چاوى کامێرا
ئافره‌تى کورد به‌رامبه‌ر چاوى کامێرا

دیار چه‌رمه‌گا
زۆرجار ده‌بینین که‌سێک ئاره‌زوى ئه‌وه ناکات به‌رامبه‌ر چاوى کامیرا ڕابوه‌ستێت و قسه بکات به‌تایبه‌تى له ئافره‌ته‌کانمان ئه‌مه ده‌بینرێت،،
ڕه‌نگه ئه‌و مرۆڤه له خێزانێ په‌روه‌رده کرابێت که ئافره‌ت مامه‌ڵه‌یه‌کى ناسروشتى به‌رامبه‌ر بکرێت و به‌چاوى بچوک سه‌یربکرێت و ئازدایه‌کانى به‌خه‌تى سور دابنرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه بڕواى به خۆى نه‌بێت و شه‌رم بکات به‌رامبه‌ر چاوى کامێرا بدوێت، من خۆم له‌ناوه‌ندى کۆلێژ بینیومه که‌کچانى قوتابیانى زانکۆ ئاماده‌نه‌بوون ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کیش بدوێن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگیان تۆمار ده‌کرێت یان وێنه‌یان ده‌گیرێت.
ئێمه له منداڵیه‌وه له‌ناو خێزانى خۆمان و له‌ناو قوتابخانه سه‌رکوت ده‌کرێین و ئه‌و بواره‌مان بۆ ناڕه‌خسێت هه‌ست به‌بونى خۆمان بکه‌ین، منداڵ و پیرو گه‌نج یه‌ک جۆره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت یه‌ک جۆره شێوازى ژیانیش په‌یڕه‌و ده‌کرێت بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى خراپى ده‌بێت و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و سست و خاوى و خراپى ده‌بات.
ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستم بێت باسى بکه‌م دیارده‌یه‌که که هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌و ناوه‌نده‌ى من کارى لێده‌که‌م ڕویدا ………..لاى هه‌موومان ئاشکرایه که به‌رنامه‌ى (ڕێگــــــــا)ى زاگرۆز تیڤى هه‌ر جاره‌و چینێکى لاوان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌ڵده‌بژێرێت و گه‌شتێکیان بۆ ساز ده‌کات له‌ناوچه جیاجیاکانى کوردستان، هه‌فته‌ى ڕابردوو ئاگادارى کۆمه‌ڵێک قوتابی (په‌یمانگاى ته‌کنیکى هه‌ولێر)کرایه‌وه که خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ گه‌شتێکى به‌رنامه‌ى ڕێگا به‌مه‌رجێک که ژماره‌یان (10 کوڕ،10 کچ بێت)، قوتابیان تووشى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌بوونه‌وه کاتێ بۆیان ده‌رکه‌وت که‌زۆربه‌ى کچه‌کان ئاماده‌نین بێن بۆ گه‌شته‌که‌و هه‌رکه‌سه جۆره پاساوێکى ده‌هێنایه‌وه که مرۆڤى تووشى سه‌رسامى دڵگرانى ده‌کرد ،هه‌ندێک پاساوى ئه‌وه‌یان هێنایه‌وه که گوایه دایک و باوکیان ڕ‌ازى نین کچیان گه‌شت بکات به بێ ئاماده‌نه‌بوونى خۆیان، کچێکى تر پاساوه‌که‌ى ئه‌وه‌بوو که خۆشه‌ویسته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکات که‌له‌گه‌ڵ هاورێ کوڕه‌کانى ئه‌و گه‌شته بکات، له‌هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو کچێیک نه‌هات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و گه‌شته‌دا چاوى کامێراى له‌سه‌ره به‌و بیانوه‌ى که حه‌زناکات له‌شاشه‌ى تیڤى ده‌ربکه‌وێت و قسه بکات، ئه‌وه‌بوو گه‌شته‌که سازنه‌درا.
ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ى دایک و باوکێک به‌م شێوه‌یه‌بێت ئازادى ئافره‌ت چۆن ده‌سته‌به‌رده‌بێت، کوڕێک متمانه‌ى به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ى نه‌بێت ئیتر چۆن له ڕێزى خۆشه‌ویستى تێده‌گات……. یان بۆ کوڕان به‌وه قایلن که له‌گه‌ڵ کچانى تر گه‌شت بکه‌ن که‌چى ڕێگه به خۆشه‌ویسته‌کانیان ناده‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیان گه‌شت بکه‌ن، بۆ بیرکردنه‌وه‌ى ئافره‌تانمان به‌م شێوه‌یه بێت که خۆیان به‌بچوک بزانن و نه‌توانن ڕوبه‌ڕوى کامێرا ببنه‌وه‌و بڕوایان به‌خۆیان نه‌بێت، کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه نه‌خۆشه‌و پێویستى به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه چاره‌سه‌ریش له‌م وڵاته ئه‌سته‌مه و به گۆچانى سیحرى ناکرێت، چونکه بیرى ته‌سکى ئێمه ڕێگه به پێشکه‌وتن نادات و به‌ربه‌ست دێته به‌رده‌م هه‌موو نوێخوازیه‌ک ،ئیتر نازانم که‌ى ده‌بینه خاوه‌نى کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که تێیدا رێز له ئافره‌ت بگیرێت، ئافره‌تانیشمان بڕوایان به خۆیان هه‌بێت که ڕوبه‌ڕوى که‌سى به‌رامبه‌ر ببنه‌وه و بوونى خۆیان له پشتى چاوى کامێراوه نه‌بینن.
diyar1979@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

