به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی
ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی
دوو شت له‌جیهاندا بێ کۆتایین گه‌ردوون و گه‌وجیی ئاده‌میزاد، له‌کاتێکدا من بۆ یه‌که‌میان هێشتا دڵنیا نیم. ئه‌لبێرت ئاینشتاین
درێژه‌ی بابه‌ته‌که به پی دی ئێف
ته‌کنۆلۆجیای ئه‌تۆمی گه‌لێک به‌سووده‌و پیشه‌سازی ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێکی به‌رز به‌ڵام کێ گارانتی ئه‌وه ده‌کات که بۆ مه‌به‌ستی چه‌کداری به‌کارنه‌هێنرێت ئنجا وه‌ره ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک ئێران که هیچ متمانه‌یه‌کی پێ ناکرێت.
ڕژێمی ئێران ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌مێک هۆشی هه‌بێت ئه‌وا وازله‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ده‌هێنێت و به‌ره‌و ڕۆژئاوا هه‌نگاو ده‌نێت هه‌روه‌ک له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ووڵاتی لیبیا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نا و به‌مه‌ش ڕێگایه‌کی هۆشیارانه‌ی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام پێم وایه ئه‌م بیروبۆچوونه‌ی ئێران له‌قازانجی کورده هه‌روه‌ک چۆن ڕژێمی عێراقیش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی کرد وبووه هۆی ڕووخانی به‌هه‌مان شێوه ئێرانیش به‌م شێوه هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی فاکته‌ری نه‌مانی خۆی به‌هێز ده‌کات.
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا به‌داخه‌وه خه‌ریک بوونی ئێران به‌به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه مه‌ترسیه‌کی گه‌و‌ره‌یه بۆ سه‌ر کوردستان و ناوچه‌که چونکه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که توشی کاره‌ساتێکی ناوه‌کی یان ده‌ره‌کی ببێت ئه‌وا بۆئێمه پڕمه‌ترسیه (باشترین نموونه کاره‌ساتی چێرنۆبێله) خۆ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که سه‌رکه‌وتووش بێت دیسانه‌وه باش نیه‌وخه‌باتی ئێمه‌ی کورد سه‌ختتر ده‌کات،
که‌واته چار چیه؟ لێره‌دا ده‌بێ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌هیچ جۆرێک ڕێگه‌نه‌دات ئێران له‌و به‌رنامه‌یه‌یدا به‌رده‌وام بێت ونه‌گاته توانای پیتاندنی یۆرانیۆم.
ته‌کنۆلۆجیای ئه‌تۆمی چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ته‌کنۆلۆجیای ئه‌تۆمی واته سوودوه‌رگرتن له کاردانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی چه‌ند مادده‌یه‌ک،
ئه‌تۆم(ذرة) بچووکترین یه‌که‌ی دروستکه‌ری مادده‌یه‌به‌جۆرێک که ملیۆن بلیۆن ئه‌تۆممان ده‌وێ بۆ داپۆشینی نوکی ده‌رزیه‌ک، ئه‌تۆمیش له به‌شی ترپێک دێت وه‌کو ناوک که‌قه‌باره‌یه‌کی بچوکی ئه‌تۆم پێک دێنێت به‌ڵام %99،9 ی بارستاییه‌که‌ی پێک دێنێت، ناوکیش له پرۆتۆن و نیوترۆن پێک دێت.
ئاده‌میزاد له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی سیی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه پێکهاته‌کانی ئه‌تۆمی بۆ ڕوون بووه‌وه له‌وکاته‌وه هه‌موو ده‌وڵه‌تێک خه‌وبه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ته‌کنۆلۆجیایه‌وه ده‌بینێت چونکه هه‌رکه‌س خه‌وه‌که‌ی هاته‌دی ئیتر جیهان حسابی بۆ ده‌که‌ن و ناتوانن ده‌ستدرێژیی بکه‌نه‌سه‌ر.
به‌ڵام له‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا به‌هۆی پێشکه‌وتن له بواری په‌یوه‌ندییداهیچ ده‌وڵه‌تێک ناتوانێت به له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیدابه‌ئاسانی کاربکات چونکه جیهان خێرا پێی ده‌زانن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
کاریگه‌ری چه‌کی ئه‌تۆمی ته‌نها له‌سوتاندن وڕوخاندندا نیه به‌ڵکوله‌ڕادده‌ی تیشکدانه‌وه‌که‌یدایه‌تی
که‌بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م تیشکدانه‌وه‌یه‌ش به‌هۆی شی بوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی مادده‌که‌وه ده‌بێت که‌ناوکه‌که‌ی ووردیله‌ی ئه‌لفاو بێتا و تیشکی گاما ده‌داته‌وه‌وله‌ئه‌جامداده‌گۆڕێت بۆ ناوکێکی تر پێی ده‌وترێت ناو‌کی له‌دایکبوو.
ووردیله‌ی ئه‌لفا ناتوانێ پێستی ئاده‌میزاد ببڕێت یاخود پارچه‌یه‌ک کاغه‌ز یان کراسێک، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر بچێته ناو سیه‌کانه‌وه له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه.
