له‌ئامێدی گه‌نجان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای توركیا‌و پێشمه‌رگه رێگری ده‌كات
سه‌رچاوه ئاوێنه‌گه‌نجه‌كانی شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك وه‌ك به‌ر په‌رچدانه‌وه‌یه‌كی تۆپبارانكردنی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سوپای توركه‌وه خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر سه‌ربازخانه‌یه‌كی توركیا له‌شاره‌كه، به‌ڵام پێشمه‌رگه فریاده‌كه‌ون‌و به‌ر له‌گه‌نجه‌كان ده‌گرن.
رۆژی 13.14ی تشرینی یه‌كه‌م سوپای توركیا بۆیه‌كه‌مجار تۆپبارانی قوڵایی ناوچه‌كانی بادینانی كرد، له‌وانه گونده‌كانی (قدش، ئێنیشكی، ئه‌ردنه، چیاكانی پشتی بامڕنی‌و ئامێدی) كه ده‌كه‌ونه 60 كم له‌باكوری دهۆكه‌وه، كه‌وتنه به‌ر تۆپبارانكردنی سوپای توركیا، ئه‌م تۆپبارانه ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا دروستكرد‌و به‌ده‌یان خێزان دوچاری زه‌ره‌ری مادی بوونه‌وه‌و له‌گونده‌كانیان هه‌ڵهاتن.
به‌رپرسه حكومییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌سیان ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك بۆ میدیاكان بده‌ن، ته‌نها جێگری پارێزگای دهۆك كوركیس شلیمون نه‌بێت كه‌له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌كێشه‌كان له‌ڕێگای گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك‌و وتی «ئه‌و شوێنانه‌ی له رۆژانی 13-14 مانگدا به‌ر بۆردومانی تۆپخانه‌كانی توركیا كه‌وتن به‌هیچ جۆرێك چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێنییه، ئه‌م بۆردومانه كه ئێمه مه‌حكومی ده‌كه‌ین بۆته مایه‌ی خولقاندنی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره له‌نێو خه‌ڵكی بێدیفاعی ناوچه‌كه‌دا».
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ئامێدییه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌نجانی ئامێدییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت به‌ریان لێگرتن په‌لاماری بنكه سه‌ربازییه‌كی توركیا بده‌ن، ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی كرد به‌و بنكانه‌وه كه تۆپه‌كانیان ئاراسته‌ی گونده‌كان ده‌كرد‌و ده‌موده‌ست تۆپبارانه‌كه وه‌ستا.
هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه كه یه‌كه‌مجاره گونده‌كانیان به‌ر تۆپبارانی توركیا ده‌كه‌وێت له‌دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردا ده‌ژین. شێرزاد خالید ده‌ڵێت «كه تۆپبارانه‌كه ده‌ستیپێكرد هه‌موو خه‌ڵك كه‌وته دڵه‌ڕاوكێ‌و ترسێكی زۆر دایگرتین وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌وره‌ی تورك دژی كوردستان ده‌ستیپێكرد».
ئه‌م هاوڵاتییه به‌بێزاری‌و توڕه‌ییه‌وه هێمای بۆئه‌وه كرد كه «تورك هیچ رێزێك له بانگی ئاشتی‌و گفتوگۆ ناگرێت، ئه‌گه‌ر وانییه بۆ خه‌ڵكی بێ‌دیفاع بۆردومان ده‌كات».
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ساڵح كه ته‌مه‌نی 53 ساڵه‌و خه‌ڵكی قدشه كه ده‌كه‌وێته باكوری دهۆكه‌وه به‌دووری 55 كم، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م بۆردومانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام زیانێكی مادی گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكه‌كه گه‌یاند، وتی «پێده‌چێت ئه‌م زستانه بۆردومانی توركیا درێژه بكێشێت‌و، بۆردومانه‌كه دووچاری دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی كردین چونكه یه‌كه‌مجاره ئه‌م ناوچانه بگرێته‌وه».
ئه‌م بۆردومانه كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌تۆته‌وه‌و به‌پێی هه‌ندێك شرۆڤه‌كردنی به‌رپرسانی ناوچه‌كه مه‌به‌ستی زیاتر ترسانی خه‌ڵك بووه. هاوڵاتی سه‌لیم سدیق كه ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌و جوتیاره ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات كه‌ده‌نگی تۆپه‌كان له‌دوو سه‌عات زیاتر ده‌بیسترا‌و وتی «ئێمه نازانین بۆ بۆردومانی گونده‌كانیان كردین، له‌كاتێكدا هیچ چه‌كدارێكی پارتی كرێكارانی كوردستانیش لێنییه».
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌وانانی سنور له‌دهۆك حسین ته‌مر ده‌ڵێت «بۆردومانه‌كه راسته هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره تۆپباران ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان بگرێته‌وه». ئه‌م به‌رپرسه ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات «كه‌ئێستا بارودۆخه‌كه ئارامه‌و هیچ جموجوڵێكی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنور نابینرێت».
هاوڵاتی یاسین عه‌لی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م ترسه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات كه‌توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردستان‌و، وتی «ئه‌م هێزه‌ی بامه‌ڕنی كه‌له‌ساڵی 1997ه‌وه لێره‌ن سبه‌ی شه‌ڕ بێت وه‌زیفه‌كه‌یان ده‌گۆڕێت
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

