شازده کاتژمێر
له رۆژى جیهانى منداڵان شازده کاتژمێر کاره‌با دیارى بۆ په‌پوله‌کان

دیار چه‌رمه‌گا
diyar1979@yahoo.com
نامه‌وىَ ده‌ستپێکى بابه‌ته‌که‌م هه‌ندىَ ووشه‌ى ته‌قلیدى له‌خۆبگرێت و چه‌ند قسه‌یه‌کى بریقه‌دار بکه‌م،چونکه هه‌موومان توشى بێزارى بوین……. که‌سمان سه‌لیقه‌ى ئه‌وه‌مان نه‌ماوه به‌دڵ بابه‌ت بنوسین یان بخوێنینه‌وه.
به‌بیرم دىَ زۆر جار به‌بۆنه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌وه کاره‌با فوول ده‌کراو دڵى ماڵه‌کان به‌ئاوى حه‌مام خۆش ده‌کرا یان زۆر جار به‌هۆى یادێکى تایبه‌تیه‌وه یان به‌هۆى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه بڕێک کاره‌با زیاد ده‌کرا،ئیتر ساده‌ى و ساویلکه‌یى خه‌ڵک بوارى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌دا بیربکرێته‌وه که کاره‌با مافى سروشتى خه‌ڵکه‌و موڵکى که‌س نیه و بۆ که‌س نیه منه‌ت به‌سه‌ر میلله‌تا بکات و یارى به پیرۆزیه‌کانیان بکات،نه‌وه‌ى داوى راپه‌ڕین نه‌وه‌ى (شه‌ڕه‌په‌ڕۆ،فیفتى فیفتى،شه‌رى ناوخۆ،ئه‌مپێر،مۆلیده)بوون داوى ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ى سه‌رده‌مى ڕوخانى رژێم نه‌وه‌ى (علوج، ،خه‌وى هه‌نده‌ران،به‌نزینى تورکى و بێجى، پاسپۆرتى حه‌رف ئێسوحه‌رف جى)بوون.
داوى شازده‌ساڵ و داوى چێشتنى تاڵى و تفتى ئه‌م ژیانه،دواى ئه‌و هه‌موو دڵه‌ڕاوکێى و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه ……هێشتا خه‌و به‌زیادبوونى بڕى کاره‌باوه ده‌بینین و منداڵه‌کانمان له‌په‌ناى زرمه‌ى ته‌قینه‌وه‌و تاریکى شه‌وانى پارک و یاریگاکان گۆش ده‌که‌ین، کاتىَ منداڵه‌کانمان دێنه ناو دنیاوه وه‌ک کاغه‌زى سپى وان به‌ڵام به‌داخه‌وه به پیرى گه‌وره‌ده‌بن و به‌گه‌نجیش ده‌مرن ئیتر چۆن ده‌توانین نه‌وه‌یه‌کى چالاکى رۆشنبیر‌و خاوه زانست و زانیارى ببینین.
ئه‌مساڵ وه‌ک دیاریه‌کى به‌نرخ بۆ منداڵه چاوگه‌شه‌کان بۆ په‌پوله‌ى ماڵه‌کان بڕى کاره‌با زیاد کراو بووه شازده کاتژمێر،به‌وهیوایه‌ى خه‌مێک له‌سه‌رشانى منداڵه‌کانمان لاببرێت و بزه بخرێته سه‌ر لێوه‌کانیان………. تا ئه‌وانیش له داهاتوو بتوانن شانازى به خۆیانه‌وه بکه‌ن و بڵێن ئێمه نه‌وه‌ى شازده کاتژمێر کاره‌باین.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

