ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکه‌وه
ماڵپه‌ری په‌رتووک
ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکه‌وه
ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک پیرۆزبایی ساڵی نوی له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات و به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه به سه‌دان کتێبی کوردی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆی جێده‌کاته‌وه..
کتێبه‌کان بریتین له بابه‌تی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی و شیعر و لێکۆڵینه‌وه و ڕامیاری و مێژوویی و فه‌رهه‌نگ و …هتد
هه‌ڵبه‌ته کارێکی هێنده گه‌وره پێویستی به کاتێکی زۆر هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ناچارم به‌ره‌به‌ره کتێبه‌کان بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ری ئازیز..
لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم سوپاسی به‌ڕێز ‘محه‌مه‌د ئه‌مین شاسه‌نه‌م’ (به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کوردیکا) بکه‌م که ئه‌رکی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو کتێبه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ و منیش له‌لای خۆمه‌وه به‌پێی توانام هه‌وڵده‌ده‌م به‌زوترین کات بڵاویان بکه‌مه‌وه..
دیسانه‌وه ساڵێکی خۆش و ئاسوده بۆ هه‌مووان ده‌خوازم..
ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک هی هه‌موو که‌سێکه و هیچ که‌سێکیش خاوه‌نی نیه!
به‌هرۆز حه‌سه‌ن… ماڵپه‌ڕی په‌رتووک
بۆچوون نوسین قه‌ده‌خه‌كراوه.

