خۆسوتاندنی ژنان و کچان له کوردستان ڕاگرن!
خۆسوتاندنی ژنان و کچان له کوردستان ڕاگرن!
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆك کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی
سه‌رۆکی وزیرانی کوردستان نیچیرڤان بارزانی
کۆپیه‌ك بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید، ئه‌منستی نێونه‌ته‌وه‌ی له سوید،کۆمه‌ڵه‌ی مافی مناڵان و مافی مرۆڤ له سوید. وه‌زیری وه‌رزش ولاوان، وه‌زیری خوێندنی باڵا، وه‌زیری ته‌ندروستی، وه‌زیری مافی مرۆڤ له کوردستان.
به‌ڕێزان
له کوردستان شه‌پۆلی خۆسوتاندنی ژنان به‌رده‌وامه، ئێمه‌ی ئیمزاکه‌رانی ئه‌م نامه کراوه‌یه داوا له سه‌رۆك کۆماری عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، که به په‌له ئه‌م خۆکوشتنه ڕاگرن. ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌مووان ئاشکرایه ئه‌وه‌یه به‌شێک له‌م خۆسوتاندنانه به‌زۆر ئه‌نجام ئه‌درێ و ناچار ئه‌کرێن. بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌کی روون دادوه‌ری په‌یڕه‌و بکرێت. ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌سوتێنن ژنان و کچانێکن زۆربه‌ی له نێوان ته‌مه‌نی 15-30 ساڵی دان. ئه‌مه کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی.
له‌ش سووتاندنی کچه گه‌نجه‌کان به‌شێوه‌یه‌كی درامتیکی له زیاد بووندایه. پرسیارێ که ئه‌بێ ڕوو به ڕووی بینه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م گه‌نجانه بۆ ده‌یانه‌وێ بمرن؟ زۆربه‌ی ئه‌و کچانه له قۆناغی دوناوهندی ده‌خوێنن ده‌یانه‌وێ بخوێنن. توند‌و تیژی، ڕه‌فتاری ناڕه‌وایی و نامرۆیهتی که به‌رامبه‌ر ئه‌و کچ و ژنان ده‌کرێت، به‌شێکن له هۆکاری خۆسووتاندن.
عێراق په‌یمانی جنێفی ئیمزا کردووه، که باس له مافه‌کانی گه‌نجان و منداڵان ده‌کات، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه، که پارێزگاری له منداڵان بکه‌ن و بیان پارێزن له‌و جۆره خۆکوشتنه بێبه‌زه‌ییانه، خۆسووتاندنی هه‌ر کچێکی گه‌نج پێشێلکردنی مافی مرۆڤایه‌تییه نه‌ك ته‌نیا بۆ کوردستان به‌ڵکو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
ئێمه‌ی ئیمزاکه‌رانی خواره‌وه زۆر به په‌رۆشه‌وه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و بارهنالهبارهی به‌سه‌ر کچ و ژنانی کوردستان دێت که به خۆسووتاندن کۆتایی دێت.
ڕاگرتنی ئه‌و دیارده وه‌حشه‌تناکه هاوکاری هه‌موو لایه‌کی پێویسته. ئه‌بێ هیوا ببه‌خشن به کچه گه‌نج و ژنه‌کان که بژین له‌بری ئه‌وه‌ی ببن به خۆڵه‌مێش. بۆیه ئێمه داواکارین له سه‌رۆك کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی که:-
• به توندی دیارده‌ی خۆسووتاندن مه‌حکوم بکه‌ن و که‌سانی شاره‌زا ته‌رخان بکه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و پێشپێگرتنی.
• یارمه‌تی ده‌روونی ئه‌و ئه‌و منداڵ و لاوانه بکرێ که خۆیان گه‌واهی خۆسووتاندنه‌کان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌مان ترادیژی چاوه‌ڕوانیان نه‌کات.
• فه‌رمانبه‌رانی خوێندنگاکان و په‌روه‌رده ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و کچانه بن که بارودۆخی خێزانی و ده‌رونیان ته‌واو نییه.
• زیاتر ده‌روناسی منداڵان په‌روه‌رده بکه‌ن له کوردستان.
• ئاگاداری ئه‌و ناوچانه بن که گه‌واهی زۆربه‌ی خۆسووتاندنی ژنه‌کان ده‌ده‌ن و کار بکرێ تا رێگه له‌و دیارده‌یه بگرن.
که‌سی په‌یوه‌ندی: به‌یان ناسیح
ستۆکهۆڵم،سوید2008-01-24
bayannasih@hotmail.com
ئیمزاکه‌ران
Andreas Sjögren
Anna Lindström
Atia Rasol
Bahruz Midhat
Berivan Öngörur
Cecilia Svahnalam
Gabriella Westberg
Hediye Güzel
Heidi Ingebrigtsen
Helena Gillinger
Johan Eklöv
Kestan Hasan
Lars G Linder
Lillemor Karlström
Martin Casterud
Sara Sjögren
Shamal Ako
Shwan Mohammad
Sirwan Balani
Tania Twana
Tara Twana
Viktoria Isaksson
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

