کۆڕێک
کۆڕێک له گه‌له‌ری هونه‌ری بابان …… حیکمه‌ت مه‌عروف

له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی 10 / 04 / 2007، گه‌له‌ری هونه‌ری بابان و رۆژنامه‌ی راستی كۆڕێكی لێكۆڵینه‌وه و شیعر خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان گۆران فه‌تحی و به‌كر پشده‌ری و سالار تووتمانی ساز كرد.
سه‌ره‌تا شاعیر به‌كر پشده‌ری چه‌ند شیعرێكی به‌رگری خۆی خوێنده‌وه، پاشان گۆران فه‌تحی سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی راستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕی ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز پێشكه‌ش كرد. له كۆڕه‌كه‌دا گۆران فه‌تحی به پاڵپشتی كۆمه‌ڵێكی زۆر له سه‌رچاوه بیانی و عه‌ره‌بی و كوردییه‌كان، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه نه‌ورۆز ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئارییه‌كان و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ره‌گه‌زییان ده‌چێته‌وه سه‌ر ئاری، به شێوه‌ی جیاواز یادی نه‌ورۆزیان کردۆته‌وه. پاشان به وردی و به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ئه‌ستیاگ و ئه‌ژده‌هاك دوو كه‌سایه‌تی جیاوازن و به‌و پێیه به هیچ جۆرێك كاوه كه‌سێكی خیانه‌تكار نه‌بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ر و لێكۆله‌ر ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن. له دوای ته‌واوی بوونی بابه‌ته‌كه‌ی گۆران فه‌تحی، كۆمه‌ڵێك له ئاماده‌بووان تێبینی و پرسیاره‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.

پاشان شاعیر سالار تووتمانی چه‌ند پارچه شیعرێكی تازه‌ی خوێنده‌وه. كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی ئاماده‌بووان بوو. بفه‌رموون له‌گه‌ڵ شیعرێك له شیعره‌كانی سالار تووتمانی:
هه‌ڵماقۆ
ئه‌و به‌ردانه‌ی كچه‌كه‌م وازییان پێده‌كا و
له نێو له‌پیا دێن و ده‌چن
ئه‌و به‌ردانه‌ی له ئێستادا به خواستی ئه‌و
به‌رز ده‌بنه‌وه و داده‌به‌زن
له ته‌ك گه‌وره بوونی ئه‌ودا
ئه‌و به‌ردانه‌ش گه‌وره ده‌بن
سییانیان پیاوێك لێی ده‌ستێنێ
ده‌بن به كێلی كڵكۆكه‌ی دووانه‌كه‌ی تر.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

