هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل ئیبراهیم
بۆ بره‌ودان به هونه‌ری کوردی!! گرنگی ئه‌ده‌م به ئامێره زیندوه کورده‌واری یه‌کان
کوڕی کانی عاشقان- سوید
Falah_30@hotmail.com
بیرمان نه‌چێت! کاتێک به‌یاسا گڵاوه‌کانی به‌عس سه‌رکوت کرابوین، ئه‌وده‌مانه نه‌شمان ده‌وێرا به مشکی و جامانه و جل و به‌رگی کورده‌واری یه‌وه خۆمان نیشان بده‌ین، ڕۆژ هات و چوو، زه‌مه‌نه‌کان گۆڕان، که‌م تا زۆرمان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانین، ئاخۆ ئێستا هیچ یاسایه‌ک هه‌یه ئه‌و جل و به‌رگه کورده‌راریانه‌مان لێ قه‌ده‌غه بکات؟ چه‌ند جوانه هه‌ریه‌که‌مان به‌و شێوازه‌ی خۆمان بمێنینه‌وه، یه‌کێ له‌و که‌سانه هه‌میشه و هه‌رده‌م به‌و مۆرک و شێوازه‌ی لای خۆی له‌سه‌رشان هه‌ڵگرتوه و وڵات به وڵات وه‌ک پریاسکه‌که‌ی نالی به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، گه‌ر پرسیاریشی لێ‌کرا؟ بێگومان ده‌ڵێت من به‌وه‌وه ماومه‌ته‌وه، ئه‌و به‌ڕێزه‌ش هونه‌رمه‌ند [ ئیسماعیل ئیبراهیم] ه، به‌ڕێکه‌وت بۆ کارێکی تایبه‌ت سه‌ردانی نووسینگه‌ی[ یارا فیلم] م کرد، نواڕیم سه‌رقاڵی مونتاژ کردنی کلیپێکی نوێ ی ناوبراوه، ئه‌مه‌م به‌هه‌ل زانی داوام لێکرد چاوپێکه‌وتنێکی کورتی له‌ته‌کدا سازبکه‌م، سه‌ره‌تا ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشان نه‌دا، بۆ؟؟ له‌وه‌ڵامدا وتی من هه‌تا ئێستا هیچ دیدارێک و هیچ چاوپێکه‌وتنێکم نه‌کراوه، منیش وتم با من یه‌که‌م که‌سبم نابێت؟ به‌هه‌ر حاڵ رازی بوو،،
کوڕی ک .:- ماوه‌یه‌که ده‌نگت نی یه و گۆرانی نوێت نی یه ئه‌توانین بزانین بۆ؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت به‌م دواییه‌دا سه‌رقاڵی دوو به‌رهه‌می نوێ بووم، یه‌کێکیان گۆرانی یه‌کی گه‌ڕیانه، هه‌رچه‌نده خوشک و برا ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کانمان ده‌ڵێن برا کورده باشوری یه‌کان گه‌ڕیان تێک ئه‌ده‌ن، من هه‌وڵم داوه له‌و به‌رهه‌مه نوێ یه‌مدا ئه‌وه پشت ڕاست بکه‌مه‌وه و ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان، به‌رهه‌مێکی تریشم به‌ناوی کیژۆڵه یه له هۆنراوه‌ی برای به‌ڕێزم کاک خالید مه‌جید فه‌ره‌جه و ئاوازه‌که‌شی فۆلکلۆره و به‌شێکیشی هی خۆمه، ئاماده‌کردنی موسیکیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌فوره به‌هاوکاری سۆڵۆکان کاک عارف شکوری به جۆزه و کاک حسێنی باڵه‌بان به لێدانی باڵه‌بانه‌که‌ی به‌شداربوون، ئه‌وه‌ی جێگای خۆیه‌تی باسی لێوه بکه‌م ئه‌م ڤیدیۆ کلیپه له‌لایه‌ن کۆمپانی یای یارا فیلم کاری وێنه‌گرتن و مونتاژی بۆ کراوه ، به‌هاوکاری گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ ی باران تۆمار کراوه سوپاسیان ئه‌که‌م ، هه‌ر چه‌نده زووه به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شتان پێڕابگه‌یه‌نم، سی دی نوێیه‌که‌م ته‌واو بووه و به‌م نزیکانه پێتانی ئاشنا ده‌که‌م و گوێبیستی ده‌بن، ئه‌م سی دی یه‌م پێکهاتوه له نۆ گۆرانی، هه‌شت له‌وانه هۆنراوه‌ی برای به‌ڕیزم خالید مه‌جید فه‌ره‌جه و گۆرانی یه‌کی تریشم هۆنراوه‌ی حه‌مه‌شوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وئاوازی خۆمن و هه‌ر هه‌مان سی دی دووبه‌رهه‌می فۆلکلۆری تریش له خۆ ده‌گرێت، بێگومان گۆڕانکاریم له‌و فۆلکلۆره‌دا کردوه و هه‌رگیز ماف ناده‌م بۆ خۆم که بڵێم به‌ته‌واوه‌تی به‌رهه‌می خۆمن، جێگای خۆیه‌تی باسی بکه‌م ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو سال ئه‌بێت خۆمم ئاماده‌کردوه بۆ ئه‌م سی دی یه نوێ یه‌م، به هیوای جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موان بێت.
