کفرى
کفرى و ئومێدى زیاتر به مادده‌ى ١٤٠
دانا ڕزگار
شارى کفرى
کفرى شاره په‌راوێز خراوه‌که‌ى گه‌رمیان له‌سۆنگه‌ى خزمه‌تگوازى و پێشکه‌ش کردنى پڕۆژه‌و … تاد ، هه‌ر له‌کۆنه‌وه رێگاى هه‌ره‌گرنگى بازرگانه‌کانى عه‌ره‌ب و تورک بووه‌و ئه‌و بازاره‌ى ناوى (قه‌یسه‌رى کفرى)ه و ئێستا هه‌ر جاره‌ى لایێکى ده‌ڕووخێ
، ئه‌و کات ته‌نانه‌ت جێى ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ى که بازرگانیان تیایدا ده‌کرد نه‌ده‌بووه‌وه‌و ناچار ده‌چوونه سه‌ربانى دوکانه‌کان مامه‌ڵه‌یان ده‌کرد به‌ڵام ئێستا بووه به‌جێى مامه‌ڵه‌ى جنۆکه‌کان و به‌ئاسه‌واریش ناژمێردرێت، هه‌ر که‌سێکیش بچێته ناوى بۆ دووه‌مجار ناچێته ناوى چونکه هه‌مووى تۆزاوى و هه‌ندێ شوێنیشى ئه‌وه‌نده بۆنى پیسه که‌س حه‌ز ناکات هاتوچۆى تیا بکات، چه‌ند مانگێک پێش ئێستا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح که ئه‌و کات سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیداره‌ى سلێمانى بوو چه‌ند سه‌ردانێکى کفرى کرد، له سه‌ردانێکیدا گفتى به‌خه‌ڵکى دا که له ئه‌وله‌وییه‌تى ئه‌مساڵیدا پڕۆژه‌یێکى زۆر پێشکه‌ش بکات، له‌وانه‌ش دروستکردنى به‌نداوێکى ئاو و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ى قه‌یسه‌رى کفرى به‌ڵام به‌داخه‌وه وا خه‌ریکه ساڵ ته‌واو ده‌بێت و هیچیان ئه‌نجام نه‌درا، ئاخر نازانم بۆ؟! وه شارى کفرى هه‌ندێجار شارۆچکه‌شى پێده‌وترێت ئه‌گه‌ر گوندیشى پێبووترێت کفرى هه‌ر له‌کۆنه‌وه شار بووه جا ئه‌گه‌ر پشتگوێ یان پێشگوێ بخرێت.
په‌یوه‌ندى به‌که‌رکوکه‌وه :
زۆر روون و ئاشکرایه‌و که‌س ناتوانێ نکۆڵى له‌وه بکات که کفرى که‌رکوک شارى هاوهه‌رێم نیین، چونکه کفرى هه‌ر له‌ئاسه‌واره‌کانى دیاره برا بچووکى که‌رکوکه، ئیتر چۆن ده‌بێت یه‌کێکیان له هه‌رێمێمکدا بێت و یه‌کێکیشیان سه‌ر به‌ناوه‌ند بێت؟؟! با چه‌ند کۆمه‌ڵێک شۆڤێنى که له‌باشورى عێراقه‌وه هاتوون کۆمه‌ڵێکى تریش که له‌ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتى ئاسیاوه هاتوون داواى جیابوونه‌وه‌ى بکه‌ن، پێویسته کورد چاوى له‌ده‌ردبه‌سه‌ریه‌کانى خۆى بێت که به‌سه‌ریدا هێنراوه له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه، کورد که نه‌ته‌وه‌یێکى زۆر کۆنه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گوندى چه‌رمۆ مه‌ڵکه‌ندى بووه‌و له‌جێى خۆى سه‌نگینه هێشتا ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆى ته‌مه‌ن درێژى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، جا وه‌ره نۆره‌ى ئه‌وانى تره، تا پێش رووخانى رژێم به‌سمبۆلێکى بچووکیش بوونیان نه‌بوو، به‌ڵام سه‌کرده‌کانى کورد ده‌ستى یارمه‌تیان بۆ درێژ ده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تیمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر چاوچنۆکى خۆیان کردووه به‌دوژمنمان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیاوه (گێل)ه‌که‌دا که جاران نه‌خۆش بوو خه‌ریکى ته‌ڵه‌که‌بازى و گه‌ڕانن به‌دواى هه‌لێکدا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبگرن به‌سه‌ر موسڵ و که‌رکوک و به‌ره‌و خوارووتر واتا خورماتوو و کفرى و خانه‌قین تا سنوورى ئێران یان به‌شێوه‌یه‌کى روونتر بڵێین ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ولایه‌تى موسڵدا، ئه‌مه بیرسایه‌کى کۆنى سه‌قه‌ته تورکه‌کان هه‌ر له‌کۆنه‌وه ئاواته‌خوازى ئه‌وه بوونه که‌چى هه‌ر نه‌هاتۆته دى و نایه‌ته دى چونکه ئه‌و کاته‌ى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستانیان له‌ده‌ست داوه وا ده‌زانن به‌شێک له وڵاته‌که‌یان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه به‌زۆره ملێ خراوه‌ته سه‌ر ئێراق، خۆ ئه‌وان خه‌مى پیاوانى خۆیانیان نییه که کرێ گرتوویانن به‌ڵکو به‌و ناوه‌ى هه‌رێمێکیان بۆ دابنێن و فه‌رمانڕه‌واییان فراوانبکه‌ن، ئه‌و کاته‌ش هه‌واڵگرییه‌کانیان به‌ئاشکرا کار بکه‌ن (کوجا مه‌رحه‌با) ئێرانى براده‌رى به‌رژه‌وه‌ندخوازیشى له‌کۆنه‌وه له‌کوردستاندا دایانکوتاوه”ره‌نگه ئه‌مه ده‌ستى هه‌ندێ حیزبى کوردستانى باشورى تێدابێت!”
