پێشانگا

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (فائق ڕه‌سوڵ) له پێشانگایه‌کی نوێ‌دا !دانا سه‌عدی / نه‌مسا
به نمایش‌کردنی چه‌ندین تابلۆی نوێ،

که هێمان بۆ ئه‌ندێشه وبیره‌وه‌رییه‌کانی ژیان و گه‌واهی به کۆکردنه‌وه‌ی خه‌رمانێک له ئه‌زموونی بواری هونه‌ریی شێوه‌کاریی ده‌ده‌ن، (فائق ڕه‌سوڵ)ی هونه‌رمه‌ند له لابۆری (لالش)ی شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا پێشانگایه‌کی دیکه ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها که‌ته‌لۆگه نوێکه‌ی ده‌خاته پێش چاوی هونه‌ردۆستان ،که ژیاننامه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له دوو توێی خۆیدا کۆکردوونه‌ته‌وه.
(د.نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی)ش وه‌ک یه‌کێک له دیارترین وکارامه‌ترین هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ ،که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له‌ته‌ک هونه‌رمه‌ند (شه‌ماڵ عومه‌ر)دا لابۆری (لالش) وه‌ک خوێندنگایه‌کی ئه‌کادیمیی هاوچه‌رخ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، شاکارێکی نوێی پێرفۆرمانس بۆ ئاماده‌بوان نمایش ده‌کات .
ڕۆژ / هه‌ینی 23.03.2007
کات / 19:30
شوێن / Lalish Theaterlabor
Gentzgasse 62
1180 Wien
www.faekrasul.com
faekrasul@gmx.at
0043 650 535 9867
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

