هه‌ردی سه‌ڵاح
هه‌ردی سه‌ڵاح .. گوڵی ته‌خته‌ی موزیکی کوردی
هێمن عه‌بدولڕه‌زاق
سلێمانی
هونه‌ری موزیک و گۆرانی ووتن له مێژووی کۆن و نوێ‌دا، هونه‌رێک بووه شان به‌شانی هونه‌ره‌کانی تر، هه‌میشه له پێشکه‌وتن و گۆڕاندا بووه، ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنجی مێژووی مرۆڤایه‌تی و ووڵاتانی ڕۆژئاوا بده‌ین، تژییه له داهێنانی زه‌نگین و به سوود بۆ تاکه‌کانی ڕۆژئاوا‌و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی،
ڕه‌نگه له ئێستادا بتوانینن ناوی گه‌لێ له موزیکزانانی گه‌وره‌و به سه‌لیقه، له مێژوودا به نمونه بهێنینه‌وه وه‌ک (مۆزارت، بێتهۆڤن، هایدن، باخ) که توانییان گه‌نجینه‌یه‌کی مه‌زن بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له دوای خۆیان به جێبێڵن، موزیک له سه‌رده‌مه‌کانی (ئۆتریب) خوای موزیکی یۆنانی و تا سه‌رده‌مه‌کانی ناودارانی تری مرۆڤایه‌تی و ڕۆژئاوا وه‌ک (سه‌مه‌رتینی، ئه‌نتۆنیۆ سالێری، قه‌شه مارتینی، ڤیڤاڵدی) له سه‌ر چه‌ندین میتۆدی زانستی هه‌وڵی زۆریاندا تا بتوانن موزیک وه‌ک زانسته‌کانی تری مرۆڤایه‌تی چاوی لێ بکرێ و دێباتی زانستییانه‌ی بۆ بکرێ وه‌ک (زانسته ماتماتیکیه‌کان و زانسته مرۆییه‌کان و زانسته سروشتییه‌کان) ده‌کرێ نوسه‌رو فه‌یله‌سوف و ڕێبه‌ری شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا و نوسه‌ری ئینسکلۆپیدیای جیهان (دیدرۆ) به نمونه بخه‌ینه ژێر باس و ڕاڤه‌کردنه‌وه که ده‌ڵێ (موزیک لاسایی کردنه‌وه‌ی سروشته) به مانای موزیک وه‌ک هه‌موو بابه‌ته زانستییه‌کانی تری مرۆڤایه‌تی، هه‌ڵقوڵاوی ڕۆحه زیندووه‌کانی سروشته، نه‌ک هه‌ڵگێڕانه‌وی موزیک به دیوی میزاجه لۆکالییه‌کان و له‌که‌دار کردنی له ڕێگه‌ی که‌سانی نازان و که‌م ئه‌زموونه‌وه، یه‌کێک له موزیکزانه‌کانی مه‌زنی دنیا و ئه‌ڵمانه‌کان ( بێتهۆڤن ) ه که زۆر به سه‌ختی له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا چۆته‌وه به گژ ئه‌و که‌سانه‌ی که نیازیان بوه موزیک وه‌ک ناوێک بۆ بنه‌ماڵه ئه‌رستۆکراته‌کانی ئه‌و کاته‌ی نه‌مسا به‌کار بێنن و له سه‌ر ویست و ئاره‌زووی ئه‌وان موزیک گوێی لێ بگیرێ و ده‌سته‌مۆ بکرێ، ته‌نانه‌ت ده‌گێڕنه‌وه جارێک بێتهۆڤن په‌لاماری خاوه‌ن ماڵه‌که‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی کورسیه‌ک بکێشێ به سه‌ریدا، به‌ڵام هاوڕێکانی ده‌یگرن و کۆتایی به شه‌ڕه‌که‌یان دێت و ئیدی له‌و ساته‌وه گشت موزیکزانان وه‌ک خزمه‌تکار و نۆکه‌ر چاویان لێ نه‌کرێ و ئازاد ده‌بن له دانانی موزیکه‌کانیان، هه‌ر بێتهۆڤن بوو توانی (ماسک و بارۆک) له سه‌ر سه‌ری موزیکزانه‌کان داگرێت و سه‌ربه‌ست بن له دانانی سیمفۆنیاکانیانداو پردێک بێت بۆ په‌ڕینه‌وه له سه‌رده‌می (کلاسیک)ه‌وه بۆ سه‌رده‌می (ڕۆمانتیک) ئه‌م داهێنان و میتۆده جیدییه، کارێکی وای کرد موزیک وه‌ک به‌شێکی گرنگی ژیانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌کادییمیه‌کان دیدو پێوانه‌ی زانستییانه‌ی بۆ بکرێ، گه‌لی کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی تری دنیا شێواز و ڕێگای زۆری به‌کار هێناوه بۆ پاراستنی موزیک و ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌کانی