راپۆرته هه‌واڵ
شه‌وه ئاهه‌نگی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له ستۆکهۆڵم
رۆژی هه‌ینی 14-12-2007 کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له شاری ستۆکهۆڵم شه‌وه ئاهه‌نگێکی شادی به‌خشی خێزانی بۆ ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵه و خێزانه‌کانیان به ئاماده‌بوونی د. ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی باڵێۆزی ئێراق له سوید و بورهان حه‌بیب نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سازکرد، که ئه‌م ئاهه‌نگه له چه‌ند برگه‌یه‌کی هونه‌ری پێکهاتبوو. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕێز (دارا ئه‌حمه‌د بێکه‌س) به خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کردوو له وته‌کیدا باسی مێژووی کۆمه‌له‌که‌ی کرد وه‌ک یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵه دێرینانه‌ی کوردی له سوید که له ساڵی 1981 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند به‌رێزێک دامه‌زراوه هه‌ر له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مرۆ به گوێره‌ی توانی خۆی رؤڵێکی چالاکی بینیوه له ناو کوردستانیانی سویددا هه‌روه‌ها وتی ئه‌مرۆش هه‌و‌ڵده‌ده‌ین چالاکیه‌کانمان به‌و ئاراسته‌یه به‌رین که خزمه‌تێکی زیاتر به خێزانی کوردستانی بکات له‌سوید به تایبه‌ت مندالان و گه‌نجان و ژنان هه‌روه‌ها سازکردنی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ کوردستانیان له سوید.
دواتر گروپی مۆسیقای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌ند گۆرانیه‌کی کوردی شه‌وه‌که‌یان زیاتر رازانده‌وه.
دوای تر برگه‌یه‌کی تایبه‌ت به مندالان پێشکه‌شکرا که بانگکردنیان بۆ سه‌ر شانۆ و وتنی گۆرانیه‌کی کوردی و پێشکه‌شکردنی شیرینی(گودیس) بوو، که جێگای خۆشحالی مندالان و دایک و باوکان بوو. هه‌روه‌ها له دوو توێی به‌رنامه‌کانی شه‌و ئاهه‌نگه‌که‌دا هونه‌رمه‌ند به‌ختیار کوردی به نوکته‌و قسه‌ی نه‌سته‌ق دانیشتنه‌که‌ی خۆش مه‌شره‌ب تر ده‌کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێدانه چه‌ند بابه‌تی پێشبرکێ و کۆمێدی له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی شه‌وه‌که پێشکه‌شکرا.ئاماده‌بوانیش بۆ نانی ئێواره میوانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان بوون. له کۆتاییدا ئاماده‌بوویه‌کی زۆر داوای ئه‌ندامیه‌تی کۆمه‌ڵه‌یان کرد.
کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له ستۆکهۆڵم
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

