نوینه‌رانی تورکمان و چه‌ندین داوای ده‌س له سه‌ر کار کێشانه‌وه
نوینه‌رانی تورکمان و چه‌ندین داوای ده‌س له سه‌ر کار کێشانه‌وه
کامه‌ران ساڵه‌یی
له یادمه له سه‌ر ده‌می هه‌رزه‌کاریمدا وله سه‌ره‌تا وناوه‌راستی ساڵانی هه‌شتاکاندا، له یه‌کیک له گه‌ره‌که‌کانی ناوه‌راستی شاری که‌رکوک ، کاتیک که له‌گه‌ل هاوریانی ئه‌و سه‌رده‌می ته‌مه‌نم له نیو کوچه‌و کوڵانه‌کاندا سه‌رقالی چه‌ندین یاری جوراو جور ده‌بوین ، دیاره وه‌کو ئاشکرایه لای هه‌مووان که له ناو شاری که‌رکوکدا ماله تورکمان هه‌بوون شان به شانی ماله کورده‌کان ، له کوی حه‌وت تا هه‌شت مالی کورد مالیکی تورکمان یان زور زور دوو ماڵی تورکمان هه‌بوو، ئینجا به‌و هویه‌وه ئیمه هه‌میشه تیکه‌ڵاویمان هه‌بوه له‌گه‌ل هه‌موو هاوشاره‌یه‌کانمان ته‌نانه‌ت به ڕاده‌یه‌ک که که‌رکوکیه‌کان هه‌موومان به سێ مه‌وج ناوزه‌نگ ده‌کرین ، به هوی ئه‌م تیکه‌ڵاوی و هاوشاریه‌مانه‌وه هه‌مێشه هه‌ڵسوکه‌وتمان به‌یه‌که‌موه بوه گه‌موو یاریمان هه‌ر به یه که‌وه بوه هه‌ر له دوو گولی و هه‌ڵوکین و که‌ڵاین چه‌ندین یاری تری جواو جور . دیاره هه‌ر له‌و سه‌ردمه‌وه ته‌یبه‌تمه‌ندیک دیار بوه له سه‌روو سێمای برا تورکمانه‌کانمانه‌وه که له خواری باسه‌که روونی ده‌که‌مه‌وه . برا تورکمانه‌کان هه‌مێشه خویان به به‌ش خواروو فه‌راموش کراو غه‌در لیکراو زانیه‌وه ، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مش خویان هه‌مێشه جیاکردوته‌وه و دورکه‌وتونه‌ته‌وه ویاخی بونه له براکانی تریان له نه‌ته‌وکانی تری شاری که‌رکوک ، ئه‌مه‌ی که باسمان کرد هه‌مێشه هه‌ر کرده‌یان بوه له ئه‌نجامی ره‌فتاره‌کانی خویان ، زور جاران له کاتی یاری و گه‌مه کردندا داواکار بونه که پشکدار بن له یاری کردن ئه‌گه‌ر به زوریش بی ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شدارنه‌بونایه له یارکه ئه‌وه یه‌ک سه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌یان ئه‌دا به به‌ر گویمان که ده‌لێ (( یا ئوین له‌ره‌م یا زیف له‌ره‌م )) . لیره‌دا جێ خویه‌تی که شیکردنه‌ویه‌ک بکه‌ین بو ئه‌م ڕسته‌یه ، ئه‌مه وته‌یه‌ک یان په‌ندیکی تروکمانیه ، ئه‌م په‌نده تورکمانیه دیاره په‌ندیکی نه‌گه‌تیفانه‌یه له کاتیکدا ده‌وتری که که‌سیک مه‌به‌ستی تیکدانی ره‌وشه‌که بێ یان مه‌به‌ستی ئاشوب نانه‌وه بێ له دژی که‌سیکی تر . واتای ئه‌ویه ئه‌گه‌ر به‌شدارم نه‌که‌ن ئه‌وه تێکی ئه‌ده‌م . دواجار ئیمه‌ش بو خو دورگرتن له ده‌مه ته‌قی و ئاژاوه و شه‌ر وشور به‌بی گویدانه ئه‌و ره‌فتارانه به‌شدارمان ده‌کردن . به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دا بو هه‌ر کاتیک که ئه‌وان له‌و جوره یاریه زور کارامه نه‌بونایه و باڵا ده‌س نه‌بونایه سه‌رکه‌وتو نه‌بونایه ئه‌وه روڵی تێکده‌ریان ده‌بینی و خویان زویر ده‌کردو وخویان دور ده‌کرده‌وه و یاخی ده‌بوون له هاوریکانی خویان به هه‌ر حال ده‌بوونه مایی تیکدانی ره‌وشه‌که .
بویه هیچ سه‌یر نیه به لامانه‌وه ئیستا که نوینه‌رانی تورکمان چه له به‌ره‌ی تورکمانی یان له ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای که‌رکوک یان له ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی عێڕاق داوای ده‌س له سه‌ر کار کێشانه‌وی به‌ڕێز پاڕێزگاری شاری که‌رکوک و به‌ریوه‌به‌ری پوڵیسی که‌رکوک بکه‌ن، چونکه به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌و استحقاقه انتخابیه‌یان نیه بو پرکردنه‌وه ورگرتنی پوستیکی وا له شاره‌که بویه هه‌وڵی تیکدانی ره‌وشکه ئه‌دن ، ئه‌مه له کاتیکدا دیت دوای شکست خواردنی هه‌وڵیکی تری نوینه‌رانی تورکمان بو ده‌س له سه‌رکار کێشانه‌وی هه‌ر یه‌ک له خالید عطیه‌ی جێگری یه‌که‌می سه‌روکی ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی عێراق وستیفان دی مستوره‌ی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک وتاوان بارکردنیان به پاڵپشتی کردنی یه‌ک لایه‌ن . هه‌ر له دوای ره‌تکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگاکان له روژی 22ی 7 له ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی عێراق به دواوه نوینه‌ری تورکمانه‌کان و به‌ری تورکمانی له هه‌موو کوروکوبونه‌وه‌کاندا به داوا ڵاوه‌کیه‌کانیان داوای ده‌س له سه‌رکارکێشانه‌وی کومه‌لیک له به‌ر پرسان ده‌که‌ن به چه‌ندین بیانوی جیاجیا ، هه‌ر به‌وش نه‌وستاون به‌لکو به به‌رنامه‌یه‌کی چرو پڕ به هاوکاری چه‌ند که‌سانیک له پاش به‌جێ ماوه‌کانی صدامی دیکتاتور و بو درێژه‌دان به سیاسه‌ته‌کانی ده‌رحه‌ق به‌م شاره کوردستانیه وله دووتوی ماده‌ی 24ی ناده‌ستوری داوا ده‌که‌ن که ئاواره کورده‌کانی که له دوای 2003 گه‌راونه‌توه بو زیدی خویان ده‌ربکه‌نوه . شایه‌نی باسه داوای ده‌س له سه‌ر کار کێشانه‌وی هه‌ردوو به‌رێزان پاڕێزگاری که‌رکوک به‌ریوه‌به‌ری پوڵیسی که‌رکوک له‌وه هاتوه که دوای ده‌سگیرکردنی پاسه‌وانانی باره‌گاکانی به‌ره‌ی تورکمانی به هوی ته‌قه‌کردنیان له خوپیشندانه ئاشتیانه که‌ی جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکوک که بو ره‌تکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگاگان رێکخرابوو .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

