پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێگه‌وه‌یه
“پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێگه‌وه‌یه به‌ڵام به‌چكه جوله‌كه‌كان رێگه‌یان لێگرتووه”
سه‌رچاوه>> ئاوێنه‌پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی رووناكی (مه‌لا عه‌بدلخاڵق) له وتارێكی نوێژی هه‌ینی كه به فیلمێكی دكیۆمێنتی له رێگه‌ی مۆبایل بڵاوبۆته‌وه تیایدا بانگه‌شه ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ر محه‌ممه‌د (د. خ) به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێگه‌وه‌یه و ته‌نها هه‌ولێری هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌چكه جوله‌كه‌كان رێگه‌ی هاتنی بۆ هه‌ولێریان لێگرتووه، بۆیه داوا له خه‌ڵكه‌كه ده‌كات كه بچنه پێشوازی پێغه‌مبه‌ر و به‌ره‌نگاری به‌چكه جوله‌كه‌كان ببنه‌وه.
فه‌رموون گوێبیستی ووتاره‌که‌ی (مه‌لا عه‌بدولخالق) بن>>>
مه‌لا عه‌بدولخاڵق له یه‌كێك له وتاره‌كانی نوێژی هه‌ینی دا ده‌ڵێت :” من چووم بۆ ئێران له‌وێ پیاوێكم بینی عه‌ره‌ب بوو خه‌ڵكی عێراق و ئێران نه‌بوو، كه زانی من كوردم و خه‌ڵكی هه‌ولێرم هات زۆری ماچ كردم و له باوه‌شی گرتم و وتی: له خه‌و دا به‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر گه‌یشتووم كه به تاقی ته‌نیا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتبوو و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بوو و روخساری تۆزاوی و به‌رگی دڕابوو خوێنی به‌جه‌سته‌یدا داده‌چۆڕا، منیش چوومه پێشوازی و پێم وت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ وا به تاقی ته‌نیای ئه‌ی كوا ده‌وروبه‌رت، بۆ وا شه‌كه‌تی و چیت به سه‌رهاتووه و چیت لێ قه‌وماوه، فه‌رمووی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر هه‌مووی ره‌تیان كردوومه‌وه و هه‌مووی بێزاریم لێده‌كه‌ن، پێیم وت به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆی و سه‌ری خۆت بۆ كوێ هه‌ڵده‌گری، پێغه‌مبه‌ر (د. خ) گوتی: به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕۆم، ده‌چم له‌لای ئه‌وان ئیسراحه‌ت ده‌كه‌م”.
هه‌روه‌ها مه‌لا عه‌بدولخاڵق ده‌ڵێت:”پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و هه‌ولێر سه‌ری هه‌ڵگرتووه و هه‌ولێری كردۆته مه‌دینه، به‌ڵام ئاگاداربن مه‌دینه (هه‌ولێر) عه‌بدوڵای كوڕی سه‌للولی مونافقی لێیه، یه‌هودی پیس و نه‌گریسی لێیه، خه‌ڵێكی به‌چكه جوله‌كه ده‌یانه‌وێت ده‌رگا له رووی پێغه‌مبه‌ر دابخه‌ن و لێنه‌گه‌ڕێن بێت”.
له دواییدا مه‌لا عه‌بدولخاڵقی مزگه‌وتی رووناكی داوا له نوێژكه‌رانی مزگه‌وته‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت :” به‌ڵام ئێوه مه‌رد بن وه‌كوو ئه‌وس و خه‌زره‌جییه‌كان، ئێوه بڕۆنه پێشوازی پێغه‌مبه‌ر و بڵێن “فیداكه فیداكه یار ره‌سوله‌ڵا”.
ئه‌مه‌و نوێژكه‌رانی مزگه‌وته‌كه ده‌خاته هوتاف و جۆش و ته‌كبیر كردن و هانیان ده‌دات كه له دژی ئه‌و به‌چكه جوله‌كه و عه‌بدوڵای كوڕی سه‌للول كه گوایه له هه‌ولێرن، بوه‌ستن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه مه‌لا عه‌بدولخاڵق به‌و خورافاتانه نوێژكه‌رانی مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و به‌شێكی زۆر له نوێژكه‌ره‌كان ته‌كبیر لێده‌ده‌ن و ده‌گریێن، كه به‌مشێوه‌یه دژایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و ره‌وتی ئازادیخوازی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ئایینیش ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی خورافات و بێ رێزی، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه زانایه‌كی ئایینی گوتی: “به‌راستی ئه‌مانه دوژمنایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئایینی ئیسلام و میلله‌تی كوردن و داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه رێگه له‌م جۆره مه‌لایانه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێ رێز نه‌كرێت و پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئایینی ئیسلام له‌و تێكده‌رانه بپارێزێت”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ كاروباری ئایینی سنوورێك بۆ وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان دابنێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م جۆره مه‌لایانه بدرێنه دادگا به تاوانی تێكدانی یه‌ك ریزی موسڵمانان و میلله‌تی كورد به گشتی و به تاوانی ئیهانه كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Ferîd KURDÎ
Sillaw…
Serçawey em hewale malperî hewalî (Aĵansî Dengubasî Peyamnêr)e (www.peyamner.com) nek Awêne (Awêne xoy amaĵey dawe be Peyamner.com), tenha bo run kirdinewe u agadarî xwêneran.
sham
zoor saera am jora nwsen w blawkrawana dary axat ka emay kurd regay rastman bo nadozretawa wa hmesha ba pashkoyatey araby dwkwtw amenenawa bam qsa prw puchana ka kasaneky bakregerw la daraway kurdusran banawe denawa ka deny araba bo aqla pwtakay awana kurdustan bogan akan barasty am mzgwtana ka xreka zmarayan baqad zmaray xaly ledet hammash kurd akat ba pashko arab xoy ba natawayaky sarbarz nazanet boya taestash wa dahatwshy la gala bet kurd ta deny w berkrdnaway xoy na bet harwa mal kawl abet baw hewayay ka xalkany kurd berek bkanawa awanda dwy am araba dwkwtwa dagerkarana nakawn barasty am wlatay ema shayany awan a chwnka twnewyana aqly kurd ba para w ba qsay pwch bxalatenn ………………………………………………………. hatdd
AVEN
به لى به بوجونى من هه رشتيك خوانه يه ويت نابيت ئه وه خه وبووه و روشده دات خواى كه وره جى له وقه ومانه ى تر نه كردووة ئيمه ش جيمان له وان زياتره كه نجان توزيك هوش بهيننه وه خوتان وبزانن جى ده كه ن ئايا ئه مه بودووكه سى وه ك بى ئاكاكان نه هاتووة بزانن كه هه تامردن ئيمه بيويستمان به دينه بيروزه كه مانه ده ى هه ول بده ن خوتان له راستييه كان مه دزنه وه وله ئاست جوانييه كانى دين خوتان كوير مه كه ن …….سوباس