له‌په‌راوێزی عه‌شقێکی ئه‌زه‌لیدا

له‌په‌راوێزی عه‌شقێکی ئه‌زه‌لیدا
هۆما دڵه‌که‌مه
عه‌یامێک بوو هۆبه‌و هه‌وارى ئه‌م دڵه‌
پڕ ئه‌وینه‌م په‌رێزه‌ جارێکی وشک هه‌ڵگه‌ڕابوو
دڵى پڕ ژیله‌مۆى ئه‌وینیشم تامه‌زرۆى
عه‌شقێکى ئه‌زه‌لى بوو

هۆما گلێنه‌ى هه‌ردوو چاوه‌که‌م
زۆر دره‌نگ هاتیت ئه‌ى چۆن وازوو خه‌مه‌کانت
ئاشناى خه‌مه‌کانم بوون
ئێ ئه‌وه‌ نیه‌ منیش له‌به‌رده‌م په‌رستگاى
ئه‌و عه‌شقه‌ په‌مه‌یه‌دا هه‌ر ده‌په‌نجه‌که‌م بۆت
کردووه‌ به‌چه‌پکێ مۆم و دڵیشم هێدى هێدى
له‌به‌رده‌م ته‌نها یه‌ک نیگاتا ده‌توێته‌وه‌و روحیشم
له‌گۆڕستانێکى بێ ناونیشاندا پرسه‌ بۆ ئه‌و
هه‌موو ساڵه‌ى ته‌مه‌نى ده‌گێرێ که‌تۆى تیا ئاشنا نه‌بوى
هۆما ئه‌و شه‌وه‌ى بۆ یه‌که‌م جار مه‌ڵۆى قژه‌ قاوه‌یه‌که‌ت
شۆربوونه‌وه‌ به‌سه‌ر شان وملى لاوازمدا
له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا شه‌پۆلى بۆنى
قژت جه‌سته‌م به‌جێ ناهێڵێ

ســاردین ـ ســو ید
sardeen1997@hotmail.com


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

٣ بۆچوون بۆ “له‌په‌راوێزی عه‌شقێکی ئه‌زه‌لیدا”

  1. rezu hurmat bo ewai aziz

  2. له‌په‌راوێزی عه‌شقێکی ئه‌زه‌لیدا

    Am katet bash
    Berasty dest xoshit pe delem
    to le wshewe zor dewlemendit pemwaye herkesekish dewet shi3r yan pexshan bnose pewiste le wshewe dewlemedn bet ,Awkat destbkat be nosin, boye mn lere jaretr be to delem dest xosh bet mandonenas bit

  3. pesh hemo shtek rezu slawm heye bot
    hiwadarm herdem serkewto bit
    dasgermit pedelem, omidawarm ziatr bnosit , bjit
    itr lakatet nagrm

    hiway herdem serkewtn boto

    Sirwe_N

بۆچوونێك بنووسه‌