هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ له دانیمارک
ئا/ نــه‌بــه‌ز ئـه‌میـن ـ دانیمارک
پێش ئه‌وه‌ی باسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بکه‌ین باشتر وایه تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ووڵاته بچوکه‌ی ئه‌ورۆپا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته، زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م ووڵاته بزانێ.
دانیمارک ده‌که‌وێته به‌شی باکوری ئه‌وروپا که به‌م به‌شه‌ی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئیسکه‌نده‌نافیا، هه‌روه‌ها ده‌که‌وێته باکوری ووڵاتی ئه‌ڵمانیا وه ده‌که‌وێته باشوری رۆژئاوای سوید‌و باشوری رۆژهه‌ڵاتی نه‌رویج. ڕووبه‌ره‌که‌ی 43.000 کم دووجایه، ئه‌م ووڵاته پێکدێ له نیمچه دورگه‌ی یولاند، شاری (ئارهوس) گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م نیمچه دورگه‌یه‌یه، وه له 474 دورگه‌ی تر پێکدێ، گه‌وره‌ترین دورگه‌یان دورگه‌ی شیلاند، که (کۆبنهاگن) پایته‌ختی ئه‌م ووڵاته ده‌که‌وێته ئه‌م دو‌رگه‌یه‌وه، دورگه‌کانی تر پێکدێ له فیون، ڵوڵاند، فالسته‌ر و بۆرنهوڵم، چه‌ندین دورگه‌ی بچوکی تر.
دورگه‌کانی وه‌کو گرینلاندو دورگه‌کانی فیاو، ئه‌مانه‌ش سه‌ر به ووڵاتی دانیمارکن، به‌ڵام سه‌ر‌به‌خویی خۆیان هه‌یه، له شێوه‌ی حوکمی زاتی\ خودموختاری، ئه‌م دوو دورگه‌یه ئه‌ندام نین له یه‌کێتی ئه‌ورۆپا. ژماره‌ی دانیشتوانی دانیمارک خۆی له 5300.000 که‌س ده‌دات. له‌م ژماره‌یه 200.000 که‌سی خه‌لکی بێگانه‌ن که له %60 ئه‌م خه‌ڵکانه پێکدێن له هاووڵاتی ئیسکه‌نده‌نافیا، ئه‌ڵمانیا، هاووڵاتی تری ئه‌وروپی و ئه‌مریکای باشور، وڵاتانی تری جیهان.
کۆبنهاگن، پایته‌ختی ئه‌م ووڵاته‌یه و ده‌که‌وێته دورگه‌ی شیلاند، 1 ملیون که‌س له پایته‌ختدا ده‌ژێن.
بێجگه له زمانی فه‌رمی ئه‌م ووڵاته که زمانی دانیمارکی‌یه، زمانی ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسیش له قوتابخانه‌کاندا ده‌وترین، زۆربه‌ی خه‌لکی ئه‌م ووڵاته زمانی ئینگلیزیش ده‌زانن. زمانی نه‌رویج و سویدی که زۆر له زمانی دانیمارکی‌یه‌وه نزیکن و هاووڵاتی ئه‌م سێ وڵاته ده‌توانن له یه‌کتری تێبگه‌ن. له دانیمارکدا ئازادی ئایین هه‌یه، واته هه‌ر کۆمه‌ڵی خه‌لکێک ده‌توانێ ئاینی خۆی په‌یره‌و‌بکات به ئازادی. ئایینی فه‌رمی ئه‌م وڵاته، ئایینی مه‌سیحی‌یه( ئیڤاجیلی ـ لوتر) ه، له لایه‌ن کڵیسه‌وه پراکتیزه ده‌کرێت.
دراوی فه‌رمی دانیمارک( کرون) ه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دانیمارک ئه‌ندامه له یه‌کێتی ئه‌ورۆپا، به‌ڵام له رێکه‌و‌تنامه‌ی دراوی هاوبه‌شی ئه‌وروپادا نی‌یه. ئاووهه‌وای دانیمارک به شێوه‌ییکی گشتی سارده، رێژه‌ی شێی به‌رزه وه ره‌شه‌باشی زۆره.
له 5 مانگی 6 ساڵی 1849 ده‌ستوری ئه‌م وڵاته دانراوه، له 5 مانگی 6 ساڵی 1953دا نوێ کراوه‌ته‌وه به هه‌ندی گۆرانکاری‌یه‌وه.
رژێمی ئه‌م وڵاته رێژێمێکی پاشایه‌تی، په‌رله‌مانتاری‌یه.
مارگرێتای دووه‌م شاژنی دانیمارک‌ه.
له په‌رله‌مانی ئه‌م ووڵاته 179 کورسی هه‌یه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
دانیمارک له 4 مانگی 4 ساڵی 1949وه ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی ناتودا.
دانیمارک له 1 مانگی 1 ساڵی 1973وه ئه‌ندامه له یه‌کێتی ئه‌ورۆپادا.
