بەیاننامەى کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى “چاک”
The Center of Halabja
against Anfalization and
Genocide of Kurdish People
www.chak.be
ناوهندی ههڵهبجه
دژ به ئهنفالکردن و
ژینۆسایدکردنی گهلی کورد - چاک
Chak_halabja@yahoo.com
بەیاننامەى کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى “چاک”، بەبۆنەى بیستەمین ساڵیادى کارەساتى کیمیاویبارانکردنى شارى هەڵەبجەوە.
“ئاسودەیى بۆ رۆحى، ئیسماعیل عبدالله، بەرکەوتەى چەکى کیمیاوى کە دوو رۆژ بەر یادى بیست ساڵەى کارەساتى هەڵەبجە بە هۆى کاریگەرى ئەو چەکەوە گیانى لەدەستدا”
کەسوکارى سەربەرزى شەهیدانى کارەساتى 16/3
خەڵکى قوربانیدەرى هەڵەبجە
بریندارء پاشماوەى بەرکەوتوانى چەکى کیمیاوى هەڵەبجە
ڕاى گشتى کوردستان
بیست ساڵ لەمەوبەر ئەوەى لەهەڵەبجە ڕویدا، بووە کارەساتێکى زۆر گەورەى نێو مێژوو، ئەو ساتە قەدەغەترین چەکى دونیا لە لایەن رژێمى بەعسەوە بەرامبەر بەهەڵەبجە بەکار هات، بەداخەوە ئەو کات بەشى زۆرى دەوڵەتانى دونیا بێدەنگ بوون لەبەرامبەر ئەم کارەساتەدا. ئێمە لەناوەندى هەڵەبجە دژ بە ئەنفالء جینۆسایدکردنى گەلى کورد ناوەندى “چاک” بەهەمیشەى دانمان بەوەدا ناوە بەداخەوە وەک کورد هەرگیز نەمانتوانیوە مامەڵەیەکى دروست لەتەک هەردوو کارەساتى “هەڵەبجەء ئەنفال” دا بکەین و بیانکەینە کارەساتێکى نەتوەیىء قەزیەیەکى جیهانىء ڕاى گشتى جیهانى لەسەر دروستکەینء وەک جینۆسایدێکى نەتەوەى کورد، “بەشى زۆرى هەوڵى ئێمە تائێستا بۆ ئەمە بووەء خۆشبەختانە هەندێک کارى باش بۆ ئەمە لەدەروەى کوردستان کراوە”.
جێى نیگەرانیە لەماوەى نۆزدە ساڵى رابردووى ئەم کارەساتەدا ئەوەى بوەتە داواکارى خەڵکى هەڵەبجە و بەهەمیشەى وتویانەتەوە “بابەتە هەرە سەرەکیەکانى ژیانیان بووەء داواکارى سادە بووە” وەک ناوەندى چاک هەمووکات رەخنەمان لەو دۆخە بووە کە کەسوکارى سەربەرزى ئەنفالکراء قوربانیانى هەڵەبجەى تێدایەء پێمان وایە دەبێت ژیانء گوزەرانى ئەوانەى بوونە بەشێکى هەرەسەرەکى قوربانى ئەم نیشتیمانە زۆر لەوە باشتر بێت کە بووە.
