کۆچى لاوان
کۆچى لاوان… هێمایه‌ک بۆ نائومێدى
کاوه حسێنkawahussen@yahoo.com
هه‌رکه‌باس له‌کۆچ ده‌کرێ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌به خه‌یاڵماندا دێت چینى لاوان، به‌تایبه‌ت تر نه‌وه‌ى دواى ڕاپه‌رین، خۆى له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که چینى پێشتر یاخود نه‌وه‌ى به‌ر له‌ڕاپه‌رین نه‌وه‌یه‌ک بوون ڕه‌نگه سه‌رده‌مى دواى ڕاپه‌رین به‌سه‌رده‌مێکى باش گونجاو بزانن ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ندیکیان ڕه‌نگه ڕاستبێت،
چونکه پێشتر به‌هۆى ئه‌و باره سیاسیه ى که ڕ‌ژێمى به‌عس به‌ڕیوه‌ى ده‌برد بۆ به‌شیک له‌م چینه نه‌گونجاوبووه، بۆیه به‌بینینى ئه‌م باروودۆخه‌ى که‌ئێستا هه‌یه تا ڕاده‌یک ڕه‌زامه‌ندى لاى به‌شێک له‌مان درووست کردووه، بۆیه ئه‌و به‌شه زۆره‌ى که‌ئه‌مێنێته‌وه چینى لاون که به‌زۆرى شته کان ڕ‌ازى نین هه‌میشه‌ش وه‌ک کائینێکى تووره‌ى نێو کۆمه‌ڵ ده‌بینرێن، ئه‌مه‌ش واى کردووه که کۆى ده‌نگه تووره‌کان زیاتر چینى لاوبێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئومێدێکى هێمن که‌ره‌وه‌ى هیوانیه ئه‌م ده‌نگه توره‌یه‌یان کپکاته‌وه، چونکه ئه‌و ئوومێدانه‌ى که ده‌خرێته به‌رده‌میان له‌ئاستى به‌شێکى زۆرکه‌میش له داواکانیاندا نیه، بۆیه که لاو له له‌حزه‌یه‌کى وادا خۆى ده‌بینێ که هیچ وه‌ڵامێکى جدى بۆ داواکانى نابینێته‌وه و هه‌روه‌ها هیچ نرخ و به‌هایه‌کیش بۆئه‌و وزه‌و توانایه‌ى دانانرێت، بۆیه هێور.. هێور ئومێده‌کانى به‌ره‌و بێ هیوابوون شۆرده‌بێته‌وه، لێره‌شه‌وه هیچ ئینتیمایه‌کى نامینێ بۆ هاووڵاتى بوون و خۆشه‌ویستى نیشتیمانشیى ته‌واو لا کاڵ ئه‌بێته‌وه، بۆیه کۆچ ده‌بێته دوافریاد ڕه‌سى ئه‌م مڕۆڤه تا شوێنێکى تر‌و جێگایه‌کى تربدۆزێته‌وه به‌دواى کۆى ئه‌وشتانه‌دا بگه‌ڕێت که خۆى به‌دوایدا وێڵه، بۆیه نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌هۆى ئه‌وکرانه‌وه گه‌وره‌یه‌ى به‌ڕووى جیهاندا هه‌یه‌ئاماده‌ى ژیان نیه له‌نێو ووڵاتێکى ته‌واو داخراودا بۆیه تووشى به‌راورکردن ده‌بێت له‌نێوان دوو جیاوازى زۆر لێک جیاوازدا ئه‌ویش (کوردوستان و هه‌نده‌ران)ه. که زه‌وى ئاسمانیان فه‌رقه‌و بگره زیاتریش، بۆیه کۆچى به‌لێشاوى ئه‌مڕۆى لاوان هێمایه‌کى زۆر دیار‌و و ئاشکرایه بۆ ئه‌وپه‌رى بێ ئوومێدبوون.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


hama alie
am ganje daste nusene haia hewadarm hawkare ziyate bkan