به‌ڵێ جه‌نابى
به‌ڵێ جه‌نابى به‌ڕێوه‌به‌ر کفره بڵێى شیمال
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکى: خورماتوو
abdulagermiki@yahoo.com
وه‌ک ده‌زانرێت له‌دواى ئه‌وه‌ى کوردستان کرا به‌چوار پارچه‌و هه‌ر پارچه‌یه‌کیانیش ئاڵکاند به ده‌وڵه‌تێکه‌وه ئیدى به‌درێژاى ئه‌م ماوه‌یه ئیمپریالیسته‌کانى سه‌ر خاکه‌که‌مان هه‌میشه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوونه که گه‌له‌که‌مان پاکتاو بکه‌ن هه‌موو
شێوازه‌کانى قڕکردن و جینوساید و کوشتن و بڕیرینیان ده‌گرده به‌ر بۆ مه‌به‌سته گڵاوه‌کانیان چونکه گه‌لى کورد بنده‌ست بوه ئه‌وان سه‌ر ده‌ست تا هه‌نوکه‌ش که ئێستا له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌مدا ده‌ژین زۆر مافى سروشتى بۆ کوردان به‌ره‌وانابینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و حکومه‌ته تۆتالیتاریانه کوردیان وه‌ک دوژمنى خۆیان زانیوه داواى مافه سروشتى و ره‌واکانى خۆیان کردوه. ئیتر وه‌ک باسم کرد هه‌ر پارچه‌یه‌ک و کۆنترۆڵى ده‌وڵه‌تێکدا ما تا رۆژگارى ئه‌مرۆمان و کاتێک ناوى ئه‌و پارچانه بێنین ئه‌بینى ده‌ڵێن کوردستانى عێراق و کوردستانى تورکیا‌و کوردستانى ئێران و کوردستانى سوریا ئه‌مه‌ش به داخه‌وه نه‌ک ته‌نیا میلله‌تانى تر به‌م پارچانه وا ده‌ڵێن کوردیش هه‌ر واده‌ڵىَ که ئه‌مه‌ش چێگاى داخه و به‌و ناوانه واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که نیشتمانێکى کوردیمان نییه که ناوى کوردستان بێت چونکه هه‌ر پارچه‌یه‌ک و گرێیان داوه‌ته ده‌وڵتێکه واتا پارچه‌یه‌ک له‌و پارچانه هه‌ر هى ئه‌و وڵاتانه‌یه نه‌ک کوردستانێک ئێمه‌ش وه‌ک تورک و عه‌ره‌ب و فارس خاوه‌ن نیشتمان ئه‌مه‌و چه‌ندین ماناى دیکه ده‌گه‌یه‌نى من بۆ خۆم پێشتر چه‌ند بابه‌تێکم نوسى له یه‌کێک له بابه‌ته‌کاندا بانگه‌وازیم ئاراسته‌ى سیاسه‌تمه‌دارو چین و توێژه‌کانى گه‌له‌که‌مان کرد که له‌کاتى ئاخافتندا پارچه‌کانى کوردستان به‌و ناوانه‌وه بانگ نه‌که‌ن که عه‌ره‌ب و فارس و تورک داگیریان کردوه به‌ڵکو ده‌بێت بلێن باکور و باشور رۆژهه‌ڵات رۆژئاوا ئه‌مه‌و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌بینى به‌شێکى گه‌له‌که‌مان فێرى ئه‌و زمانه بوونه خه‌ڵکى ئاساى ئه‌لین کێشه نییه گه‌ر واش بڵێ به‌ڵام نائاسایه‌که له‌وه‌دایه خه‌ڵکانێک ئه‌بینى خۆیان به سیاسه‌تمه‌دارو حیزبن ئه‌بینى وا ده‌ڵێن . ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌د به‌ختێکه له‌وه‌دایه زۆر جار کوردى کوردستانیشمان بینیوه ووتومانه تۆ سوریت یان تۆ تورکیت یان ئێرانیت ئه‌مه‌ش هه‌ر چێگاى داخه .
