که‌مئه‌ندام
تکایه عاره‌بانه‌یه‌ک به‌م که‌مئه‌ندامه بده‌ن!

که‌مئه‌ندامان توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌راوێزکراون و جیهانی زۆربه‌یان بریتییه له چوار دیواری ماڵه‌کانیان، به‌ڵام ئیراده‌ی ژیان و حه‌زی شاراوه‌ی هه‌ر مرۆڤێک ئه‌وه‌یه ببینی و ببینرێت و له دیلی ناو چوار دیواری ماڵ ده‌ربچێت.
ماڵی کاک مه‌حه‌مه‌د عادل(ته‌مه‌ن23ساڵ) نزیکه‌ی 150مه‌تر له شه‌قامی سه‌ره‌کی نێوان خانه‌قی-خدری زینده دووروو رێگاکه‌ی به‌رده‌ڵانه، بۆیه زۆرجار به پیشتوانی براده‌ره‌کانی، ده‌گاته ئه‌و شوێنه که لێیه‌وه چاوی به چالاکی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و ئه‌و گه‌نجانه ده‌که‌وێت که له‌ودیو شه‌قامه‌که یاری تۆپێن ده‌که‌ن. کاک مه‌حه‌مه‌د گه‌نجێکی شه‌رمنه و به هێمنی ده‌دوێ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌مه نییه، چونکه ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی راکێشا، شتێکی تر بوو: که‌مئه‌ندامێک وه‌ک مرۆڤێک که شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تکردنێک به گوێره‌ی توانا، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ل نه‌کراوه!

بۆ ئه‌وه‌ی کاک مه‌حه‌مه‌د له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر بچوڵێ، چه‌ند پارچه ئاسنێکی پێکه‌وه له‌حیمکردووه‌و چوار بۆربرینیان له ژێری توندکردووه و به کوتاڵ شوێنی دانیشتنیان بۆ چێ کردووه، وه‌ک بڵێی له سه‌رده‌مێکی زۆر کۆندا ده‌ژێین، نه‌ک له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک!
له‌ناو گه‌رمایی گه‌رمیان، ویژدانێکی سارد‌و سڕ باڵاده‌سته و پێده‌چێت جیهان که‌وتووه‌ته ناو ئاوده‌ستخانه!
ئایا هیچ یه‌ک له به‌رپرسه‌کان ئه‌و دیمه‌نه دڵگوشه‌نده‌یانه، نه‌بینی؟ ئایا عاره‌بانه‌یه‌کی ده‌ستی دووی تایبه‌ت به که‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌م گه‌نجه ده‌ستناکه‌وێت؟
تکایه عاره‌بانه‌ی تایبه‌ت به که‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌م گه‌نجه رێکبخه‌ن!
بۆ په‌یوه‌ندیکردن: 07701929872
یان به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ بیده‌ن به کاک مه‌حه‌مه‌د عادل و ئه‌مه‌ش ناونیشانه‌که‌یه‌تی:
خانه‌قی، ئه‌رکه‌وازی، پشت نانه‌واخانه‌که‌ی ئه‌رکه‌وازی
تێبینی: ئه‌گه‌ر رێکخراوێک یان که‌سێک عاره‌بانه‌که‌ی رێکخست، ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌و ژماره ته‌له‌فۆنه بکه‌ن تا به‌خۆم بیگه‌یه‌نم به ده‌ستی کاک مه‌حه‌مه‌د.
سه‌لام عه‌بدوڵا
28/5/2007
dwaroj@yahoo.de
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

