانی ژنان و بیر ته‌سکانه سه‌یری مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌م جۆره یاسایانه ده‌که‌ین له په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کرد که بیانووی ئه‌وه دێننه‌وه که رێژه‌ی ژنان زۆرتره له پیاوان له کوردستان، به‌ڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌کی نیه چونکه تا ئێستا هیچ ئامارێکی رسمی نیه و بۆ بۆچوونه‌کانیان پشت به هیچ ئامارێكی نابه‌ستن.
تارا توانا چالاکی سیاسی و ئه‌ندامی حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید گوتی: بریاردان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه پێچه‌وانه‌ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤه که ده‌وڵه‌تی ئێراق ئه‌م جارنامه‌یه‌ی په‌سند کردووه، ئه‌م یاسایه له سه‌ر بۆچوونێکی ئیسلامی دانراوه نه‌ك دیموکراتی، به‌داخیشه‌وه ئه‌مه کێشه‌کانی ژنان له کوردستان زیاتر ده‌کات و تووندوتیژی په‌ره ده‌سێنێت به‌رامبه‌ر ژنان. دواتر باسی له هه‌ڵوێستی پیاوی کورد کرد که چۆن سه‌یری مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن له کوردستان چه‌ند نموونه‌یه‌کی له‌و باره‌وه هێنایه‌وه، دواتر باسی له هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد وه‌ك خاوه‌نی فراکسیۆنێکی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان گوتی: ده‌بووایه وه‌ك پارتێکی سۆسیال دیموکرات و ئه‌ندامی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌ڵوێستی روونتر و ڕاشکاوانه‌تر بوایه و به ئاسانی قبووڵی ئه‌و یاسایه‌ی نه‌کردبایه که پێچه‌وانه‌ی ئیدلۆژیای سۆسیال دیموکراته‌کانه.
دواتر ئاماده‌بووانی کۆڕه‌که هه‌ریه‌که‌و به چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک تیڕوانینی خۆیان ده‌ربڕی و ناڕه‌زایی و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و داوایان کرد که فشار بخرێته سه‌ر په‌رله‌مان بۆ پاشه‌گه‌زبوونه‌وه له‌و یاسا.
هه‌روه‌ها دوای گفتوگۆیه‌کی چه‌ند کاتژمێری بڕیار درا به زووترین کات کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕێکبخرێت له نێوان سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی و رێكخراوه‌کان بۆ دروستکردنی که‌مپێنێك بۆ فشارخستنه سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان تا له‌و یاسایه‌دا پاشه‌گه‌زبببێته‌وه، یاخود سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی ره‌تی بکاته‌وه.
شه‌مال ئاکۆ
له کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له سوید
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

