به‌شێك له ژیان‌و خه‌باتی سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌یلا زانا
له‌یلا زانا له رۆژی 3ی ئایاری ساڵی 1961 له شارۆچكه‌ی سیلوانی سه‌ر به شاری دیاربه‌كر له‌دایكبووه له ساڵی 1991بووه به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا‌و ساڵی 1994 به تۆمه‌تی سوێندخواردن به زمانی كوردی له په‌رله‌مان به 15ساڵ زیندانیكردن سزادرا‌و به‌هۆی حه‌سانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانبوونی زیندانیكردنی بۆ سێ ساڵی تردواخرا‌و به هۆی هه‌وڵه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه له ساڵی 2004و دوای ئه‌وه‌ی 10ساڵ له زیندان مایه‌وه
ئازادكرا به هۆی هه‌وڵ‌و ماندوبونه‌كانی له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی له توركیا‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كوردان تا ئێستا له‌یلا زانا پتر له 6 خه‌ڵاتی گرنگی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵی 1995و له لایه‌ن په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خه‌ڵاتی سه‌خارۆفی ئه‌و یه‌كێتیه پێشكه‌شی له‌یلا زاناكرا به‌ڵام به هۆی زیندانیبوونی تا ساڵی 2004نه‌یتوانی خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت.
هاوكات خه‌ڵاتی ده‌زگای رافتۆی نه‌رویجی بۆ ئاشتی له ساڵی 1994و خه‌ڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤ له ساڵی 1996و خه‌ڵاتی ئاخنی ئه‌ڵمانی بۆ ئازادی راده‌ربڕین له ساڵی 1996وه‌رگرتوه‌و وه‌ك كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ له ساڵانی 1995-1998بووه.
دوێنی‌و له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا جارێكتر له شاری رۆمای ئیتاڵیا ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری پێبه‌خشرا‌و له‌سه‌ر په‌رگه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زنامه‌یه‌ی پێی
به‌خشراوه نوسراوه: به‌وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌كه باوه‌رت پێبه‌خشراوه كه كار له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌یت.
له‌یلا زانا چه‌ندرۆژێكه له وڵاتی ئیتاڵیایه‌و له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌به‌ر له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن رێكخراویماڵی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی رێگه‌سیمینارێكی له ژێرناونیشانی مافی بوون‌و مانه‌وه له جیهاندا كۆڕێكی بۆ رێكخرا.
له كۆڕه‌كه‌دا له‌یلا زانا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ژنان‌و خه‌باتین‌و بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستانی توركیا كرد‌و رایگه‌یاند:ئێمه ده‌بێت شته باش‌و هاوبه‌شه‌كان ببینین‌و هه‌رگیز بێهیوا نه‌بین.ئێمه‌ی كورد ناخۆشی‌و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تورك‌و عه‌ره‌ب‌و فارس نه‌بووه به‌ڵكو سیستم‌و ده‌وڵه‌ته‌كان ویستویانه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بسڕنه‌وه.
له ئێستادا له‌یلا زانا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ پشتگیری پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌ته‌په‌ده‌كات و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی توركیا-په‌كه‌كه‌وهه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
سه‌رچاوه گه‌لی کوردستان
ئا/ ڕه‌زا
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


خالد برزنجى
خةيام دةلى{ ئةو روزة ئةسبى كةردون زينكرا .
مشتةرى بةروين ئارايش درا . هةر كةس بةشى خوى دراية دةســــــــــــــــــتى
كوناهمان جــــــــــــــــــــــــى ية وةها بةش كــــرا .
ئايا ئةمة قةدةرى ئيمةية كة بى ئالا‌و بى دةولةت بين .ئايا لةخرابةى خومانة كة هةزارانمان بة نائوميدى سةريان نايةوة .دةلين
دارى ئازادى بةخوين ئاو نةدرى قةت بةر ناكرى . خو ئيمة خوين مان زوردا بو دارى كورد بةرى نةكرت . بو ئةو هةموو دةردةسةرى وكارةساتةى بةسةر كةلى ئيمة هات نةمان كردة ئاوينةى بالانوما تاكو خومانى تيدا ببينين وبدؤزينةوة . كارةساتى هولوكوس هةموو يةهودى يةكخست و بوون بة دةولةتيكى بجوكى بة هيز . راستة ئيمةش يةك كةل ين بةلام زور جةمسةرو فرة مينبةرين . ئيمة ليلا ىزورمان بيويستة وةك ليلا زاناى بيرتيزو جا‌و تيزو قلم تيز . كة ئةم خاتوونة جيكاى شانازى ية بو دنياى مروفايةتـــــى. سلاو لة ليلا زانا‌و هاوشيوةى ئةم شيرة زنــــة
نه‌جمه‌دین شێخ بزینی
شێره خانمی کورد، له‌یلا زانا. قه‌ده‌م خیری سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌و، هه‌تا هه‌تایه نامرێت و، له ژیاندا ئه‌مێنێته‌وه. جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزی سه‌ر جه‌م گه‌لی کورده له مێژوودا. هیواداری وێنه‌ی زۆر بێت.