به‌هۆی كوشتنی ژوانیۆن زیاد له‌نۆ كه‌س له‌سۆران هه‌وڵی خۆكوشتنیاندا
سه‌رچاوه هاووڵاتی
دوای كۆتایی هاتنی زنجیره درامای “خۆشه‌ویستییه‌كی خه‌مناك”و كوشتنی كه‌سایه‌تیی ژوانیۆن له‌دراماكه‌دا له‌سۆران زیاتر له٩ كه‌س هه‌وڵی خۆكوشتنیاندا. له‌گه‌ڕه‌كی به‌رگوان خوشك‌و برایه‌ك به‌ناوه‌كانی (ش)و (ئـ) زیاد له‌٣٠ ده‌نك حه‌ب ده‌خۆن‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كه‌ن دواتر ره‌وانه‌ی هه‌ولێرده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕه‌كی (بارزان) كچێك به‌ناوی (ن) هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات، به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان رێگرده‌بن له‌به‌رده‌می، له‌گه‌ڕه‌كی كارگه‌ی قیری سۆرانیش دووكوڕ به‌ناوه‌كانی (ه)و (س) هه‌وڵی خۆكوشتنده‌ده‌ن به‌شروب، به‌ڵام كۆتایی به‌ژیانیان نایه‌ت، له‌شه‌هیدانی ئازادیش دوو ئافره‌ت هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن به‌ڵام گیان له‌ده‌ستناده‌ن. هه‌روه‌ها له‌گوندی باپشتیانی سه‌ربه‌قه‌زای سۆران دووخۆشه‌ویست هه‌وڵی خۆكوشتنده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌وانیش سه‌رناگرێ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه بڕیاریانداوه كه‌منداڵیان ببێت ناوی بنێن ژوانیۆ‌و هاین.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران به‌هاوڵاتیی راگه‌یاند «ئێمه ته‌نیا ئاگاداری سی كه‌سین كه به‌وجۆره داخڵی نه‌خۆشخانه‌كراون، به‌ڵام له‌وانه‌یه حاڵه‌تی زیاتر هه‌بێت‌و ئێمه ئاگادارنه‌بین«.
«خۆشه‌ویستییه‌كی خه‌مناك« زنجیره درامایه‌كی كۆرییه‌و له‌سه‌ته‌لایتی كوردستان په‌خشده‌كرا‌و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، كه‌به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار وێنه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و زنجیره درامایه فرۆشراوه، ژوانیۆنیش یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌و درامایه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


chro
ewe hich watayek nabexshet ke kesek leberdramayek xoi bkujt pashan xokushtin bo?kurdish xaweni chndin dastani xoshewisti coraw cor bwe belam herchnde kotayeki naxosh bwe belambo bgate ew hedey xoi bkujet eme nek heleye belku geli w nefamiye
serhed
min pem waye ke awe aw peri nefamiye le heman katisda dwa kewtuyie