ورده‌كاری و لایه‌نه شاراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك
سیروان ره‌شید (سبه‌ی):
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به‌رپرس رایگه‌یاند هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی كه‌ركوك به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی وتی: “ده‌زگای هه‌واڵگری پۆلیس و ئاسایش له كه‌ركوكدا زۆر لاوازن و له ئاستی پێویستدا نین و ده‌بێت زیاتر مشوری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناته‌واوییه بخورێت”.
له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك ئه‌نجامدران تائێستا ئاماره‌كانی نزیك له كۆتایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتۆته 260 كوژراو و بریندار.
لیوا جه‌مال تاهیر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی سبه‌ی ئاشكرایكرد:” له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بۆ یان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شاحینه گه‌وره‌یه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه له ده‌ره‌وه بۆمبرێژكراوه”.
هه‌روه‌ها وتیشی”دوو گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون له‌نزیكی روداوه‌كه، به‌پێی دانپێدانه سه‌ره‌تاییه‌كان زانیاری باشیان له‌سه‌ر روداوه‌كه دركاندووه، له‌رۆژانی داهاتوودا ئاشكرایده‌كه‌ین”.
لیوا جه‌مال كه نزیكه‌ی دوو مانگه پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوكی وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: “به‌هیمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستان وه‌عد ده‌ده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سڵ له تیرۆریسته‌كان نه‌كه‌ینه‌وه”.
به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆفیسی كه‌ركوكی ماده‌ی 140، به‌نیازبوون له یه‌ك دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بره پاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان خه‌رج بكه‌ن، ئه‌م روداوه “تیرۆریستیانه‌ش” بۆ ئاسته‌نگ خستنه به‌رده‌م كاره‌كانی لیژنه‌كه و جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌كه‌یه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌و رووداوه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سایتی سبه‌یان راگه‌یاند: جگه له كوژران و برینداربوونی ده‌یان هاوولاتی مه‌ده‌نی و پۆلیس،شوان داودی سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ و له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ و ته‌واوی ستافه‌كه‌ی و رۆژنامه‌نوس ئیدریس حاجی سه‌عید له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوون و هه‌ندێكیش له‌وانه برینه‌كه‌یان سه‌خته.
هه‌روه‌ها مسته‌فا محه‌مه‌د خالید ناسراو به مسته‌فا گه‌رمیانی هاوسه‌ری مهاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر و خاڵَی سه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی رۆژنامه‌نووس كوژراوه، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ش دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 15 پزیشكی سلێمانی چوونه‌ته كه‌ركوك بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كان.
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پارله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كرد و به‌كارێكی تیرۆرستی دژ به خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌گشتی و كوردستانیبوونی شاره‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا.
جێی ئاماژه‌یه ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك و به‌رامبه‌ر بنكه‌ی رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای كه‌ركو ك له‌رێگا‌ی كه‌سێكی خۆكوژه‌وه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ئه‌نجامدرا و یه‌كێكی دیكه‌شیان خۆكوژێك ئه‌نجامیدا و خۆی به مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیزدا ته‌قانده‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

