ئێواره‌یه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه له شاری زویرخی سویسرا
16/03/2008 دوو ده‌یه به سه‌ر كوشتوبرى شارێکدا، به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا، له لایه‌ن ڕژێمی دیکتاتۆر و فاشیستی به‌عسه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێت ، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵتانی خوێن و بۆنی سێو‌و غوبار کرا، یه‌کێک له که‌موێنه‌ترین تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری ده‌رهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا. 20 ساڵه کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی قه‌رزاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه و به‌ڵام که‌س ته‌نانه‌ت فریای هاوارو وێڵبوونی مناڵێکی، که‌س فریای هه‌ڵوه‌رین و سوتانی گهڵایهکیشی نه‌که‌وت.
ئێمه ئه‌م حزب و ڕێکخراوانه، له‌م یاد و بیره‌وه‌ریه سه‌خت و تاڵه‌ی زاکیره‌ی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ نه‌فره‌ت نیشاندانمان به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوان و کاره‌ساته و بۆ ڕاچه‌ڵه‌کاندنه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی ، بۆ وه بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئاسه‌واری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه‌که‌ی، ئێواره‌ی 16/03/2008 له شاری زوریخ ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرین. هه‌ر لێره‌شه‌وه داوه‌تی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که له‌م یاده‌دا بهشدارمانبن، به‌شداری ئێوه هه‌ڵوێست و هاودڵیتانه له گه‌ڵ ئازار و ژانه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
شوێنی یادکردنه‌وه‌که:
زوریخ/ شتاوفاخر شتراسه/ ساڵۆنی فۆلکس هاوس.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه 16/03/2008
کاتژمێر/ 14.00 بۆ 18.00
ــ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کۆمیته‌ی سویسرا
ــ حزبی شیوعی کوردستان/ کۆمیته‌ی سویسرا
ــ ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا
ــ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/ سویسرا
11/03/2008
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن:
هیوا ناسیح 0763691971
ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004
سه‌ردار حامید 0786417088
ئازاد عوسمان 0763032433
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

