ئه‌نفلۆنزای باڵنده
پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵه کلیکی ئێره بکه بۆ بیستنی بانگه‌وازێک له‌سه‌ر ئه‌نفلۆنزای باڵنده
حكومه‌تی هه‌رێم 750 هه‌زار دۆلار بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ته‌رخان ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان_ ئیداره‌ی سلێمانی 750 هه‌زار دۆلاری بۆ به‌رگرتن له‌ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ته‌رخان كردووه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش جگه له‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، 30 تیمی چاو‌دێر و ژووری عه‌مه‌لیاتی بۆ چاودێریی سنووره‌كان و ناوبازاڕ.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانیش دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه‌هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه و چه‌ندین رێوشوێنی خۆپارێزیی ده‌گیرێنه‌به‌ر.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه نیوه‌ڕۆی دوێنێ 15/1 عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه هه‌ر هه‌مان رۆژ ژووری عه‌مه‌لیات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست بكرێت و چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ هاووڵاتیان بڵاوبكرێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌تووشبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


هاوڕێ
سڵاو له‌و کوردستانه‌ی که که‌مو کورتی نی‌یه له ئه نفلونزای باڵنده زیاتر!!!!!! من وه‌کو کو ردێکی دڵسۆز خوم ده‌خۆمه‌وه که باسی ته‌ندروستی له کوردستان ده کرێت، له ماوه‌ی ئه‌و 14 ساڵه‌دا کارێکی ئه‌وتۆیان ئه‌نجام نه‌داوه له ریکلامی درۆ زیاتر.، ئه‌گه‌ر له ووڵاتێکدا تا ئێستا بۆ چه‌ند نه‌خۆشیک یه‌ک سرنج و ده‌رزی به‌کاربهێنرێ ئه‌بێ ووڵاته چۆن بێ!! به مه‌رجێک به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌که و سه‌رۆکی ته ندروستی شاره‌که‌ش ئاگادارکرانه‌وه له‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه،، به ئاگاداری و شاهیدی 6 دکتۆری مقیم، به‌ڵام لای ئه‌وان ئه‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه زۆر ئاسای بوو، ئیتر چۆن خه ڵکی هه ژاری ئه‌و شاره بڕوا به سیستمی له‌و جۆره بکه ن!!