ووردیله‌ی بێتا به‌خێراییه‌کی ئێجگار زۆر ده‌رده‌په‌ڕێ ونزیک ده‌بێته‌وه له خێرایی تیشک و زۆر له ووردیله‌ی ئه‌لفا به‌هێزتره‌و له‌کاتێکدا ناوکه‌که ووردیله‌ی ئه‌لفا و بێتا ده‌داته‌وه ده‌چێته بارێکی ناجێگیره‌وه‌به‌هۆی زۆریی ووزه‌ی ناوه‌کیه‌وه، وه‌بۆ ڕزگاربوون له‌م ووزه زیاده‌یه تیشکی گاما ده‌رده‌کات، ئه‌م تیشکه‌س ئاستێکی ووزه‌ی زۆربه‌هێزی هه‌یه‌و ده‌توانێ پارچه‌یه‌کی ئه‌ستووری قوڕقوشم ببڕێت.
یۆرانۆم235 ته‌نها مادده‌ی له‌سروشتیه که‌بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌ست بدات،
ئه‌و بۆمبائه‌تۆمیه‌ی هێرۆشیمای وێرانکردپێک هاتبووله نزیکه‌ی 60 کیلۆگرام یۆرانیۆم235 قه‌باره‌که‌شی به‌قه‌ده‌ر تۆپێکی پێ ده‌بوو، ئه‌وماددانه‌ی تر که بۆدروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کارده‌هێنرێن وه‌کو یۆرانیۆم233 و پلۆتۆنیۆم239 له‌سروشتدا نین و ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی پیشه‌سازی ئاماده‌بکرێن له‌ڕێگه‌ی پیاکێشانی نیوترۆن به‌دووماده‌ی پیتاوی ثۆریۆم232 و یۆرانیۆم238 وه ئه‌م ماددانه پێیان ده‌ڵێن پیتاوچونکه ده‌بن به سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی.
ئه‌و کارلێکانه‌ی مادده‌ی پیتاو ده‌که‌ن به مادده‌ی پارچه‌پارچه‌بوو پێیان ده‌وترێ کارلێکی به‌رهه‌مهێن،
کاتێک نیوترۆنێکی سه‌ربه‌ست ده‌چێته‌ناو ئه‌تۆمی یۆرانیۆم238 ده‌یگۆڕێ بۆ یۆرانیۆم239 ئه‌میش زۆر ناجێگیر ده‌بێت و بۆئه‌وه‌ی بچێته‌وه باری ئاسایی نیوترۆنه‌که له ناوکه‌که‌یدا ده‌بێ به پرۆتۆن و ئه‌لکترۆنێکی تازه‌و هه‌ندێک ووزه ده‌رده‌په‌ڕێ و له‌ئه‌نجامدا ناوکێکی تر له‌دایک ده‌بێت ئه‌ویش نپتۆنیۆم239 که ناجێگیره‌و به‌هه‌مان شێوه نیوترۆن ده‌بێ به پرۆتۆن و ئه‌لکترۆن و ووزه ده‌رده‌په‌ڕێ وپلۆتۆنیۆم239 دروست ده‌بێ.
ئه‌و بۆمبایه‌ی که به‌کارهێنرا له وێرانکردنی ناگازاکیدا له پلۆتۆنیۆم239 دروستکرابوو،
هه‌مووکه‌س ده‌توانێ به‌بێ‌هیچ مه‌ترسیه‌ک پلۆتۆنیۆم له‌نزیک دڵیه‌وه یان نزیک سه‌ریه‌وه دابنێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕی 0،001 گرام به‌شێوه‌ی تۆز چووه‌ناو سیه‌کانه‌وه ئه‌وا پاش چه‌ند کاتژمێرێك یان چه‌ند ڕۆژێک ده‌مرێت و بگره بڕی 0،000001 گرامیش ده‌بێته هۆی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی (سرطان) سیه‌کان یان ئێسقان چونکه پلۆتۆنیۆم له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه له‌ئێسقاندا جێگیر ده‌بێ و ووردیله‌ی ئه‌لفا ده‌داته‌وه، ئیتر ئێسقان توانای به‌رهه‌مهێنانی خڕۆکه‌ی سپیی نامێنێت.
ئه‌وگۆڕانانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌دا دێن وه‌کوو پێشتر باسمان کرد ده‌بنه هۆی پارچه‌پارچه‌بوونی ئه‌تۆمیی زنجیره‌یی چونکه گۆڕانه‌که به‌رده‌وام ده‌بێ وه‌کوو له حاڵه‌تی بۆمبی ئه‌تۆمیدا
به‌ڵام له‌ناو (مفاعل نووی) کارلێککه‌ری ئه‌تۆمیدا ده‌توانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
ئێمه‌ی کورد چی بکه‌ین باشه؟
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ئێران و په‌یوه‌ندیه‌کانی به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌لێکه جارێکی تر به‌ئاسانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ناڕه‌خسێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا دروست نه‌کرێ ئه‌وا هه‌رگیز دروست ناکرێ و ئه‌و هێزه‌سیاسیانه‌ی ته‌گه‌ره‌وبه‌ربه‌ست له‌م ڕێگه‌یه‌دا دروست ده‌که‌ن و نایانه‌وێ له‌خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورددا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان وه‌لابنێن باشتره واز له خه‌بات بهێنن، ته‌نها سه‌یری دنیا بکه‌ن میلله‌تان له چ ئاستێک‌دا ده‌ژین!
ئیتر هیوادارم هه‌موو کوردێک و هه‌موو هێزێکی سیاسی کوردستان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی مێژوویی بکات و بزانێت ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی ئێوه‌یه.
تایه‌ر عه‌لی
www.taher.org
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


بارزان
وابزانم ایران جه‌ک بۆ له ناو بردنی کورد دروست ئه‌کات هه‌ر چون
`عیراق کردی