دنیایی گۆرانی کوردی، که ده‌کرێ لێره‌دا ئاماژه به گه‌لێ هونه‌رمه‌ند و ده‌نگ خۆشی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین، که‌بوونه‌ته هه‌وێنی ده‌نگ خۆشانی دووای خۆیان وه‌ک (سه‌یدعه‌لی ئه‌سخه‌ری کوردستانی، مامۆستا تایه‌ر تۆفیق، موحه‌مه‌د ساڵه‌ح دیلان، سێوه، کاوێس ئاغا، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان، حه‌سه‌ن زیره‌ک، ماملێ، مه‌زهه‌ری خالقی، فه‌یزی ره‌شید نه‌ژاد، سمایلی سابووری) که هه‌ر یه‌کێ له‌م ده‌نگانه خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نن له دنیای گۆرانی کوردی‌دا، به دیوێکی تردا، موزیکزانان و هونه‌رمه‌ندانی کورد وه‌ک (مامۆستا قادر دیلان، مامۆستا ولیه‌م یوحه‌نا، مامۆستا باکوری، شه‌ماڵ سائیب، قادر مه‌ردان، مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی، مامۆستا غه‌مگین فه‌ره‌ج، فه‌رهاد موحه‌مه‌د) که توانیویانه موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی له میلۆدی بێگانه بپارێزن و موزیکی کوردی خۆشه‌ویست بکه‌ن له لای گوێگرانی کورد به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک (قادرکابان، ئیبراهیم خه‌یات، عوسمان عه‌لی، عه‌دنان که‌ریم، بورهان مه‌جید، به‌هجه‌ت یه‌حیا، په‌یمان عومه‌ر، ئاڵا عومه‌ر، تارا ڕه‌سوڵ، ئازاد خانه‌قینی، حه‌مه ڕه‌ووف که‌رکوکی، هۆمه‌ر دزه‌یی، دیاری قه‌ره‌داخی) و چه‌ندین ده‌نگ خۆشی تری گه‌له‌که‌مان، که هه‌ر یه‌کێ له‌م ده‌نگ خۆش و هونه‌رمه‌ندانه ده‌کرێ قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر بکه‌ین، که شایسته‌ی ژیانی هونه‌رییان بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه که گه‌ره‌کمه لێره‌دا قسه‌ی له سه‌ر بکه‌م، مه‌قامبێژانی کورده که به پێی پێویست و له سه‌ر شێوازی زانستی کاری جیدی بۆ نه‌کراوه، به پێی یه‌کێک له لێکۆلینه‌وه‌کانی مامۆستای هێژاو خۆشه‌ویست پڕۆفیسۆر دکتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز) کورد خاوه‌نی داهێنانی گه‌وره‌یه له مه‌قامه‌کان وه‌ک مه‌قامی (ڕاست) که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌سه‌رده‌می (زه‌رده‌شت) یه‌کاندا ئه‌م مه‌قامه‌یان چڕیوه به شێوه‌ی (هۆزانڤانه‌کانی زه‌رده‌شت) و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێرین خاوه‌نی مه‌قامی ڕاسته وه‌ک ده‌ڵێن (مه‌قام ڕاست کوردان) ته‌نانه‌ت مه‌قامبێژی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا (شه‌ڵتاخ ئه‌فه‌ندی) یه‌کێک له مه‌قامه‌کانی زیندو کردۆته‌وه و پاشان (گوبانچی) ده‌سکاری کردووه‌و ناوی لێناوه مه‌قامی ( قه‌ته‌ر ) که سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌قامی ( ئه‌ڵاوه‌یسی ) که مامۆستا(قه‌یس قه‌ره‌داخی) له یه‌کێک له ووتاره‌کانیدا به شێوه‌یه‌کی زانستییانه شیکردۆته‌وه، پاشان مه‌قامبێژانی وه‌ک(شوکرخه‌یات و سه‌ڵاح داوده) به ده‌نگه خۆش و ڕه‌سه‌نه‌کانیان پارێزگارییه‌کی گه‌وره‌یان کردووه له مه‌قامه‌کانی (ڕاست و قه‌تارو ئه‌ڵاوه‌یسی و ئای ئای و خاوکه‌ر) و گشت مه‌قامه کوردییه‌کانی تر، که ده‌بێت ناویان له مێژوودا له بیر نه‌کرێ و گه‌لی کورد به شانازییه‌وه