یه‌که‌م جار ژنانی ئه‌م ووڵاته مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان له 5 مانگی 6 ساڵی 1915 ده‌ستی پێ‌کرد، پاش 25 ساڵی خه‌باتی ژنان بۆ ئه‌م مافه.
هه‌ڵبژاردن له دانیمارک هه‌ر چوار ساڵ جارێ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر کێشه‌یک یان قه‌یرانێکی سیاسیش روبدات ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێش ته‌واوبونی کاتی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدرێت.
دوواین جار که هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا له دانیمارکدا له 8 مانگی دووی ساڵی 2005 بو، ده‌بوایه ئه‌م حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی دانیمارکی تاکو ساڵی 2009 به‌رده‌وام ببوایه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکو‌مه‌ته‌ی(ئه‌ندرس فو راسموسن) توشی قیرانی سیاسی هات له په‌رله‌ماندا، له لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵێ به‌ریار هه‌بو پێویستی به‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاندامانی په‌رله‌مان بو وه‌ده‌ستی نه‌هێنا، له لایه‌کی تر فشاری ئه‌ندامانی ئوپۆزیشیونی ناو په‌رله‌مان، سه‌رۆکی وه‌زیرانی دانیمارکی ( ئه‌نده‌رس فو راسمون)ی ناچار کرد رۆژی چوارشه‌مه‌ی رێکه‌وتی10.24. 2007 داوای هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ختی په‌رله‌مان بکات.
شایه‌نی ووتنه ئه‌م حکو‌مه‌ته‌ی ئێستا پێکاتوه له پارتی به ناو چه‌پ، به‌ڵام له راستیدا پارتێکی راستره‌وه(Venstre) وه پارتی محافزین (Konservativ) وه به پاڵپشتی پارتی گه‌لی دانیمارک(Dansk Folkepartiet) ئه‌م پارته ئاراسه‌ته‌ی کاره‌کانی دژ به په‌ناهه‌نده‌یه.
پارته ئۆپۆزشیۆنه‌کان پێکدێن له پارتی سوشیال دیمۆکرات، پارتی سوشیالیستی گه‌ل. پارتی رادیکال و پارتی چه‌پره‌و به ناوی لیستی هاوبه‌ش. چه‌ند پارتێکی بچوکی تر. له چه‌ند مانگێکی رابوردودا پارتێکی نوێ دامه‌زرا به‌ناوی هاوپه‌یمانی نوێ که سه‌رۆکی ئه‌م پارته به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی سوریایه به ناوی ( ناسر خدر)ه، له راستێدا ئه‌م که‌سه یه‌كێک له سیاسیه بێگانه‌کانی ئه‌م ووڵاته و چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی پارتی رادیکالی چه‌پ بو، له گه‌ڵ لیستی پارتی رادیکال بو به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دانیمارک، به‌ڵام پاش په‌یدابوونی کێشه له نێوان (ناسر) و سه‌رۆکی پارت رادیکال، پێش ماوه‌یک له‌مه‌و به‌ر جیابووه له پارتی ردیکال و پارتێکی نوێی دامه‌زراند له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نتارێک تر، ناوی پارته‌که‌یان نا به هاوپه‌یمانی نوێ.
چاودێرانی سیاسی ئه‌م ووڵاته وای بۆده‌چه‌ن ئه‌م پارته نوێیه‌ی( ناسر خدر) گه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردن بکریت له %8 ده‌نگه‌کان ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچونه وا ده‌رچێت له 10 بۆ 12 کورسی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست ده‌هێنیت و ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ بریار دان له سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت نویێ راستره‌وه‌کان وه‌یان چه‌پره‌و‌کان، بۆ دروست ده‌رچونی وه یاخود ده‌رنه‌چونی ئه‌م بۆچونه‌ی چاودێران ده‌بێ چاوه‌رێی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 13.11.2007 بکه‌ین که ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه له دانیمارک.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


کامه‌ران
ده‌ست خۆش کاکه نه‌به‌ز بۆ ئه‌م بابه‌ته به سووده وبۆ ئه‌و زانێاری و ڕونکردنه‌وانه که کردوته له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاتی دانێمارک،هه‌موو ڕونکردنه‌وکان له سه‌د سه‌د ڕاستن دست خۆش بێ به هێوای ئه‌وی که سودی هه‌بی بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له‌م وڵاته نیشته‌جین به‌تایبه‌تی هاوڵاتیانی کورد که زۆر به داخه‌وه زۆربه‌یان ئاگاداری ڕوداو وگۆڕان کاریه‌کان نین له‌و وڵات وکۆمه‌ڵگایی که تیادا ژیان به سه‌ر ئه‌بن.
jafar
Dest xosh kake nebez,bereasti babeteki besude,cegay xoyeti lem kateda ke kati helbjarnekani danmarke babeti awa bnusre, her serkewtw bet