په‌خشى ئاسمانى ڕۆژهه‌ڵات
په‌خشى ئاسمانى ڕۆژهه‌ڵات تیڤی ده‌ستی‌پێکرد
که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانى کوردستان که له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دوایدا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادییان کرد، هه‌ریه‌ک به‌پێى هه‌ڵوێستى، رێچکه‌یه‌کى دیاریکراو به‌رنامه جیاجیاکانى خۆى په‌خش ده‌کات.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دوایشدا که‌ناڵێکى دیکه به‌ناوى ڕۆژهه‌ڵات (TV) له‌ژێر دروشمى په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ڕووى ئازادی‌دا، بووه ده‌سته خوشکى که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کانى تر.
ئه‌م که‌ناڵه له‌یه‌که‌م رۆژى سه‌رى ساڵى نوێ په‌خشى تاقیکردنه‌وه‌کانى خۆى ده‌ستپێکرد، له‌سه‌ر ئه‌م شه‌پۆله‌ی لای خواره‌وه ده‌توانن ڕۆژهه‌ڵات تیڤی ببینن 12,207 هۆرزنتاڵ 27500 له‌سه‌ر مانگی ده‌ستکردی هۆتبێرد.
بۆچوون نوسین قه‌ده‌خه‌كراوه.

