بریاری زیندانیان بۆ بڕا
سێ له‌و چوار تاوانبارانه‌ی که پلانی کاری تیرۆریان هه‌بو له دانیمارک، بریاری زیندانیان بۆ بڕا.
و/ نه‌به‌ز ئه‌مین ـ دانیمارک
دادگای باڵای دانیمارك حوكمی به‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌دا دا، كه به نیازبوون کاری تیرۆر به ئه‌نجام بگه‌ینن.
ئه‌و تومه‌تبارانه له ناوچه‌ی ڤۆڵموسه له شاری (ئۆده‌نسه)، له برواری 5 مانگی 9 ساڵی 2006 وه ده‌ستگیرکراون. له سه‌ره‌تادا گیراوه‌کان نۆ که‌س بون، به‌ڵام پاش لێکولینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا، دووان له گیراوه‌کان له 27 مانگی 10 ساڵی 2006 ئازاد کران، له 12\13 ی مانگی سێی ساڵی 2007 دوانی تر له گرۆپه‌که ئازاد کران.
چوار که‌س له‌و گرۆپه درانه دادگا، رۆژی هه‌ینی 23 مانگی 11 ساڵی2007 ، دادگای باڵای دانیمارکی حوکمی به‌سه‌ر سێ له‌و گێراوانه‌ی دا، دووانیان به زیندانی بۆ 11 ساڵ، ئه‌وانه‌ش (ئه‌حمه‌د خالید هانی) ته‌مه‌ن 22 ساڵ خه‌ڵکی عیراقه له کوێت ژیاوه و به ره‌گه‌ز کورده، جێگای ئاماژه پێکردنه ئه‌م که‌سه پاش ته‌واو بونی ماوه‌ی زیندانیه‌که‌ی بریاری ده‌کردنیشی درا له ووڵاتی دانیمارک، وه که‌سی دووه‌م ناوی
( مه‌حه‌مه‌د زاهیر)ی ته‌مه‌ن 34 ساڵ فه‌له‌ستینی سوریایه، پۆلیسی نهێنی دانمارکی(PET) ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م که‌سه له گرۆپه‌که‌دا رۆڵێکی گرنگی هه‌بوه له پلاندانان، وه که‌سی سێ‌یه‌م( عه‌بدوڵا ئه‌ندرسن)ی ته‌مه‌ن32 ساڵ که‌سێکی دانیمارکی‌یه، له ساڵی 2002 ه‌وه بۆته موسڵمان، که‌سی چواره‌مێش ئازاد کرا کورته‌ی ناوه‌که‌ی به(RD) ده‌سپێده‌کات ته‌مه‌ن 19 ساڵ به ره‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینیه.
وه‌ك له ئاژانسه‌كانی دانیمارك ئاماژه‌ی پێكراوه ئه‌م گروپه نیازی پلانی هێرشێكی تیرۆریان دژ به چه‌ندین سه‌نته‌ری چالاكی دانیماركی هه‌بوه، یه‌كیک له‌و ئامانجانه‌یان باره‌گای رۆژنامه‌ی “یولاند پۆستن”بووه.
جێ ئاماژه‌یه به‌پێی لێدوانی پۆلیسی دانیمارك، 50 غرام له ماده‌ی(TATP) وه کۆمه‌ڵی له که‌ره‌سته‌ی تر بۆ دروست کردنی بۆمب له ماڵی زاهیر دۆزراوه‌ته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

