بـــۆ نیشتمـــــــــــان

بـــۆ نیشتمـــــــــــان
هــــۆ نیشتمانـــــــی جـه‌ستــــه ســــــوور
ئه‌ی خـــــــاکـــه زه‌وت کـــــراوه‌کـــــه‌م!

هـــــۆ هـــه‌وارگـــه‌ی شــــــۆڕه‌ســــواران
ئــــه‌ی بـــه‌هــه‌شتـــــه نازداره‌کـــــه‌م،

لـــــه مــێــــــــــژه کــــــــه دوژمــــــنانـت
شــــــار و گـــــونـــدت ده‌ڕووخــــــێنــــن

بـــه‌نـدیـخـــانـــــه‌کان پــڕ ده‌کــــــــه‌ن!
شـــــاخ و ســــرووشــت ده‌ســــووتێنــــن

لــــه مــێـــــژه‌وه بــــه ئــــه‌نفـــــــــــال و
کـــیمیــــابـــــاران و، بــــه ئیعـــــــــدام !

لـــه بــه‌غــــداوه ده‌ســت پێده‌کــــــه‌ن
تــــا، تــاران و، ئه‌نقــــه‌ره و، شـــــام!

ســـــــه‌دان ساڵـــه له باتــــی ئـــــــــاو
خـــوێنــــی ئاڵــــــی تــــــــۆ ده‌نۆشــــــن

ئــــــاســـــــه‌وارت بــــــن بڕده‌کـــــــــه‌ن
بـــــــــۆ وێرانیــــت تێده‌کـــــــۆشــــــــــــن..

مـــــــــن دڵنیـــــــــام ســــکــــاڵای تــــــــۆ
گـــــوێ‌ی خواکانــــــی کـــــه‌ڕ کـــــردوه!

مافـــی مرۆڤ ده‌ر حــــــه‌ق بـــه تــــــۆ
هــــــه‌سـت و ویژدانیـــــــان مـــــــــردوه

ئــــه‌وانـــــه‌ی تۆیان دابـــــه‌ش کــــــرد
ئــــێستــــا ده‌ڵێـــــن پــــه‌شیمــــانیـــــن!

ئێـــــــــــــوه مـــــافـتـــــان ڕه‌وایـــــــــــــــه
هـــــه‌رچـــــی ده‌کــــــه‌ن پشتیــوانیـــــن.

قـــــــه‌ســـــه‌م به تــــۆ، به‌ ئــاڵای تــــــۆ
بــــه ده‌شــت و گـــوند و شـــاری تـــــــۆ

بــه خـــاک و ئـــــاو و شــــاخ و گــــــوڵ
به سه‌رجـــه‌م بــــه‌رد و، داری تـــــــۆ

بستـــــــێ خاکــــت ، قوومـــــــێ ئــــاوت
ناگـــــۆڕمـــــه‌وه بـــــه‌م دونیــــــایــــــــه

تـــــۆی ویژدانــــــــم ، تـــــۆی بینایـیـــم،
تــــۆی ژیانـــــم، تـــــۆی ســـــه‌رمایـــــــه…!!!
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::
عارف‌عه‌زیزی،سوئێد
17/01/2007
aref_azizi@hotmail.com


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