پێشانگای كتێب له فرانكفۆرت وپه یامی ڕاسیستی توركی دژه كورد
ته‌ها ڕه‌ئووف كه‌ریم
هه‌موو ساڵێك له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ پئشانگای كتێب بۆ زۆرچاپخانه و ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو خۆ‌و جیهانی ده‌كرێته‌وه بۆ پیشاندانی به‌رهه‌مه نوێ یه‌كانیان و ناساندنی كلتور‌و نوسه‌رانیان به خوێنه‌ران و پسپۆرانی بواری كتێب و كتێبخانه‌كان و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی كلتوری و دروستكردنی په‌یوه‌ندی كلتوری و ڕۆشنبیری نێوان ووڵاتان و نه‌ته‌وه و چاپخانه به‌شداره‌كان، كه هه‌ریه‌كه و له شوێنكی دنیاوه هاتوون بۆ ئه‌و پێشانگای كتێبه. هه‌موو ساڵێك ووڵاتێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك بانگ ده‌كرێت وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف بۆ ئه‌و پێشانگایه. ئه‌م ساڵ 2008 توركیا ئه‌و میوانه شه‌ره‌فه بوو كه بانگ كرابوو كلتور و نووسه‌رانی خۆی بناسێنت، دیاره نووسه‌ری وه‌ك ئۆرهان بامۆك یان هه‌یه و له جیهاندا ناسراوه و خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رگرتووه، ئه‌و نووسه‌ره خاوه‌ن بیر‌و به‌رهه‌می ئاشتی خوازی و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌كانه و به ئاشكرا ڕه‌خنه له توركیا ده‌گرێت كه مافی نه‌ته‌وه‌كانی تر وه كورد پێشێل ده‌كات و ئازادی بیر و بڕوا ڕه‌چاو ناكات له توركیا. ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئۆرهان پامۆك له پێشانگای كتێب له فرانكفۆرت جارێكی تر سه‌رۆكی توركیای نیگه‌ران كرد له كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا. له دووه‌مین رۆژی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له شاری فرانكفۆڕت له ئه‌ڵمانیا، (
له كاتێكدا كه مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراسییه‌كان به‌هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی سه‌ردانی خانه‌ی كتێبی میلـله‌تانی تریان ده‌كردو له‌وه‌دابوون كه‌به‌شی توركی كه ئه‌مساڵ میوانی شه‌ره‌فه به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك توركی توندڕه‌و هێڕشیان كرده‌سه‌ر خانه‌ی كوردی و په‌لاماری نه‌خشه‌ی كوردستان و ئاڵای كوردستانیان دا‌و نه‌خشه‌كه‌یان دڕاند، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین نه‌خشه‌ی تر به‌رزكرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی توركیا و ئه‌ڵمانیا چاوی كامێڕاكانیان خسته‌سه‌ر قسه‌ی بێ سه‌روبه‌ری توندڕه‌وان و وه‌ڵامی ئاشتیخوازانه‌ی كوردی )
له pukonline ه وه وه‌رگیراوه. ئه‌م كرداره‌ی ئه‌م گروپه ڕاسیسته توركه دیسان سه‌لماندیه‌وه كه كورد نه‌ك له توركیا له ژێر فشاری ڕاسیستی توركدا ده‌چه‌و‌سێندرێێنه‌وه به‌ڵكو گه‌ر بۆیان بلوێت له ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیاش هه‌رچی‌یه‌ك كورد به‌ده‌ستی هێناوه تێكی بشكێنن، وه‌ك چۆن له هه‌وڵدان ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستانی عێراق له‌ناوبه‌رن به ناوی مافی توركومانه‌كانی كه‌ركوك و عێراق.. به‌ڵام له فرانفۆرت بۆ چه ند ساتێك ئه و فاشیستان بیریان چوو كه له توركیانین و له ئه‌ڵمانیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد گه‌رماوگه‌رم ئه‌م هه‌ڵه‌ی نه‌قۆسته‌وه هه‌ر له كاتی پێشانگاكه‌داله ڕێگای میدیاكان و ئاماده‌بووانی ووڵاتانی جۆربه‌جۆر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌وره بكه‌ن و سه‌رنجی ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو پئشانگاكه بۆ لای مه‌سه‌له‌ی كورد ڕابكئشن و به دنیای ڕابگه‌یه‌نن كه ئه‌وه داگیركه‌ران و توركیایه ئاماده‌نین دان به مافه ڕه‌واكانی كورددا بنێن و چاره‌سه‌ری ئاشی‌یانه‌ی كێشه‌ی كورد بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له ئه‌ڵمانیا وه‌ك میوانداری پێشانگاكه و توركیا وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف كه نفوس و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا و ناوچه‌كه. لێره دا پرسیارێك خۆی قووت ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش، ئایا گه‌ر كورد ئاوا هه‌ڵسوكه‌وتی بكردایه له پێشانگاكه، چی یان به كورد ده‌وت؟ به دڵنیایی‌یه‌وه تیرۆریست. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیكه‌مه بابه‌ت له ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نوسه‌ر و ڕۆشنبیران ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی تیایدا ده‌ژین بڵاوبكه‌نه‌وه وه‌ك فشارێكی سیاسی بۆ توركیا و داوا له ئه‌ڵمانیا بكه‌ن بۆ پێشانگای كتێب له ساڵێك دا كه خۆیان دیاری بكه‌ن، نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف بۆ پێشانگای كتێب له فرانكفۆرت بانك بكه‌ن! ئه‌م هه‌ویره ئاوی زیاتر ده‌كێشێت و من لێره‌دا كۆتایی به باسه‌كه‌م ئه‌ده‌م و سوپاسی پێنووسی كورد ده‌كه‌م بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
ته‌ها ڕه‌ئووف كه‌ریم
شاره‌زای بوواری كتێبخانه و كارمه ندی كتێبخانه‌ی منداڵان و مێرمنداڵ له ئه ڵمانیا
tahakarem@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

