ڕاپۆرتی چالاکی
له درێژه‌ی ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڵی کوردستان له سوید ئه‌نجامیان ده‌دات بۆ کوردستانیانی دانێشتووی شاری ستۆکهۆڵم، ڕۆژی چوار شه‌مه 28-11-2007 کۆڕێکی بۆ شاندێکی سویدی سازکرد که پێكهاتبون له خه‌ڵکانی سیاسی و رۆژنامه‌نووس و چاوده‌رێری کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له کوردستان بوون و سه‌ردانی کۆمه‌ڵێک داموده‌زگاو کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوه‌کانی ژنان و لاوان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیان کردبوو هه‌روه‌ها سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئۆردوگای شۆڕشێان کردبوو.
ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م سه‌ردانه‌یاندا، ئامینه‌ی که‌که‌باوه وه‌ک رێکخه‌رو سورپه‌رشتیاری شانده‌که گوتی ئامانجامان دیتنی ره‌وشی ئێستا کوردستان و کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک ژنان و لاوان و که‌سوکاری شه‌هیدان هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌کان بوو بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانین چۆن و چی پرۆژه‌یه‌ك پێویست ده‌کات بۆ هاوکاری کردنیان. دواتر هه‌ریه‌ک له‌و به‌رێزان باسی سه‌ردانه‌کیان و دید و سه‌رنجه‌کانی خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌نمارگرێت لیڤ گوتی: ئه‌وه‌ی من بینم له له کوردستاندا خه‌باتێکی باش ده‌کرێت له بواری کۆمه‌ڵاتی و ژنان به‌ڵام یه‌کگرتوو نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کوردستانی تورکیادا هه‌یه که له‌وێ یه‌ک یه‌کگرتووتره، به‌ڵام له باشووری کوردستاندا ئه‌وه‌ی جێی خۆشبه‌ختیه کورد خۆی حوکمی خۆی ده‌کات و خه‌ڵک به ئازادانه به زمانی خۆی قسه‌ده‌کات.
دواتر ماریه ئیکهۆڵم گوتی: کوردستان وڵاتێکی جوانه و ژینگه‌یه‌کی جوانیشی هه‌یه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر میوان دۆستن به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه تائێستا له کوردستان حوکمی له سێدارادان هه‌ر ماوه.
دواتر گونیله زاکریۆس گوتی: ئه‌وه‌ی من بینم له کوردستان له‌و خه‌ڵکانه‌ی که چاومان پێکه‌وتن کێشه‌ی کوشتنیی ژنان له‌سه‌ر ناموس کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بۆیه ئه‌مه پێویستی به خه‌باتێکی به‌رده‌وام و چرهه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه.
هه‌روه‌ها ئامینه وه‌ک سه‌رپه‌رشتیار شانده‌که گوتی: ژنان له کوردستان هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ گۆڕینی چه‌ند یاسایه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژنان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاین له کوردستان کاریگه‌ری زۆری هه‌یه به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، شتێکی‌تر که بینم بوونی جیاوازی نێوان ته‌به‌قه‌کان ناو کۆمه‌ڵگایه که مه زۆر به‌رچاوه.
دواتر ئاماده‌بوانی به‌شدار له کۆره‌دا به پرسیار و سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان به‌شداریان کرد، ماوه‌ی کۆڕه‌ک دوو کاتژمێری خایاند و له‌لایه‌ن فه‌رهاد جیهانمیهه‌ن به‌ڕیوه‌ده‌برا.
هه‌روه‌ها له رۆژی یه‌كشه‌ممه 25-11- 2007 کۆمه‌ڵه‌که‌مان سیمینارێکی بۆ رێکخراوی (HPP) له‌سه‌ر درێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان و مندالان له کۆمه‌ڵگای سویددا سازکرد، که ئه‌مڕۆ وه‌ک کێشه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگاو مه‌کته‌به‌کان به‌ر چاو ده‌که‌وێت، دواتر باسیان له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن و رووبه‌ڕوو بونه‌وه دژی ئه‌و دیارده‌یه و ئه‌رکی خێزانه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌دا کرد.
ڕاگه‌یاندی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له سوید
gali.kurdistan@gmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