ناویان بنوسێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، به بڕاوی من ده‌بێت (ده‌نگ خۆش و هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژ) له یه‌کدی جودا بکرێته‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان پێوانه‌ی خۆی بۆ بکرێ له ئاست هونه‌ری موزیک و هونه‌ری گۆرانی ووتندا، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا موزیکی کوردی توشی هه‌ڵدێرێکی خه‌ته‌رناک بووه‌و پێویسته مامۆستایانی شاره‌زا ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانی نه‌زان و سه‌قه‌ت یاری به هونه‌ری موزیکی کوردی بکه‌ن و میلۆدی بێگان ئاوێته بکه‌ن له‌گه‌ڵ موزیکی کوردی ، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێ که‌سی به ناو هونه‌رمه‌ند زۆر به ئاشکراو به به‌رچاوی موزیکزانانی کورده‌وه، میلۆدی بێگانه ئه‌دزنه ناو گۆرانیه‌کانیانه‌وه و میزاجی گوێگر تێک ده‌ده‌ن، یه‌کێک له‌و به‌ناو گۆرانی بێژانه (هه‌ردی سه‌ڵاح) ه که نه‌ک خزمه‌ت به موزیکی کوردی ناکات به‌ڵکو زیانێکی گه‌وره‌ی له موزیکی کوردی داوه‌و ده‌یه‌وێت به میلۆدی بێگانه موزیکی کوردی له‌که‌دار و که‌م بایه‌خ بکات، له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌م به‌ناو گۆرانی بێژه گه‌نده‌ڵه، توشی سه‌مای سیخوری بوه و وه‌ک (موفه‌وه‌زی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر) دامه‌زراوه‌و مانگانه بڕی (٣٣٠) هه‌زار دینار موچه‌یه‌تی، له هه‌مان کاتدا مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانه و لاوی کورد فێری دزینی میلۆدی تورکی و ئه‌ره‌بیسک ده‌کا‌ت، ده‌کرێت هه‌ردی سه‌ڵاح وه‌ک یه‌کێک له سیخوره‌کانی گوڵه‌کانی ته‌خته ناو زه‌ند بکه‌ین، له ساڵه‌کانی سه‌رده‌می (ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات) دا که ووڵاتێکی سۆسیالیستی بوو، ده‌زگای ئه‌منی ئه‌و ووڵاته به‌ناوی (شتازی) کۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری وه‌ک سیخور به‌کار ده‌هێنا بۆ چاودێری کردنی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌رانی ئازادی خواز، له دووای روخانی دیواری به‌رلین و یه‌ک بوونه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئه‌ڵمانیاو ده‌ست گرتن به سه‌ر ده‌زگا سیخورییه‌کانی (شتازی) دا کۆمه‌ڵێ که‌سی نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند ناویان وه‌ک سیخوری ئه‌و ده‌زگایه ئاشکرا بوو وه له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیاوه ئه‌و به‌ناو نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه نویان لێ‌نرا (گوڵه ته‌خته‌کان) و تا ئێستا سه‌ریان نه‌وییه له به‌رامبه‌ر ئازادیخوازانی ئه‌ڵمانیا و دنیا، دڵنیام هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سیخوری بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ڕۆژێک دێت به‌ر لێپێچینه‌وه ده‌که‌ون و بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌ریان شۆڕ ده‌بێت، له ئاست هونه‌ر و موزیکی ڕه‌سه‌ندا، ماوه بڵێم هونه‌ر کردن مرۆڤی ژیر و پاکژی گه‌ره‌که، نه‌ک پیاوی ئاسایش.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

