هه‌ڵكه‌وت زاهیر و ته‌عریب كردنى مۆسیقاى كوردى
سمیر ده‌ربۆتكى
هوزانڤان و ئاواز دانه‌ر
جێگاى خۆشحاڵیه كه ئه‌مڕۆ له كوردستان هونه‌رمه‌ندانمان ده‌بینین كه شۆڕشێكى هونه‌ریان داگیرساندوه و توانیویانه كه گه‌نجانمان به‌ره‌و هونه‌ر و مۆسیقا و كلتور و شیعرى كوردى رابكێشن كه بێگومان ئه‌مه‌ش مرۆڤى خۆبه‌خش و ماندونه‌ناس بێ جیاوازى و دڵسۆزى هونه‌رى كوردى له پشته، كه ئه‌مه‌ش ده‌ێته جێگاى خۆشحاڵى و له مێژووى هونه‌رى كوردیدا ناویان به‌شانازیه‌وه تۆمار ده‌كرێ، كه ده‌توانم بڵێم كه یه‌ك له‌و گه‌نجه لێهاتوانه كاكه (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)ى خه‌م خۆر و ئه‌ڤیندارى هونه‌رى كوردیه، هه‌ڵكه‌وت ده‌ستێكى كاراى هه‌یه له دانانى ئاوازى نوێ كوردى كه شوێن په‌نجه‌ى له چه‌ندین ئالبومى نوێى هونه‌رمه‌ندانى كورد دا دیاره نمونه ئالبومى گۆرانى دڵنیا ره‌زازى و هێشوى شیعرى مهاباد خان و باخان خان چه‌ندین به‌رهه‌مى تر‌ى هونه‌رمه‌ندان كه ناكرێ ناوى هه‌موو هونه‌رمه‌ندان بێنم چوونه زیاتر له دوو سێ لاپه‌ڕه‌ى ده‌وێ،
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو ماندو بوون و كاره جوانه‌كان له ئاوازه‌كانى كاكه هه‌ڵكه‌وت دا ته‌عریبێكى زه‌ق به‌دى ده‌كرێ ئه‌گه‌ر بێت‌و له سیدیه نوێیه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى شۆخ باخان گوێ بگرین ده‌بینین كه 85% به‌رهه‌مه‌كه‌ى میلۆدیه‌كى عه‌ره‌بى پێوه دیاره، له ئاوازه‌كانى كاكه هه‌ڵكه‌وت هیچ جیاوازیه‌كى نییه له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كانى عه‌ره‌بى، موزیك و ئاوازه‌كانى كه هه‌ڵكه‌وت دایناوه بۆ نه‌جوا كه‌ره‌م و نانسى عه‌جرم و وائل كفورى ده‌بێ، نه‌ك بۆ دڵنیا و باخان و ئه‌وانى تر، گه‌نجان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێخوازى دان، ئه‌م جۆره به‌رهه‌م و ئاوازانه هه‌ستى هونه‌رى كوردى لاى گه‌نجانمان لاواز ده‌كه‌ن، رۆژ له‌دواى رۆژ ده‌بینم كه هه‌ندێك له ئاواز دانه‌ره‌كانمان كلتورى هونه‌رى كوردى له بیر ده‌كه‌ن كچه جیرانى حه‌سه‌ن زیره‌ك و ئاى ئاى ماملێ و غه‌زال غه‌زالى محه‌مه‌د عارفى جزیرى بێ ئه‌وى له‌ولا و له‌ولا كۆپى پێست بكرێ به‌رگ و ئالبومى بۆ بنه‌خشرێ مان نه‌مردنیان به‌رده‌وامه و تا ئێستاش به تامه‌زۆى و گوێى لێ ده‌گرین، ئێستاش موزیك ژه‌ن و ئه‌ندازیارى ده‌نگى لێهاتوومان هه‌یه له‌وان سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندوزى، وریا ئه‌حمه‌د، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى، ئومێد باڵه‌بان و عارف چۆبان و هه‌زارانى تر كه خاوه‌ندى توانایه‌كه مه‌زنن و له میلۆدى كوردى ده‌رناچن خاوه‌نى چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ن،
به بینینى من تێكه‌ڵ كردنى تیكستى كوردى له‌گه‌ڵ میلۆدى و ئاوازى كوردى بۆته شتێكى به‌رده‌وامه و هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ىكه به‌م دوایه بڵاوكراون ده‌توانم بڵێم كه عه‌ره‌بین و نازانم بۆ؟ گوتمان هیچ نییه كه له‌یلا خان گۆرانیه‌كى به عه‌ره‌بى گوت، هه‌روه‌ها كاروان كاملیش، به‌ڵام ئه‌دى بۆ له هه‌موو گۆرانیه‌كاندا باندۆرى بیانى به‌سه‌ر گۆرانى و ئاوازه‌كاندا هه‌یه، من ئه‌مه به ته‌عریب كردنى هونه‌رى كوردى ده‌زانم، و ره‌خنه‌ش له كاكه هه‌ڵكه‌وت ده‌گرم كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ئاوازانه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه پاش بڵاوبوونى ئه‌لبومى دڵنیا ره‌زازى، من به كاك هه‌ڵكه‌وت ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر جه‌نابت ئاگات له‌وه هه‌یه كه ئاوازه‌كانت به دابه‌ش كردن و میلۆدى عه‌ره‌بى تۆمار ده‌كرێ ئه‌وه جه‌نابت هونه‌رى كوردى ته‌عریب ده‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر ئاگاشت لێ نییه ئه‌وه فریاكه‌وه ئاوازه‌كانت ته‌عریب كران، له دوایشدا ده‌ڵێم هیوادارم كه گه‌نجه ئاواز دانه‌ره‌كانمان هه‌ستى نه‌ته‌وى كوردیان به‌هێز بكه‌ن و ئاواز و گۆرانى كوردى له هه‌موو ئاواز و هونه‌رێكى تر ده‌وڵمه‌ندتره، با سودى لێوه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ى لاوانمان به‌ره‌و هونه‌رى كوردى بێن و ببنه خاوه‌نى هونه‌ر و كه‌لتورى نوێى كوردى كه ئه‌مه‌ش خه‌ونى هه‌موو هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆستێكى كورده، ده‌بێ ئه‌م خه‌ونه‌ش بێته دى.
semir_der@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

