منداڵ
به‌یادی1/6/، رۆژی جیهانی منداڵ
سه‌لام عه‌بدوڵا
ئیمساڵیش وه‌کو پار زۆر منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌بینرێن، کلینکس، جگه‌ره، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و شرینی… هتد ده‌فرۆشن؛
له قوتابخانه‌و له‌لایه‌ن دایکوباوکان و له گه‌ڕه‌ک سزای جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌درێن، ته‌نانه‌ت داخیش ده‌کرێن ئه‌گه‌ر به‌گوێ یان به‌دڵنیان نه‌که‌ن؛ له بواری چاکسازی ئۆتۆمبیل، نانه‌واخانه، ره‌نگکردنی پێڵاو، چایخانه، شوانکاری، بیناسازی، کشتوکاڵی، فرۆشتنی به‌نزین…هتد کاریان پێده‌کرێت یان ناچارده‌کرێن کاربکه‌ن و بۆ سواڵکردن به‌کارده‌هێنرێن. ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ماف و پێویستی ره‌وای خۆیان و ئه‌رکی کۆمه‌ڵگا و حکومه‌ته. ئه‌م بارودۆخه بووه به دیارده‌یه‌کی ئاسایی و هیچ سانسۆر و به‌دواچوون و لێپرسینه‌وه‌ی جیددی له‌باره‌یه‌وه ناکرێ.

ئه‌وه‌ی بۆ زۆربه‌ی منداڵان بۆ یاریکردن ماوه‌ته‌وه، بووکه‌شوشه‌ی شکاو، به‌رد، چه‌کی باغه‌یی جۆراوجۆر‌و(پله‌ی شته‌یشن) و فیلمی جه‌نگ و کوشتنی ترسئاک له‌پێناو ئاماده‌کردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ بۆ قبوولکردنی یارییه دڕندانه جیهانییه زاڵ و راستییه‌که. شانبه‌شانی ئه‌وانه‌ش،”داهێنانی ئاینی” له ئه‌نجامدان، پیشاندان و باسکردنی سه‌ربڕین و ئه‌تک کردنی مرۆڤ وه‌ک دوا تابو له‌به‌رچاوی منداڵان و درووست‌کردنی سوپه‌رمان”رامبۆ”له‌ناخی منداڵان ته‌واوکه‌ری زه‌وتکردن و کوشتنی منداڵه وهه‌روا وه‌ک سۆزانی به‌کارده‌هێنرێن و وه‌ک سه‌رباز له به‌ره‌کانی جه‌نگ شه‌ڕیان پێده‌کرێ و به‌شێوه‌یه‌کی دیکتاتۆری له‌ژێر په‌رده‌ی جۆراجۆر، بۆ ناو کڵیسا، سیناگۆگ(شوێنی خواپه‌ره‌ستی جوو)و مزگه‌وته‌کان، ده‌برێن و (جیهانی وه‌هم و درۆ- جنۆکه، دێ‌و، مه‌لایکه‌ت، دوعا، مێرده‌زمه….هتد)یان فێرده‌که‌ن!

ئه‌مه به‌شێکه له جیهان و ژیانی ئیمڕۆی زۆربه‌ی منداڵانی جیهان و کوردستان.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ل(ع . عه‌دنان، ته‌مه‌ن ده ساڵ) له لای فیته‌رچییه‌ک کارده‌کات، وتی: من له قوتابخانه ده‌رچووم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ژارین(رۆژانه‌ی باوکم 10 هه‌زار دیناره)، ناچارم کاربکه‌م. کرێی کاره‌که‌م ئه‌و (به‌خشیش)ه‌یه که خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌کان به منی ده‌ده‌ن. له‌و کاته‌ی من کارده‌که‌م، ره‌فیقه‌کانم یاری ده‌که‌ن وله‌راستیدا منیش حه‌زده‌که‌م له‌گه‌لیاندا یاری بکه‌م، به‌ڵام چیبکه‌م؟!. کاتێ دوکان ده‌ده‌خه‌ین، من به پایسکل بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه!
دوێنێ منداڵێکی که‌مئه‌ندامم بینی، له ته‌نیشت شه‌قامی گشتی به‌تاقی ته‌نها له‌سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌کی شڕ(چوارده‌وری به ئاسن درووستکراوه‌و چوار بۆربۆرینی له‌ژێره و به کوتاڵ شوێنی دانیشتنی بۆ کراوه)، دانیشتبوو و چاوی به‌و منداڵانه ده‌بڕی که له‌ودیو شه‌قامه‌که یاری تۆپێنیان ده‌کرد؛ هه‌رچی سه‌رنجی عاره‌بانه‌که‌یم ده‌دا، نه‌متوانی قبووڵی ئه‌وه بکه‌م که له‌م شاره”به‌رپرسێک هه‌یه”…له بێده‌سه‌ڵاتی ته‌له‌فۆنم بۆ براده‌رێک کرد(ح. ئ) تا پرسیاری لێبکه‌م، به‌ڵکو هه‌وڵبدا عاره‌بانه‌یه‌کی باشتر له‌وه‌ی بۆ ئه‌و منداڵه ته‌رخان کراوه، رێکبخات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و براده‌ره‌م ده‌ستنه‌که‌وت و به‌دڵنیاییه‌وه له رۆژانی داهاتوو، هه‌ر ده‌بێ هه‌ڵمه‌تی سواڵکردن له به‌رپرسه”به‌ڕێزه‌کان” بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی عاره‌بانه‌یه‌کی ته‌ندرووستی نوێ و گونجاو بۆ ئه‌و منداڵه په‌یدا بکه‌م!

