ماڵپه‌ری که‌ژال ئاده‌می

kezhaladami.jpgکه‌ژاڵ ئاده می ساڵی 1983 له شاری سه قز له رۆژهه ڵاتی كوردستان له دایك بوو. هه ر له ته مه نی منداڵیه وه هه ستی بۆ شێعرو مۆسیقا بو. له ته مه نی 8 ساڵاندا ده ستی به خوێندنه وه ی شێعری كوردی كردو خوێندنو نوسینی كوردی له شێعره كانی مامۆستا قانع فێر بو. زۆر جار شێعره كانی ماموستا قانعی ئه كرد به گۆرانیو هه ستی پاكو ناسكی مناڵانه ی خۆی پێ ده ر ئه بڕی.

ساڵی 1998 ڕه وانه ی هه نده ران بوو له وڵاتی سوید نیشته جێ بو. له ته مه نی 15 سا ڵاندا ده ستی به ژه ندنی ئامێری

كه مان (ویۆلۆن) كردو له مه كته بی مۆسیقا ی “سه با” ده ستی به خوێندنی تێئۆری موزیك كرد.

كه ژاڵ له پاڵ مۆسیقادا خه ریكی شێعر نوسینیشه. كه ژاڵ بۆ خۆی ده ڵێ شێعر نزیكترین رفێقمه كه هه مو سكاڵاو ده رده دڵێكی له لا ئه كه م. شێعره كانی كه ژاڵ له زبانی خۆیه وه وه ك ئافره تێك نوسراوه. گوێ گر به بیستنی گۆرانیه كانی كه ژاڵ به باشی تێ ئه گا كه ئه و شێعرانه نۆسراوه ی ئافراتێكنو ئه وینو ئازارو هاوارو ئاواتی ژنێك تێیاندا خۆ ئه نوێنێ.

كاتێ كه مامۆستا عه لی شه كوری كه هه ر له سه ره تای كاری هونه ری كه ژاڵه وه مامۆستاو هانده رو یارمه تی ده ری بوه، تێ گه ی كه ژاڵ ده نگێكی به سۆزی هه یه پێشنیاری پێ دا كه شێعره كانی خۆی ئاوێته ی مۆسیقا كاتو بی كا به به رهه مێ.

به رهه می جوانترین وشه یه كه مین به رهه می كه ژاڵه. ساڵی 2006 ده رچوه و له 6 گۆرانی پێك هاتوه. ‌‌‌‌‌مامۆستا عه لی

شه كوری دانه ری ئاوازه كانه گۆرانیه كان هۆنراوه ی كه ژاڵن

كه ژاڵ هه ستی خۆی بۆ شێعرو مۆسیقا ئاوا ده رئه بڕێ :

” مۆسیقا هاژه ی دڵی پڕ هه سته و شێعر زایه ڵه ی هه ستێكی به سۆز. كاتێ كه پشكۆی شێعرو مۆسیقا پێكه وه ئه كه ونه گڕ گرتن ، ئه و كاته یه كه جوانترین وشه كان له باوشی به تینی گۆرانیێكدا خۆیان ئه نوێنن. به رهه مه كانم پێشكه شی هه مو ئه و دڵانه ی ئه كه م كه بۆ ئازادی، بۆ عه شقو بۆ ئینسانیه ت لێ ئه دا. جوانترین وشه م پێشكه ش ئه كه م به و هونه رمه ندانه و مامۆستایانه ی وا هونه رو مۆسیقا لایان به ڕێزه و بۆ په ڕه پێدانی تێ ئه كۆشن.”……..


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