به‌هه‌ر حاڵ من ده‌مه‌وىَ باسى شتێکتان بۆ بکه‌م که مه‌خابن له‌دواى پازده ساڵ رزگارکردنى هه‌رێمى کوردستان له‌ده‌ست سه‌ددام و چوار ساڵ له‌پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق هه‌ر ده‌بینى له‌ناو هه‌ندىَ مێشکى دۆگما که تا ئێستا وا ده‌زانن زه‌مانه‌ى به‌عسه بیرکردنه‌وه‌یان به‌و شێوه‌یه‌یه ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا هه‌ندىَ کارم به هاورێه‌کم هه‌بوو که پێویست بوو بیبینم ئه‌و ده‌مه ئه‌ویش له‌و خوێندنگایه بوو که لىَ مامۆستایه هه‌ڵسام چومه ئه‌و قوتابخانه‌یه سه‌ره‌تا چومه ژورى به‌رێوه‌به‌ره‌وه پرسیارم له‌به‌رێزى کرد به‌ئه‌رک نه‌بىَ ئه‌توانن ئه‌و مامۆستایه‌م بۆ بانگ بکه‌ن هه‌ندىَ کارم پێیه‌تى له‌وڵامدا جه‌نابى به‌ڕێوه‌به‌ر ووتى مامۆستا…….که دامه‌زاروى شیماله هه‌ر که‌واى ووت سه‌رم سورما له‌و کاته‌دا زۆر شت به‌مێشکمدا هات و چوو سه‌یرم به‌خۆم هات ئه‌رىَ جارىَ به‌عس نه‌روخاوه دواتر هه‌ر له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت بڵىَى من ئاگام له‌خۆم نه‌بىَ. ئاورێکم له‌کاکى به‌رێوه‌به‌ر دایه‌وه گوتم مامۆستا شیمال یانى چى له‌وڵامدا گوتى ئێمه قوتابخانه‌که‌مان کۆمه‌ڵىَ مامۆستامان سه‌ر به حکومه‌تى مه‌رکه‌زیه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى دیکه‌مان سه‌ر به شیماله.دیسان ووشه‌ى شیمالى به‌کار هێنا. پێم گوت ئه‌وه مامۆستا شیمال شیمال چیته خۆ تۆ کوردى ناتوانى بڵىَ دامه‌زاروى کوردستانه یان بڵێ حکومه‌تى هه‌رێم باش نییه ئیدى ئه‌و ووشه‌یه به‌کار مه‌هێنه بۆ به باشورى کوردستان بڵىَى شیمال ئه‌ویش له وڵامدا گوتى ده‌باشه خۆ کفرم نه‌کردوه منیش پێم گوت (به‌ڵىَ جه‌نابى به‌رێوه‌به‌ر کفره بڵىَى شیمال) ئیدى هه‌ندىَ بوه ده‌مه قاڵه‌مان ووتم حه‌یفه تو کوردى و له سه‌ر ناوى کورد له‌م شاره‌دا که‌سێ نه‌ته‌وه تێدا ژیان ده‌کات و تۆش کوردى ئه‌م شاره‌ى دڵمان به‌تۆ خۆشه که مامۆستایه‌کى نیشتمان په‌روه‌رى و وو له‌م قسانه‌دا بوین به‌بىَ خوا حافیزى ده‌رگاکه‌م پێوه‌دا و ئه‌و برادره‌میشه نه‌بینى.
