ناساندنی تاوانی ئەنفال وەك جینۆساید

کوردستانیانی دانیشتووی سوید
کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی کوردستانی لە سوید
تاوانی ئەنفال بەرامبەر گەلی کوردستان گەورەترین تاوانە بەرامبەر مرۆڤایەتی لە کۆتایی سەدەی رابردوودا. ئەمڕۆ ئەرکێکی نیشتیمانیمان کەوتۆتەسەرشان، کە هەموو هەوڵ و توانامان بخەینە گەر بۆ بە جیهانیکردنی ئەو تاوانە و ناساندنی بە تاوانی جینۆساید، ئەوەی جێگای هیوامانە، گەلی کوردستان لەو هەوڵانەدا تەنیانیە بەڵکو چەندین رێکخراوی مرۆڤ دۆست و کەسایەتی هاوشانی رێکخراوە کوردستانیەکان کار دەکەن بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال.
دوای ئەو هەوڵە بەردەوامانەی رێکخراو و کۆمەڵە کوردستانیەکانی دەرەوەی وڵات دەیدەن بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال و بە جینۆسایدکردنی ئەو تاوانە کە دەرهەق بە گەلەکەمان کراوە لەلایەن ڕژێمی عێراق لە ساڵانی هەشتاکاندا. ئەمرۆش توانرا وەك پێشنیارێك بخرێتە بەردەم پەرلەمانی سوید و ببێت بە بەشێکی رۆژەڤی کۆبوونەوەی رۆژی 11-06-2008 ، بۆ ئەوەی دوڵەتی سوید ئەنفال وەک جینۆساید بناسێنێت، بێگومان بۆ سەرکەوتنی ئەم هەوڵمان و پشتیوانی کردنی دۆستەکانمان لە پەرلەمانی سوید، ئێمە لە کۆمەڵەی گەلی کوردستان لە سوید داوا لە گشت کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید و کۆمەڵە و رێکخراوەکان دەکەین بەشداربن لەو چالاکیانە کە بۆ پشتگیری لە سەرگرتنی ئەو هەوڵە دەدرێن وەک خۆپیشاندانی ڕۆژی چوار شەممە 11-06-2008 کاتژمێر 12 لە بەردەم پەرلەمانی سوید کە کۆمەڵێک رێکخراو کۆمەلەی کوردستانی ڕێکیانخستووە.
بۆیە داواتان لێدەکەین بەشداربن بۆ پشتوانی کردن و بە جێگایاندنی ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی کە هەوڵێکی گەورە بۆ ناساندنی تاوانێکی گەورە کە بەرامبەر بە گەلەکان کراوا.
لەگەڵ رێزی
کۆمەڵەی گەلی کوردستان لە سوید
www.gelikurdistan.se


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