ده‌زگاى ئیتڵاعاتى ئێرانى له‌سلێمانى و که‌لار هه‌ندێکیان لێده‌ستگیرکرا، بێگومان هى میتى تورکى له‌که‌رکوک دایانکوتاوه”ره‌نگه عێراقیش بن” ئه‌م ده‌زگایه خۆى خزاندۆته ناو زۆربه‌ى کاروبارى کوردستانه‌وه به‌تایبه‌تى چاوبڕینه به‌ر نه‌وته نه‌عله‌تیه‌که‌ى که‌رکوک.
وڵاتى تورکیا که ده‌یه‌وێت هه‌ر چۆنێک بێت خۆى بگه‌یێنێته ئاست ئه‌مریکاو وڵاته قه‌پ گه‌وره‌کان، هه‌موو بیانویێک دێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان داگیربکات! به‌ڵام بوونه‌ته دوو کوتله‌وه یه‌کێکیان حکومى ئه‌وى دیکه‌ش سه‌ربازى، ئه‌مه‌ش کاتێکى زۆر بۆ کورد ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به‌هێز بکات، چونکه نه‌ته‌وه‌په‌رسته تورکه‌کان هه‌میشه شه‌ڕه‌نگێزن و زۆربه‌شیان له‌ریزى سوپادان.
که‌رکوک که بووه‌ته قه‌ڵاى ململانێ و زه‌وییو زه‌وییکارى ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌موو کاتێ زیانى خراپى گه‌یاندووه به دانیشتووانى، شۆڤینیسته‌کان هه‌ر خه‌ریکى تێکدانى بارى ئاسایشى شاره‌که‌ن، ئه‌وانه‌ش ئاشکران که کۆنه به‌عسین داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌گه‌سه‌دام ده‌که‌ن و خه‌ون به رابردوویانه‌وه ده‌بینن کاتێک خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى که ده‌چه‌وسێنرانه‌وه بچن مافى خۆیانیان لێبسێنن ئیتر ناتوانن ده‌نگ بکه‌ن”به‌ڵام ئه‌مه له‌کردارى کورددا نییه!” کورد هه‌میشه برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیانى ویستووه‌و له‌شاخدا نیو سه‌ده‌یه خه‌بات ده‌کات و شه‌هید ده‌دات و تووشى راگواستن و به‌عه‌ره‌بکردن و به‌تورککردن دێت و تووشى زینده‌به‌چاڵ و خنکاندنى به‌کۆمه‌ڵ دێت “ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى دانیپێدا بنرێت که نه‌ته‌وه‌ى کورد جینۆسایدى به‌سه‌ردا هاتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت گشت لایه‌ک پشتگیرى له‌که‌مپینه‌که‌ى ناوه‌ندى چاک بکات و سه‌ر بخرێت”
له باشورى کوردستاندا پێویسته بۆ بوژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى چه‌ندین چاڵى نه‌وتى لێبدرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى که بڕوا بکرێت که گه‌ڕانه‌وه‌ى که‌رکوک له‌به‌ر نه‌وته‌که‌ى نییه به‌ڵکو خۆى به‌شێکه له‌کوردستان.
خه‌ڵکانێکیش ده‌یانه‌وێ هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت له یه‌ک پارێزگادا، باسى زۆرى ژماره‌ییان ده‌که‌ن به نزیکه‌ى دوو ملیۆن و زیاتر که‌چى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا ده‌نگیان نزیکه‌ى ٨٠ هه‌زارێک ئه‌بێ و باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که شه‌هیدێکى زۆریان داوه له‌پێناوى که‌رکوک و سه‌نگه‌ریان گرتووه‌و شه‌ڕیان کردووه (کێ کردى و کێ خواردى).
به ئومێدى ئه‌وه‌ین که لیژنه‌ى مادده‌ى ١٤٠ له کاره‌کانیاندا ده‌سپێخه‌رى بکه‌ن و با چیتر بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى که‌رکوک بۆ سه‌ر کوردستان دوا نه‌خرێت وه‌کچۆن دوا ده‌خرا بۆ کاتێکى تر، ماوه‌ته‌وه بڵێم که ئه‌گه‌ر که‌رکوک خرایه سه‌ر ئێراق با ئه‌و که‌سانه‌ى پێیان خۆشه بێن کفرى برا بچووک و کۆیه‌ى خوشکیش بخه‌نه سه‌ر ئێراقى دۆزه‌خ.
danarizgar@gmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