به‌راستى خوێنه‌رانى هێژا زۆر سه‌یره که خه‌ریکه ئینتیمامان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ى خۆمان کاڵ ده‌بێته و ئه‌و هه‌ستى کوردایه‌تیه‌ى جاران نه‌ماوه ئه‌فسوس. من لێردا ئه‌و مامۆستایه‌م به نمونه هێنایه‌وه به‌ڵام به هه‌زاره‌ها وه‌ک ئه‌و مامۆستایه هه‌یه هه‌ر ناوى کورده. ئاماده نییه به‌م نیشتمانه‌ى ئێمه بڵىَ کوردستان زمانى وا راهاتوه هه‌ر بڵىَ شیمال جا هیوادارم ئه‌و که‌سانه که تا ئێستا وا ده‌ڵێن ئیدى ئه‌و ووشه‌یه له بیر خۆیان به‌رنه‌وه راسته له سه‌رده‌مى به عسدا ده‌میان وا راهاتبوو که وا بڵێن به‌ڵام خۆ ئیسَتا ئه‌و رژێمه‌ش نه‌ما روخا به‌ڵام زۆر که‌س هه‌یه نازانم حه‌ز ده‌کات وا ده‌ڵىَ یان زمانى نایهێنى بڵىَ کوردستان. هه‌ر له‌سه‌رده‌مى رژێمه تۆتالیتارێکه‌ى به‌عس بوو کورد گه‌لێک هه‌بوون وه‌ک ئاشکرایه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌کورده‌وه ده‌گۆریه عه‌ره‌ب ئیدى له‌به‌ر ماده بوایه یان پارچه‌یه‌ک زه‌وى یان هه‌بوو هه‌رپێ خۆش بوو ببێته عه‌ره‌ب بگره خه‌ڵکانى وا هه‌بوون کوردبوون به‌ڵام به‌و زمانه قسه‌یان نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌نده خۆفرۆش بوون ناسنامه‌که‌ى خۆیان ده‌کرده عه‌ره‌ب. من بۆخۆم که‌سانى واده‌ناسم له سه‌رده‌مى به‌عسدا خۆى کردبوه عه‌ره‌ب به‌ڵام ئێستا له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى ده‌ڵىَ کوردى عه‌یار بیست و یه‌که و له‌سه‌ر ناوى کورد به‌رپرسیارێتى هه‌یه گه‌ر داواى لێبردن نه‌که‌ن و یان له‌سه‌ر په‌رپرسیارێتى لایان نه‌ده‌ن ئاماده‌م به‌به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنم که خه‌ڵکى خۆفرۆش به‌رێژه‌یه‌کى زۆر هه‌یه ئه‌و که‌سانه هه‌ر نابێت سه‌ر هه‌ڵبڕن نازانم چۆن روویان دىَ له‌ناو کۆرو کۆمه‌ڵدا دائه‌نیشن سه‌ربه‌رزانه کاتێک ده‌یانبینى قسه‌ى وا زل زل ده‌که‌ن هه‌رگیز ناڵىَ ئه‌م کابرایه ئه‌من بوه یان ئیستخبارات یان ره‌فیق حیزبى بوه هه‌ر چۆن ئه‌و سه‌رده‌مانه له‌سایه‌ى سه‌رى به‌عسه‌وه ژیانیان خۆش بوو ئیستاش ژیانیان هه‌ر خۆشه سه‌رجه‌م پێداویستێکانیان هه‌یه به‌ڵام نه‌کبه‌تێکه له‌ودایه یه‌کێتى وپارتى ئه‌ورۆکه پشتگیرى له‌و که‌سانه ده‌که‌ن هه‌ر راسته‌وخۆ له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عفواتێکیان ده‌رهێنا و به‌رده‌وام ئه‌و ئایه‌ته له‌سه‌ر زاریان بوو که ده‌ڵىَ (عفى الله عما سلف) به‌ڵام ده‌سه‌ڵات بابزانى گه‌ر ئه‌وان له‌و که‌سانه خۆش بوون ئه‌وا جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌ف هه‌رگیز له‌وه خۆش نابن هه‌ر رۆژێکیش دێت ئه‌و خۆفرۆشانه رووبه‌روى دادگا ده‌بنه‌وه به‌گۆشارى گه‌ل….
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