![]()
کوڕی ک.: - له‌م به‌رهه‌مه نوی یه‌تدا! بایه‌خت داوه به ئامێره زیندووه‌کان؟؟ ئه‌و ئامێرانه‌ی له کورده‌واری خۆمانه‌وه نزیکن؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- بێگومان ئامێری زیندو و ڕه‌سه‌ن زیاتر یارمه‌تی دانی منه بۆ هونه‌ره‌که‌م ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ زیاتر ڕێزگرتن له هونه‌ری کورده‌واری خۆمان و بۆ مانه‌وه و بره‌ودانی ئه‌م هونه‌ره‌مانه بۆیه من بایه‌خ ئه‌ده‌م به‌ئامێری زیندوو، وه‌ک که‌مانچه و جۆزه و باڵه‌بان و ساز و ته‌نانه‌ت ئامێری زه‌رب که خۆم ئه‌م ئامێره ئه‌ژه‌نم له‌م به‌رهه‌مه‌مدا، ئه‌مانه هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان کوردین نین!! به‌ڵام نزیکن له کورده‌واری خۆمان.
![]()
کوڕی ک. :- زۆربه‌ی گۆارنی یه‌کانت شادن یان بڵێین که‌میان هه‌یه به‌زمی خاویان هه‌بێت! خۆشت هه‌میشه دڵشادیت؟ ئه‌کرێت بزانین بۆچی؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- شادی و ناشادی خۆدی خۆم ئه‌مه‌یان شتێکی تره، هه‌ندێ جار شادم و هه‌ندێ جاریش ناشادم! ئه‌مه یاسای ژیانی هه‌موو تاکه که‌سێکه، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌شت، به‌ڵێ زۆربه‌یان شادن، ڕه‌نگه بۆ من واباشتر بێت، من ناتوانم به‌زمی خاوی هه‌ورامان یان حه‌یرانێکی ده‌شتی هه‌ولێر بڵێم وه‌ک پێویست، یان نه‌توانم وه‌ک هونه‌رمه‌ندی پایه به‌رز قادر کابان له‌سه‌ر ئه‌و رێچکه‌ی ئه‌و بڕۆم، له شتێکدا نه‌توانم سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم!! بێگومان خۆمی له قه‌ره ناده‌م.
کوڕی ک. :- هه‌میشه تۆ به جل و به‌رگی فۆلکلۆره‌وه کلیپه‌کان تۆمار ئه‌که‌یت، هه‌مووکاتێکیش له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌هه‌مان شێوه‌یت!! یان ئامێری زیندوو به‌کار ده‌هێنیت، تۆ به‌مانه ئه‌ته‌وێت بچیته قاڵبی فۆلکلۆره‌وه؟ ببوره پرسیاره‌که‌شم که‌مێک تونده!!
![]()
ئیسماعیل ئیبراهیم:- به کوردیه‌که‌ی خۆمان پێمان بڵێ تۆ بازرگانی ئه‌که‌یت[ به پێکه‌نینه‌وه ] یه‌که‌م شت وه‌ک باسم کرد ئه‌وه نه‌ریتێکی خۆمه هه‌میشه خۆم به‌یه‌که‌م که‌س ئه‌زانم و شانازیشی پێوه ئه‌که‌م به جل و به‌رگ و کڵاشی ئه‌بوبه‌کری هه‌ورامانه‌وه بمبینن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، من به‌مه نابمه پارێزگاری کردن له کلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌ک! ئه‌گه‌ر منیش به‌کاریان نه‌هێنم، ئه‌وا خه‌ڵکانی تریش هه‌ن به‌کاریان ده‌هێنێت، وه‌ڵامی ناوه‌رۆکی پرسیاره‌که‌ت کارکردنم بۆ فۆلکلۆر ته‌نها کارکردنم بۆ ئه‌وه‌یه زیندوویان بکه‌مه‌وه له‌سه‌ر شێوازێکی تازه تر، دوا به‌رهه‌مم گۆرانی کیژۆڵه که ئێستا به‌ڕیزت ئه‌م ڤیدیۆ کلیپه‌ی ئه‌بینیت! ئه‌مه فۆلکلۆره و من هاتووم گۆڕانم تێدا کردوه به شێوازێک که گوێگر ده‌ستی ڕه‌حمه‌تم بۆ درێژبکات نه‌ک خوانه‌خواسته به‌شێوه‌یه‌کی تر له‌یه‌کی بده‌نه‌وه، به کوردی و کورتی وه‌ک شیکارێک هه‌ڵ ده‌ستم به شی کردنه‌وه‌ی فۆلکلۆر و هه‌ریه‌ک له‌و شیکردنه‌وه‌یانه‌مدا! هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌ره‌و ئاقارێکی زۆرباشیان به‌رم
