مژده بۆ هه‌موو قوربانیان
مژده بۆ هه‌موو قوربانیان ، جینۆسایدی گه‌لی کورد بوو به فه‌رمی له جیهاندا
ئه‌مڕۆ به ئامه‌ده‌بوانی سه‌دان کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ، نوێنه‌رانی پارت و کۆڕ و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان ، دادگای هۆڵه‌نده داواکه‌ی داواکاری گشتی و پارێزه‌ری ناوه‌ندی چاکی په‌سه‌ند کرد به سه‌پاندنی 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئانرات و به فه‌رمی ناسینی جینۆسایدی گه‌لی کورد .
دوا به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی گه‌رمی کوردان له به‌رده‌م دادگا ده‌ستی پێ‌کرد و شیرینی دابه‌شکرا .
له به‌شی کۆتاییدا ئه‌میر قادر به‌رپرسی ناوه‌ندی چاک له هۆڵه‌نده له وته‌یه‌کی کورت‌دا سوپاسی پارت و ڕێکخراوو کۆر ِو کۆمه‌ڵه‌کان و سه‌رجه‌م ئامه‌ده‌بوانی کرد ، له به‌شێکی دیکه‌دا خاتوو کریستینا ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی سۆسیالست و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به دادگایی گه‌یاندنی ئانرات له وته‌یه‌کی کورت‌دا وتی : هیوادارین ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ به دادگایی گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌زگاو ده‌وڵه‌ت و که‌سانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ئه‌نجامداوه .
له کۆتاییدا ئه‌و خه‌ڵکه له‌ناو خۆشی و گریاندا کۆتای‌یان به ئاهه‌نگه‌که هێنا ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ماڵ و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه کوردیانه له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م دادگا به‌شداربوون .
ماڵی کوردی له ئاڕنهێم
ناوه‌ندی کوردی له زۆته‌رمیر
مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری کوردی له شاری ئه‌مستردام
ناوه‌ندی کولتوری کوردی له شاری ده‌نهاخ
کوردستان سه‌نتروم – باکووری کوردستان .
ماڵی برایه‌تی کوردی له شاری ئارنهیم
ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی که‌رکووک
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک سوپاسی ئه‌و ڕێکخراوانه‌و و هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه دڵسۆزانه و ده‌زگای ڕاگه‌یه‌ندانانه ده‌که‌ین ، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه له دادگاییه‌که به‌شداربوون ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتر هاوکاری ئه‌م پرۆسه‌یه‌یان کردووه .
له کۆتاییدا په‌یمان ده‌ده‌ین به دایکی شه‌هیدان ، به ئێسک و پروسکی قوربانیانی ئه‌نفاله‌کان له عه‌رعه‌ر ، گۆڕه‌که‌ی عومه‌ر خاوه‌ر ، ئاواره‌کانی که‌رکووک ، بارزانییه ئازیزه‌کانمان ، دڵسۆزانی سه‌رده‌شت و زه‌رده‌و گۆپته‌په‌و … سه‌رجه‌م قوربانیان ، ئه‌م ده‌سکه‌وته ببه‌ینه ناو هه‌موو په‌رله‌مان و ناوه‌نده جیهانییه‌کانه‌وه ، جینۆساید بکه‌ینه ناسنامه‌ی ژێر ده‌سته‌یی کورد و هاوات له هیچ تاوانبارێک خۆش نه‌بین .
ڕۆژی ئه‌وه‌ش هاتووه تاوانباره کورده‌کانیش وه‌ک ئانرات ، پاداشتی خۆیان وه‌ربگرن ، ده‌زگا حیزبی و حکومییه‌کان کوردستانییان لێ پاک بکرێته‌وه .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک
23-12-2005
بۆچوون نوسین قه‌ده‌خه‌كراوه.


كامه ران شوان
سوباستان ده که م بۆ ئه کاره ى که کردوتانه به راستى کارێکی هه ست کوردانه بوو که هه موو کورد شانازى پێوه ده کات ده ستان خۆشبیت شیوه تان زۆر بیت له م کاره بۆ کاریکى تر
هه ر بیوستییه ک ده خوازین ئیمه ئا ماده ین.