مالمۆ پرسه
مالمۆ پرسه‌ی بۆ ( دوعا) گرت
ئێواره‌ی یه‌كی ئایار به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كوردستانیانی مالمۆ و هێڵسینگبۆری كۆڕی ماته‌مینی ( دوعا) له‌كۆمه‌ڵه‌ی كوردی گیرا. به‌خوله‌كێك وه‌ستان و داگیرساندنی سێ مۆم له‌ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان پرسه‌كه ده‌ستی پێكرد.
پاشان ووتاره‌كانی ( پارتی و یه‌كێتی و حیزبی دیموكرات) و كوردستانی‌یه‌كان به‌تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك ئێزیدی‌یه‌كانی باشووری سوید خوێنرانه‌وه .. له‌میانه‌ی كۆڕه‌كه‌دا گۆرانیبێژ( چنار) په‌خشان و هۆنراوه‌یه‌كی پڕ سۆزی پێشکه‌ش کرد . هه‌روه‌ها پرۆتستۆی شه‌هیدكردنی 24 كرێكاری ئێزیدی كرا كه‌به‌بیانووی ( دوعا) وه گوولله بارانکران و داوا له حكومه‌تی كوردستانكرا له‌پاڵ دۆزینه‌وه‌و دادگایی كردنی بكوژانی ( شه‌هید دوعا) ئاسایش و ماڵی ئێزیدیان بپارێزرێت كه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی نێو كورد خه‌ریكی گه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگری براكوژین. شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 140 پیلانێكی گه‌وره بۆ كۆچكردنی ئێزدیان و ترساندن و تۆقاندنیان هه‌یه تا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ناوچه دابڕاوه‌كانی كه‌ركووك و شنگار و خانه‌قین نه‌گه‌ڕێته‌وه ..
کۆمیته‌ی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ
2007-05-01
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