کوڕی ک. :- من ئێستا به تۆ ئه‌ڵێم هونه‌رمه‌ند! ئه‌ی تۆ به‌کێ ده‌ڵێیت هونه‌رمه‌ند؟؟ وشه‌ی[ هونه‌رمه‌ند] شایسته‌ی کێ یه؟؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- ئه‌م وشه‌یه زۆر پیرۆزه لای من،، ئێستا ناتوانم ئه‌و که‌س و به‌ڕێزانه ده‌ست نیشان بکه‌م، چونکه ژماره‌یان زۆرن، هونه‌رمه‌ند لای من ئه‌و که‌سه‌یه توانا‌و به‌هره‌کانی هه‌بێت به‌ده‌ر له خزمه‌تی خۆیان بێت ته‌نها بۆ خزمه‌تی هونه‌ره‌که‌یان بێت، وشه‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند وه‌ک کاری پیشه‌یی به زۆر که‌س ئه‌وترێت، بۆ نمونه 2 دارتاش بێنه هه‌ریه‌که‌یان کاری ئاسایی ئه‌کات خۆی ده‌کات به‌هه‌ردوکیان ده‌ڵێن دارتاش حه‌تمه‌ن یه‌کێکیان له‌وی تریان باشتره بۆنمونه واده‌ڵێم،کاری مۆسیک و گۆرانی و هونه‌ره‌کانی تریش وایه، کێ ئه‌توانی کاری باشتر و جدی تر بکات له بواره‌که‌ی خۆیدا؟؟ بێگومان ئه‌وکه‌سه هونه‌رمه‌نده، پاشانیش خه‌ڵکی بڕیار ئه‌دات کێ هه‌نه‌رمه‌نده، من بۆ خۆم زۆر گرانه لام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌نها به خودی خۆم بڵێم هونه‌رمه‌ند، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ره‌م له‌پشته‌وه نه‌بێت! مانه‌وه‌ی وێردی زاری خه‌ڵکی، مانه‌وه‌ی وشه‌ی هونه‌رمه‌ندی ئه‌و که‌سه‌یه، نه‌ک وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو بێن و بڕۆن و پاشانیش دیار نه‌مێنێن، مه‌به‌ستم له هه‌ندێ له گۆرانی بێژه‌کانه، ئه‌گه‌ر که‌سێک خه‌مخواردنی هونه‌ری کوردی و هه‌وڵدان و پێشخستی به‌ره‌و دونیایه‌کی تازه له ئه‌ستۆ بگرێت!! لای من ئه‌وکه‌سه هونه‌رمه‌نده.
کوڕی ک. :- که‌ریم کابان کێ یه؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- ته‌نها گۆرانی ته‌مه‌ن له‌و ته‌مه‌نه‌دا و له‌و ساته‌دا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم لۆتکه‌ی هونه‌رمه‌ندی کوردی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
![]()
کوڕی ک. :- عوسمان کێمنه‌یی؟؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- ئوستازی و داهێنه‌ری به‌شێکی هونه‌ری کوردی یه که هه‌ورامی یه، خۆشه‌ویستی مامه کێمنه‌یی وای لێکردم گوێ بۆ هه‌مووگۆرانی یه‌کی هه‌ورامی بگرم، خوا بۆمانی بهێڵێت.
کوڕی ک. :- ته‌نیا عاره‌ب و حه‌سه‌ن سیساوا؟
ئیسماعیل ئیبراهیم:- حه‌یران له‌سه‌ر ده‌ستی نموونه‌ی ئه‌م دوو به‌ڕیزه ماوه‌ته‌وه، پێشه‌وان، سه‌رمه‌شقن.
کوڕی ک. :- دوا پرسیار له‌وه‌ته‌ی لێره‌م ئه‌م به‌رهه‌مه نوێ یه‌ت باسی کچی کانی ئاسکان ئه‌کات؟؟ ئه‌ی بۆ جارێ باسی کچی کانی عاشقان ناکه‌ن؟؟[ من به پێکه‌نینه‌وه پێم وت]
ئیسماعیل ئیبراهیم:- [ پاش قاقایه‌کی زۆر] کاکه گیان شاره‌که‌مان هه‌قیه‌تی، بۆ ئێوه‌ش وتراوه ئه‌وه‌تانێ هونه‌رمه‌ندان وشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج و مه‌ریوان سه‌فادین زۆریان وتوه، خوالێخۆش بووش موحه‌مه‌د ئیبراهیم عه‌بدول که‌م ته‌رخه‌می نه‌کردوه، سوپاس بۆ ئه‌م دیداره‌تان هه‌ر بژین.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