پاش تێپەراندنى نۆزدەساڵ لە کارەساتى هەڵەبجە تاهەنوکە قوربانى ئەو کارەساتە بەردەوامەء رۆژ بەرۆژ خەڵکى هەڵەبجە قوربانى ئەداتء بەردەوام دۆخى ئەوانەى لە کارەساتى کیمیاویبارانکردنى ئەوشارە رزگاریان بووەء بەرکەوتەى چەکەکەنء بریندارى چەکى کیمیاوین خراپەء سات بەسات لەمەرگ نزیک دەبنەوە، زۆر بەداخەوە نزیک ترین نمونە بۆ ئەمەش شەهید بوونى “ئیسماعیل عبدالله” ى بەرکەوتەى چەکەکەیە لە رۆژى 14/3/2008 دوو رۆژ بەر لەیاد کردنەوەى بیست ساڵەى ئەو کارەساتە، هەمیشە هاوار مان لەپاڵ هاوارى خەڵکى ئەم شارەدا بووەء لامان وایە چۆن قوربانیان بۆ ئەم خاکە داوە ئاوهاش دەبێت لەداهاتى ئەم حکومەتە چارەسەر بکرێنء هەموو هەولێکیان بۆ تەرخان بکرێت، بڕواى تەواومان وایە هیچ شتێک نابێتە پاساوى ئەوەى بەردەوام لە هەڵەبجەدا “کامیلء ئیقلیمەو” ئەوانەى وەک ئەواننء ئیسماعیلەکانى هەڵەبجە لەو شارەدا نارەحەت ژیان بگوزەرێنء بەردەوام لەمەرگ بترسن!!، دەبێت ئەوەى لەدەستمان بێت بۆ ڕزگارى ئەوان بیکەینء ئاسودەیان کەین.
بەجدى داوادەکەین ئەگەرچى تائێستا کەمتەرخەم بووین لەبەرامبەر ئەم دوو کارەساتە نەتەوەییەى کورد “هەڵەبجەء ئەنفال” بالەم ساتە بەدواوە بەخۆدا بچینەوەء ئەوەى پێویست بووە بیکەینء نەمان کردوە بۆ هەڵەبجەو قوربانیانى کورد بیکەین. هەوڵى جدى بدەین بۆ بەجیهانى کردنى ئەم دووکارەساتەوە.
بڕواشمان وەهایەو هەوڵیشى بۆ ئەدەین کە دەبێت لەئاستى حکومەتى عێراقیش بەفەرمى داوى لێبوردن لە خەڵکى قوربانیدەرى هەڵەبجە بکرێتء پێویستە حکومەتى عێراق قەرەبووى هەموو قوربایدەرى ئەو شارە بەبێ جیاوازى بکاتەوەو بەپەلە بەهانى ئەو بریدارانەوە بیچت کەئێستا لەهەڵەبجە ماونء ژیانیان زۆر نارەحەتە.
وەک هەمیشەء هەر لەسەرتاى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە داوامان کردووە دەبێت ئەنجامدەرانى کارەساتى هەڵەبجە دادگاى بکرێنء “ڕەخنەى تونمان لەوە هەیە تائێستا ئەم کەیسە بەرونى فەرامۆش کراوەء، ئەمەمان زۆر بە ئاشکرا بە بەرپرسان گەیاندووە” دەبێت بێجیاوازى ئەوەى تۆمەتبارە بەم کارەساتە لەبەردەم داگا ئامادە بێتء دادگاى بکرێت، لەم یادەدا ئەو بە دەرفەت ئەزانین جارێکى دى ئەو داوایەى خەڵکى هەڵەبجە پشتگیرى بکەین “کە دەبێت جێگەى جێبەجێکردنى سزاى سەپاوى تاوانبار على کیماوى هەڵەبجە بێتء ئەوشارە کۆتایى بەمێژووى خوێنرشتنى ئەو تاوانبارە بهێنێت”، ئەگەرچى بڕواى تەواومان بەوە هەیە ئەمە هیچ کات قەرەبوى کەیسى هەڵەبجە ناکاتەوە وەلى دەبێتە ئاسودەیى رۆحى شەهیدانمانء کەسوکارى سەربەرزیان وەئەوەش بەبچوکترین شتێک دەزانین کە حکومەتى عێراقى لەبەرامبەر کەیسى هەڵەبجەدا بیکات.
جارێکى دى درود بۆ رۆحى شەهیدانى کوردستان بەگشتىء 16/3 بەتایبەتى، بەو ئومێدەى هەڵەبجەو ئەنفال وەک ئەوەى کەپێویستە مامەڵەیان لەتەکدا بکەین.
سەربەرزى بۆ هەموو قوربانیانى کارەساتى هەڵەبجە
کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى “چاک”
15/3/2008ى زاینى
chak_halabja@yahoo.com
تۆ دهتوانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان بهستهری ههمیشهیی كرته بكه.

