هه‌ڵوێستی نه‌گۆر
کۆماری عیراق
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار
نوسینگه‌ى رۆژنامه‌نوسی
سه‌رۆک تاڵه‌بانی دوپاتی هه‌ڵوێستی نه‌گۆر وپاشگه‌زنه‌بوه‌نه‌ی سه‌رۆک بوشی له‌پرۆسه‌ی عیراقێکی فیدرال ودیموکرات پی ده‌گات
سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی له گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جۆرج بوش چاوپێخشانه‌وه‌ی سیاسیه‌تی ئه‌مریکای تایبه‌ت به‌عێراق، له‌وپه‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ی جۆرج بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک تاڵه‌بانی رۆژی پێنجشه‌مه‌١٣ی ١٢ی ٢٠٠٦ تاوتۆی کرد.
سه‌رۆک بوش له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌که‌یدا دوپاتی کردوه که‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا خاوه‌ن بریاره ومن هیچ بریاریکی په‌سه‌ند ناکه‌م پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیتان بێت.
جۆرج بوش ئه‌و په‌ری متمانه‌ی خۆی به‌سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک تاڵه‌بانی وپشتگیری خۆی بۆ هه‌وڵه‌کانی له‌پێناوی سه‌رخستنی ئاشتی نیشتمانی وبیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی هێزه میانره‌وه‌کان ده‌ربڕی که له‌حاڵه‌تی دروست بونیدا به‌وه‌لانانی توندره‌وانی پێناسه‌کرد، هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش گوتی: ده‌توانن متمانه‌مان پێ بکه‌ن وه‌ک دۆستێکی خۆتان و دوپاتیشی کرده‌وه که هه‌ڵویستی ده‌رباره‌ی عێراق نه‌گۆره به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی عێراقێکی فیدرال ودیموکرات. له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆک تاڵه‌بانی سوپاسی رۆڵی سه‌رۆک بوشی کرد له‌پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، وگوتی: ئێمه به‌رده‌وامین له‌پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی هیزه میانره‌وان وبه‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی هێزه سیاسیه‌کان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئاشتی نیشتمانی که‌به‌شداریه‌کی راسته‌قینه‌ی هه‌موو پیکهێنه‌ره‌کانی گه‌لی عیراقی ده‌ره‌خسێنێت.
سه‌رۆک تاڵه‌بانی پشتگیری سه‌رۆکایه‌تی کۆماری بۆ حکومه‌ت وسه‌رۆکه‌که‌ی نوری ئه‌لمالکی ده‌ربری و وگوتی: کارپێکه‌وه ده‌که‌ین له‌پێناوی جێ به‌جێ کردنی پلانی ئاشتی به‌غدا وسزادانی سه‌رپێچیکه‌ران له یاسا.
له کۆتایدا سه‌رۆک تاڵه‌بانی گه‌ش ببینی خۆی به سه‌قامگیری ئاشتی وئارامی ده‌ربری له‌ماوه‌ی داهاتویه‌کی نزیکدا به‌هاریکاریکردن له‌گه‌ل وڵاته‌یه‌کگرته‌کانی ئه‌مریکا وسه‌رۆکه‌که‌ی.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌ڕێزان،
هیوادارم ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌ره‌وه، ته‌نها و ته‌نها بۆ هێورکه‌نده‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌بێت، داهاتوویه‌کی زۆر نزیک ده‌ری ده‌خات، که ئاخۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا وا سیاسه‌ت په‌ێره‌و ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و نووسینه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نووسراوه. من به ش به‌حاڵی خۆم تێناگه‌م که کێ نێره‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، وه بۆ چی به ناوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراوه‌وه بلاو کراوه‌ته‌وه، وه هیچ ئینزایه‌کی پێوه‌نییه. لای من بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی وا، ته‌نها بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕقی خه‌ڵکی له پرۆژه‌که‌ی بیکه‌ر ده‌بینم.
ئیکرام
کاک ڕزگار ئه‌م کاته‌ت شاد
به‌ڕێزم ئه‌و نووسراوه‌ی لای سه‌ره‌وه له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به ئیمایل به ده‌ستامن گه‌یشت وه سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که له به‌شی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه نووسی بوو وه پێنووسی کورد بێ ده‌ستکاری بڵاوکرده‌وه.
تێبینی: ئیمایله‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به فۆنتی عه‌لی نووسرابوو ئێمه ته‌نها کردمان به ئونی‌کۆد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێنووسی کورد به فۆنتی عه‌لی بابه‌ت بڵاوناکاته‌وه.