کۆنگریسمانی ئه‌مریکی “Robert Andrews”
پشتگیریی خۆی له کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا – کوردستان راگه‌یاند
رۆژی دووشه‌ممه 2/7/2007، ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، “Robert Andrews”، له ویلایه‌تی “نیوجێرسی” پشتیوانیی خۆی له “کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا – کوردستان” راگه‌یاند.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دڵخۆشی خۆی به دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا – کوردستان ده‌ربڕی و بڕیاری دا به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ، له‌پێناو ئامانجه‌کانی دا تێ‌بکۆشێ.
“Robert Andrews” له زۆر له کاروباره‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکادا ده‌وری چالاکی هه‌یه. به‌ڕێز Robert Andrews سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری له‌شساخی، دامه‌زراندن و کار و هاریکاریی پانسیۆنه‌کان، ئه‌ندامی لیژنی خوێندنی باڵا و خوێندنی تا کۆتایی ته‌مه‌ن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری چه‌کداری و لیژنه‌ی دژه تێرۆر و هه‌ڕه‌شه ناباوه‌کانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
شایانی باسه، که رۆژی 24-6-2007 له واشنتۆن کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا – کوردستان له لایان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رییه‌وه پێکهێنانی خۆی راگه‌یاند.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌که، له 3 که‌سایه‌تی سیاسیی کورد به ناوه‌کانی: شێرکۆ عه‌باس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و د. جوان حه‌قی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی ئه‌مریکی وه‌ک: چارلس کاهن، خانمی ماورین لینچ، فستر فریس، بریان پریون، جوسیا ج. پوودر کانسل، جۆزێف پوودر، د. جوان سوینیک، لانس سیلڤێر و د. جه‌ک وێلێر پێکهاتووه که له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی دا له بواره‌کانی سیاسه‌ت و ئابوری و به‌رگری و راگه‌یاندن دا دیار و ناسراون.
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا – کوردستان، له داهاتوودا، کۆنفرانسێک له واشنتۆن پێکدێنێ.
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا – کوردستان (AFKL)
واشنتۆن
8-7-2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

