کۆچی گه‌نجان
کۆچی گه‌نجان له ئه‌مڕۆدا .. مه‌رگی ئاواته‌کانمانه
هوشیار عوسمان
hushyarosman@yahoo.de
گه‌نج ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که له قۆناغی منداڵی یه‌وه پێ ده‌نێته قۆناغی گه‌وره‌بوون، خواست و ئارزوهکانی، خولیا‌و بیرکردنه‌وه، کردار و گوفتاری گۆڕانکاری گشتی به خۆیه‌وه ده‌بینێ. بڕیار‌و کاردانه‌وه‌کانی له ژیاندا له سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراوی پێش وه‌خت نییه،
ئه‌گه‌ر دام و ده‌زگایه‌کی په‌روه‌رده و فێرکردن له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گه‌نجدا چالاکانه له مه‌یداندا خۆی نیشان نه‌دات و هه‌ڵس و که‌وتی له بار و رێگای به‌سوود بۆ ئه‌م چینه دابین نه‌کات به دڵنیایی یه‌وه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کاره‌سات وهه‌ڵدێر مل ده‌نێت، ئه‌وسا له گۆڕه‌پانی شارستانییه‌ت و ئاسووده‌یی دا جێگه‌ی نابێته‌وه. هاوشانی په‌روه‌رده‌و فێر کردن، ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ته له خزمه‌ت گوزاری و دابین کردنی پێداویستی یه‌کان و ئایینده‌ی گه‌نجان ڕۆلی شیاو‌و له بار له خۆی نیشان بدات. لێره‌وه به تێڕوانینێکی خێرا بۆ ژیانی گه‌نج و لاوی کورد ئه‌و ڕاستی یه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که به‌هۆی داگیرکردنی کوردستان و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ر، تێکڕای خه‌ڵک له هه‌موو ئاستێک‌دا ژان و ده‌ردو ئازار زۆربه‌ی کاتیان پێک ده‌هێنێت. لاوه‌کانی کورد له ووڵاتێکی به‌ش به‌ش کراوی سوتێنراوی ئه‌نفال کراودا ته‌نها به جه‌سته سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری ده‌بیینن و له ناخ و که‌سایه‌تیاندا هه‌موو ساتێکی ژیانیان لێوان لێوه له ده‌ردو مه‌ینه‌ت و نائومێدی.!!
دوێنێ چینی گه‌نج، نه‌فره‌تی له داگیرکه‌ر و زوڵم و سته‌م ده‌کرد و بۆ ده‌رباز بوون له مه‌رگی به کۆمه‌ڵ و زیندان و له سێداره دان، به‌ره‌و سه‌نگه‌ری شاخ بنه‌و بارگه‌ی ده‌پێچایه‌وه‌و مه‌رگی له پێش هه‌موو ئارزوویهکدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژارد و ده‌بووه پێشمه‌رگه. یان به‌ره‌و تاراوگه و جیهانی غوربه‌ت ده‌ڕۆیشت و چاره‌نوسێکی نادیار و شاراوه ده‌بووه کاڵای ته‌مه‌نی داهاتووی.!! لێ ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستان دوای پانزه ساڵ ئیداره‌ی کوردی، گه‌نجه‌کانمان ڕێگای کۆچ به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌موو ووزه‌و توانایه‌کیان بۆ ده‌رباز بوون له کوردستانی ئازاد کراو ده‌خه‌نه گه‌ڕ، نابێت هۆکاره پێشینه‌کان زیندوو بکه‌ینه‌وه و به هه‌مان چاوی ڕابوردوو خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌بێت.! ئه‌مڕۆ گه‌نجی کورد له په‌رله‌مان و ئیداره‌ی کوردی هه‌ڵدێت، خۆی به نامۆ ده‌زانێت له‌و سیسته‌مه‌ی که دوێنێ له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ییدا گیانی بۆ به‌خت ده‌کرد و ئه‌مڕۆیش په‌راوێزی کردووه و گوێ ی بۆ ناگرێت. ئهمڕۆگهنجی کورد به‌ره‌و جیهانێکی نادیار ده‌ڕوات و ئاییندهکی شاراوه ی به‌لاوه باشتره له واقعییتهتێکی تاڵی بێ به‌رهه‌م که تێیدا ته‌نها چینێکی دیاریکراو هه‌موو خۆشی یه‌کان بۆ خۆیان قۆرخ بکه‌ن و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش پشت گوێ بخرێت.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات زیاتر پێویسته له سه‌ر په‌رله‌مان و ئیداره‌ی کوردی چاره‌یه‌ک بۆ هه‌ڵچوونی گه‌نج و لاوی کورد بدۆزێته‌وه و هێزو ووزه و ئیراده‌یان له بوژاندنه‌وه‌و بنیات نانی کوردستاندا خڕ بکاته‌وه‌و له ڕێگه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی به‌رپرسان وگوێگرتن بۆ داخوازی وکێشه‌کانیان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته هه‌نووکی یه‌کان، و داڕشتنی به‌رنامه‌و پرۆگرامی ههمهجۆر بۆ خستنه گه‌ڕی بیر‌و هۆش و جه‌سته‌ی لاو له هه‌موو بوارێکی خزمه‌ت گوزاری دا.. کوردستانێکی سه‌رفرازی سه‌ربه‌خۆ، بێ بوونی گه‌نج و توانا وده‌ست و بازووی لاو، ناتوانێت هه‌موو نه‌هامه‌تی یه‌کانمان بنه‌بڕ بکات و زامه‌کانمان ساڕ‌ێژ بکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییدایه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، دوورکه‌وتنه‌وه‌ی توێژی گه‌نجان له ووڵات و ده‌سه‌ڵات کاره‌ساتێکی مه‌ترسیداره‌و ئاواته‌کانمان به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات …
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

