راگه‌یاندراو
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به پشتیوانی له مانگرتنی سیاسی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران
28ی به‌فرانباری 1385 - پاریس
هاونیشتیمانانی به‌رێز
دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به پێشوازی له شه‌ست و یه‌که‌مین ساڵڤه‌گه‌ری دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له توندبوونی گوشاره سیاسیه‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، شه‌پۆڵی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی مه‌ده‌نی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و زانکۆیی و کرێکاری له کوردستان له لایه‌ن رژیمه‌وه، خه‌ڵکی کورد له‌مرۆ 28ی به‌فرانباری 1385 به‌رانبه‌ر به 18ی ژانویه‌ی 2007ه‌وه بۆ ماوه‌ی دوورۆژ مانگرتنی سیاسی ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وێرای پشتیوانی له بزاڤی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران، بانگه‌شه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کورده‌کانی هه‌نده‌ران و ئازادی خوازانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌کات که له رۆژی هه‌ینی 19ی ژانویه تا 20ی ژانویه‌ی 2007 به هه‌رشێوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌گونجێ : به هه‌ڵکردنی مۆم له به‌ر په‌نجه‌ره‌کانیان و هه‌ڵواسینی ئاڵای کوردستان، کۆبوونه‌وه له شوێنه گشتیه‌کان و گه‌یاندنی زانیاری به بیرورای گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی تیدا ده‌ژین پاڵپشتی ئه‌و مانگرتنه بکه‌ن.
ئێمه وێرای پیرۆزبایی شه‌ست و یه‌که‌مین سالڤه‌گه‌ری دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و پشتیوانی له مانگرتنی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان؛ داوا له کۆر و کۆمه‌ڵه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین، گوشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رکوتی خه‌ڵکی کورد له ئێران‌دا.
سڵاو له بزاڤی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران
سڵاو له یادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان
سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی سه‌نبۆلی خۆراگری و خه‌بات له به‌رانبه‌ر رژێمی سته‌م و نابه‌رابه‌ری
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولات
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ئه حسه ن
سلاو زور پيم خوشه ئه گه ر سه ر بده‌نه ناو بلاگفا كه ي منيش