منداڵان به گوێره‌ی ره‌گه‌زیان مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یان له‌گه‌ل ده‌کرێ: کوڕ بۆی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه یاری بکات و کچ له‌ناو ماڵ ده‌هێڵنه‌وه‌و زوو زوو وشه‌ی(عه‌یبه)ی فێرده‌که‌ن، له قوتابخانه له ریزی جیاواز داده‌نیشن…هتد
منداڵانی گه‌ڕه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنن، ده‌بێ له گه‌رمایی کافری گه‌رمیان و له ژێر باران، یه‌ک کاتژمێر به پێ بۆ قوتابخانه بڕۆن- به مانشێت و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می رۆژنامه‌ی ئاسۆ داخوازییه‌که‌یان بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا پشتگوێخراوه!-. ئه‌م منداڵانه هیچیان نییه یاری پێبکه‌ن و خۆشحاڵیان بکات و هه‌یتاهه‌یتا گوێم لێیه دایکوباوکان و گه‌وره‌کان پێیان ده‌ڵێن(مه‌که!….مه‌چوو-مه‌ڕۆ… مه‌و-نه‌یه- مه‌گیر…مه‌قیڕ…مه‌وس-رامه‌وه‌سته…!)…هتد، به‌ڵام دڵیان دونیایه‌که له‌خۆشه‌ویستییه‌کی بێوێنه(کاتێ مام برایم و مه‌ڕه‌کانی له دووره‌وه، له یاڵه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌ون، منداڵه ژیکه‌له‌کانی بوتله ئاو ده‌گرنه‌ده‌ست و به پیری ده‌چن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن). ئه‌م وێنه‌یه مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێ و جیهان جوان و شرین ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت، خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌ی سه‌ختی بژێوی و وێرانکاری ژیان و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌بیرده‌رده‌کات: گه‌وره‌کانیش ده‌توانن له قوتابخانه‌ی پایه‌به‌رزی جیهانی خۆشه‌ویستی منداڵان، فێرببن!
ئایا منداڵه‌کانمان خۆیان ده‌ناسن؟ ژیانی مندال ده‌ژێن؟رێز له که‌سایه‌تی و ئاره‌زوویان ده‌گیرێت؟
کێ له‌به‌رامبه‌ر واقیعی ته‌ڵخی جیهانی منداڵه‌کانمان به‌رپرسیاره؟ چی بکه‌ین بۆ که‌مکردنی کارتێکردنه ترسناکه‌کانی یان گۆڕینیان؟ سیاسه‌تی بازاڕی ئازادی بێ ره‌قیب و گرانی بێویژانانه چه‌ند کار به‌سه‌ر منداڵ ده‌کات؟چ به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراومان له‌به‌رده‌سته بۆ رێگه‌گرتن له‌م ماڵوێرانییه؟ کێ لۆبی منداڵه‌کانه له‌ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و چی‌یان کردووه یان ده‌یکه‌ن؟
ئه‌م پرسیارانه بۆ ئه‌و پسپۆڕ‌و رێکخراوانه به‌جێده‌هێڵم که خۆیان به لۆبی منداڵان ده‌زانن….!
سه‌لام عه‌بدوڵا
dwaroj@yahoo.de
07701929872
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

